(دنیایه‌کی سه‌یره گوڵم)، گه‌وره‌یی میلله‌تی پێشێل ده‌کرێت و وه‌ک خۆیان ده‌فه‌رموون ده‌ستی ڕێز له‌زانایان و شاعیران و هونه‌رمه‌ندان ده‌نێن!!.
به‌ڵێ ئه‌وه‌ی ئاشکرایه‌و ڕێزه، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کوردیه‌وه له‌تاکی کۆمه‌ڵگای کوردی ناگیرێت، 19 ساڵه‌ی گه‌نده‌كڵی و دزی و راووڕووتکردن و کورد کوژی شاده‌ی مێژوون به‌سه‌ر سیاسه‌تبازه‌کان و شڕڕه خۆره‌کان و شانخواره‌کانی کورده‌وه.
من ده‌ڵێم تۆ بڵێیت گێلێک هه‌بێت بروا به‌ورێزلێنانه‌ی هونه‌رمه‌ندان بکات که‌له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه پشتگوێخراون و ده‌سه‌ڵات شه‌رم ده‌کات لایه‌کیان لێبکاته‌وه، یاخود ده‌بێت ده‌سه‌ڵات چ مه‌به‌ستێکی هه‌بێت و له‌پشت ئه‌م سیناریۆیه‌وه چ فلمێکی ئاماده‌کراوی پێشوه‌خت ده‌ربهێنێت.
بۆنمۆنه ڕێزدار کاک (حه‌مه جه‌زا) ی هونه‌رمه‌ندو شاعیر که‌ی پێویستی به‌ڕێزی ده‌سه‌ڵات هه‌یه له‌کاتێکدا ده‌سه‌ڵات زۆربه‌ی زۆری هاوڕێکانی له‌شه‌ری ده‌سته‌و یه‌خه‌ی براکوژیدا کوشتووه و چوارده‌وری به نیشتمانفرۆشان گیراوه.
ئه‌م که‌ڵه هونه‌رمه‌نده که‌ی پێویستی به‌وده‌سته له‌رزۆکانه‌هه‌یه که‌له‌ڕۆژانی مه‌ردی وجه‌ساره‌تدا له‌نازوو نیعمه‌تابوون و له‌دووره‌وه به‌دوربین سه‌یری مه‌رگی کاکی پێشمه‌رگه‌یان ده‌کرد.
ئاخر ڕێزدار (حه‌مه‌جه‌زا) خاوه‌نی سروودی (کاکی پێشمه‌رگه‌یه) که‌ترس وله‌رزی بۆ نه‌یارانی شۆڕش بڕیبۆوه‌و ئاواز‌و هه‌ڵبه‌ست و هۆنراوه‌که‌شی هێ خۆیه‌تی..
(حه‌مه‌جه‌زا) خاوه‌نی گۆرانی (پاکانه) یه که‌سه‌رتۆپی گۆرانیه‌کانیه‌تی، له‌دوای گۆرانی ئه‌ی په‌رییه‌وه که‌نه‌ک ده‌ستی رێزلێنان به‌ڵکوو ڤیزه‌ی چوونه‌دنیای نه‌مری و گه‌وره‌یی پێبه‌خشیوه.
کۆتاییش ده‌هێنم به‌و سیناریۆ قێزه‌وونانه‌ی ده‌سه‌ڵات و داوا له‌هه‌موو زانایان شاعیران و هونه‌رمه‌ندان ده‌که‌م رۆژانی سه‌ختی خه‌باتی خۆیان له‌یاد نه‌چێت و بزانن کێ ده‌توانێت خه‌ڵات به‌وان ببه‌خشێت، ده‌شتوانم ئه‌وه‌مافه به‌خۆم بده‌م که رێزدار (حه‌مه‌جه‌زا) خۆی مه‌دالیای شه‌رفمه‌ند‌ی و گه‌وره‌ییه وا به‌یه‌خه‌ی گه‌وره‌و بچوکی کورده‌وه.
خۆ ئه‌گه‌ر به‌ته‌واویش توانای شکاندنی ئه‌وسنورانه‌م هه‌بێت که‌په‌لبهاومه ناو دنیای هونه‌ری هاوڕێم کاک (حه‌مه‌جه‌زا) و‌ه، سه‌روه‌ختێک به‌گه‌وره‌یی خۆی پێنوسه‌که‌م مه‌ست و حه‌یران ده‌کات و به‌نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌ڵێم که‌مته‌رخه‌می ئێوه‌یه ده‌سه‌ڵات شانوشه‌پیلکی خۆی به‌گه‌وره‌ی (حه‌مه‌جه‌زا) و‌ه باده‌دات و له‌ژێر سێبه‌ری خۆی و هونه‌ره‌که‌یدا پاکانه له‌که‌مته‌رخه‌می ده‌کات..
له‌سه‌رێکیتره‌وه هه‌میشه (حه‌مه‌جه‌زا) داهێنه‌ر بووه توانیویه‌تی گۆڕان به‌سه‌ر هه‌مه‌شتێکی خۆی و خه‌ڵکیشدا بهێنێت، ئێوه‌ش ئه‌و دێمانه و خه‌ڵاته له‌یادمه‌که‌ن و مێژووش بکه‌ن به دادوه‌رێک دوا بریاری له‌سه‌ربات!!...
خاڵه‌حه‌مه4/11/2009 دانمارک/ڤالبی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
