بڕیاره ئه‌مساڵ نزیكه‌ی (2500000) دووملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زاركه‌س فه‌ریزه‌ی حه‌ج به‌جێبگه‌یه‌نن و ته‌نگژه‌ی ئابوری جیهان و مه‌ترسی ئه‌نفلوه‌نزای به‌راز "ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كان و یه‌كێك له‌خاوه‌ن كۆمپانیاكانی رێگه‌پێدانی حه‌ج و عومره له‌سعودیه پێشبینی ده‌كات خه‌رجیه‌كانی ئه‌مساڵی حاجیانی جیهان و رێوشوێنه‌كانی سعودیه بگاته 10 ملیار دۆلار.
ئه‌گه‌رچی خاوه‌ن كۆمپانیا و ئابوریناسانی سعودیه زۆر به‌ده‌گمه‌ن زانیاری و ورده‌كاری دارایی له‌سه‌ر خه‌رجیه‌كانی سه‌فه‌ری حه‌ج بڵاوده‌كه‌نه‌وه" به‌ڵام (شێخ ته‌ها ئه‌لباز) سه‌رمایه‌دار و یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین خاوه‌ن كۆمپانیاكانی رێگه‌پێدانی حه‌ج له‌سعودیه رایگه‌یاند: به‌هۆی ته‌نگژه‌ی ئابووری جیهان و ئه‌و رێوشوێنانه‌ی كه‌سعودیه و وڵاتانی جیهان بۆ پاراستنی حاجیان له‌نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای به‌راز ده‌یگرنه‌به‌ر ئه‌مساڵ خه‌رجیه‌كانی حه‌ج ده‌گاته نزیكه‌ی 10ملیار دۆلار" ئه‌م سه‌رمایه‌داره سعودیه ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه كه ساڵ به‌ساڵ خه‌رجی هاتوچۆ و نیشته‌جێبوون و خواردن و خواردنه‌وه و پێداویستیه پزیشكیه‌كان له‌وه‌رزی حه‌جدا له‌سعودیه زیاد ده‌بێت و ئه‌مساڵیش ئه‌نفلوه‌نزای به‌راز ئه‌وه‌نده‌ی تر بارگرانی خه‌رجیه‌كانی زیاد كردوه و مه‌زه‌نده ده‌كرێت خه‌رجی موسڵمانانی جیهان له‌وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵدا بگاته 10ملیار دۆلار"كه ئه‌م پاره‌یه‌ش له‌بوجه‌ی ساڵانه‌ی 8ده‌وڵه‌تی ئه‌فریقا زیاتره.
شایانی باسه ئه‌مساڵ هه‌ر حاجیه‌كی هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی (3000دۆلار) ی بۆ سه‌فه‌ری حه‌ج داوه و به‌و پێداویستی و كه‌لوپه‌له‌ی كه‌له‌سعودیه ده‌یكرێت و بۆ كوردستانی ده‌هێنێته‌وه"ده‌گاته 4000دۆلار و 4500كه‌س له‌هه‌رێمی كوردستان فه‌رزی حه‌ج به‌جێدێنن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
