ماڵی كۆنه جاشێكه.. ژنێك له‌وێ ده‌گری كه‌س نازانێ بۆ ده‌گری.. كچێكی تازه ده‌رچووی زانكۆ سێ شه‌و خه‌ریك بوو خۆی بكوژێ، جیران نه‌یانهێشت و برا نه‌یهێشت و دایك بێ خه‌به‌ره، ئه‌و ده‌یویست له‌و دونیایه ده‌ربازی بێ، به‌ڵام هیچ چاره‌یه‌كی نه‌بوو.. كوڕێكی گه‌نجی عاشق هه‌ر له‌خۆیه‌وه كفری ده‌كرد، جنێوی ده‌دا به‌من و به‌تۆ، به‌و، به‌م به‌هه‌موو به‌رپرسان، كوڕێك بوو نه‌یده‌زانی چۆن باس له‌واقیعی ژیانی خۆی بكا‌و چۆن چاره‌ی ده‌ردی دڵی بكا.. پیره‌مێردێكی كه‌فته‌كار، دوای نوێژی عه‌سر، هه‌ر پرته‌و بۆڵه‌ی ده‌هات، هه‌ر بێتاقه‌تی خۆی ده‌كرده قسه‌و هه‌ر ده‌یناڵاند.. له‌گوندێك ئه‌و سه‌ره‌وانه ئه‌مانه‌م دی، ژنێك پێی گوتم چش له‌دونیا قیامه‌تیشمان له‌ده‌ستچوو.. چونكه به‌چاوی خۆی نایه‌كسانیه‌كانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له‌گونده بچووكه‌كه‌ی خۆی دیبوو.. پیره‌ژنێك له‌قه‌زایه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر شه‌قام وه‌ستابوو ده‌یگوت له‌وه‌ته‌ی هه‌م، هه‌شت منداڵم خستۆته‌وه، هه‌ژده شاران گه‌ڕاوم، نه‌مدیوه‌و نه‌مبیستووه، مرۆڤ حه‌ساری (ئاو) ی له‌سه‌ر بێ، حكومه‌تێك هێنده بێ ویژدان بێ شه‌ڕی ئاو له‌گه‌ڵ میلله‌تی خۆی بكا، شه‌وانه‌ش كۆمپانیایه‌ك ناچار بكا‌و بپارێته‌وه كه بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌نگی بۆ بدا.. خانه‌شینێكی پشت چه‌ماوه‌ش له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌یگوت حكومه‌تم نه‌دیوه له‌دونیادا به‌نۆزده ساڵ نه‌زانێ شۆسته‌و شه‌قام لێك جیابكاته‌وه، پۆلیس و مه‌ده‌نی جودابكاته‌وه، منداڵ و پیر وه‌ك یه‌ك رێك بخا.. حكومه‌تم نه‌دیوه به‌رۆژ له‌به‌ر شه‌رمی خۆی بخه‌وێ و شه‌ویش به‌زۆری ته‌كلیفت لێ بكه‌ن له‌شوێنان به‌شان و باڵیان هه‌ڵبده‌یله‌و شه‌وانه دیسان گوێم له‌ئاماری زۆری كوشتن و ته‌هدیدو راوه‌دوونان و ئه‌زیه‌تدانی رۆژنامه‌نووسان بوو، كوشتنی مرۆڤێكی ده‌مڕاست و قسه زان و رۆژنامه‌نووس له‌حكومه‌تێكی لێواو لێو له‌ئازادی و دیموكراسی و تڕو ته‌شقه‌ڵه، ده‌بێ چ مانایه‌كی هه‌بێ جگه له بێ مانایی، ده‌بێ چه‌ند شه‌رم بێ، كه‌خۆی لێ له‌گێلی بدا‌و وا له‌خه‌ڵك بگه‌یه‌نێ كه‌ئه‌و ئاگای لێ نییه.. ئه‌مه‌یان دوو ده‌لاله‌تی هه‌یه، یه‌كه‌میان یان ده‌سه‌ڵات خۆی ئه‌مانه ده‌كوژێ و حاشا ده‌كا، یانیش هێنده بێ ده‌سه‌ڵاته ئاگای له‌وه نییه كوڕێكی گه‌نجی خاوه‌ن دوو منداڵ، یا گه‌نجێكی عاشق به‌نوێژی نیوه‌رۆ له‌به‌ر ماڵه‌كه‌ی و له‌ته‌نیشت له‌نزیك باره‌گایه‌كی حزبی یا دایه‌ره‌كی حكومی ده‌كوژرێ. ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
