قۆناغی شۆڕش و ڕزگاری وڵات له لایه‌ن هه‌ر نه‌ته‌وه و میلله‌تێك، ئه‌گه‌ر ڕێگا
چاره‌ی ئاشتیانه و دیبلۆماسیانه به بنبه‌ست گه‌یشت و هیچ هیوایه‌كی له به ئامانج گه‌یشتن نه‌بوو، كه‌واته به ناچاریه‌وه ئه‌م نه‌ته‌وه یا میلله‌ته ڕێگای دووه‌م ده‌گرێته‌به‌ر، كه ئه‌ویش به‌رپاكردنی شۆڕشی چه‌كداریه، كه بێگومان له هه‌رشوێن و بۆ هه‌ر كارێك بێت، چه‌ك ئاوێنه‌ی خوێن ڕشتن و دوورینه‌وه‌ی ڕۆحی ئینسانه، وه زۆربه‌ی ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه ده‌بنه پێشه‌نگی قوربانیه‌كان و سوتماك و وزه‌ی شۆڕش، ئه‌و ڕۆحانه‌ن كه خاوه‌ن هه‌ڵوێست و دڵسۆزی و بوێریه‌كی بی وێنه‌ن.
نه‌ته‌وه‌ی كورد یه‌كێكه له‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه زۆرترین خوێنی له پێناو به ده‌ستهێنانی مافه ڕه‌واكانی ڕشتوه، به‌شێكی باشی خوێن و گیانی ڕۆله‌كانی له‌گه‌ڵ زه‌وی شی بۆته‌وه و پاشان به‌ره‌و ئه‌وپه‌ڕی قوڵایی ئاسمان هه‌ڵكشاون، خۆ ڕه‌نگه هه‌ندێك له‌م قوربانیانه له‌سه‌ر هه‌ندێك ململانێی سیاسی ناڕه‌وا و هه‌ڵه له ده‌ست چووبن، به‌ڵام ئه‌مه‌ش قۆناغێك بووه كه زۆربه‌ی شۆڕشی نه‌ته‌وه و گه‌لانی جیهان پێیدا تێپه‌ڕیون.
ئه‌وه‌ی لێره بۆ ئێمه‌مانانی زیندوو ده‌مێنێته‌وه، ته‌نها یادگاری و بیره‌وه‌ریه‌كانی هاوڕی و خۆشه‌ویسته له ده‌ستچوه‌كانمانن، كه ڕه‌نگه كه‌م كه‌س هه‌بێت له‌و كاته‌ی شۆڕشی كورد به‌رپابوه و بگره تاكو ئێستاش، كه‌سێك و دۆست و ئازیزێكی له ده‌ستنه‌دابی، بۆیه ئه‌وه‌ی له ده‌ستمان دێت ته‌نها ده‌ربڕینی وه‌فاداری و دڵسۆزیه به‌رامبه‌ر به شه‌هید و یادكردنه‌وه‌یتیان.
ماوه‌یه‌كی باش له‌گه‌ڵ شه‌هید كانه‌بی به‌یه‌كه‌وه بووین و زۆریش له یه‌ك نزیك بووین، كه به‌ڕاستی ئه‌م پێشمه‌رگه و مرۆڤه، نمونه‌ی جوانی ژیان بوو، هه‌رچه‌ند بڵێی دڵسۆز و ماندوونه‌ناس بوو، هاوڕێیه‌كی به وه‌فاو جێگای ئه‌وه بوو پشتی له هه‌موو شتێك پی ببه‌ستی، مرۆڤێكی قسه خۆش و به‌ڕێز بوو، ئینسانێكی ڕۆشنبیر و زۆر حه‌زی به پێشكه‌وتنی وڵاته‌كه‌ی بوو، یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی ئاماده‌بوو مه‌رگی پێش مه‌رگی هاوڕێكه‌ی یا هاوسه‌نگه‌ره‌كه‌ی بخات، كه‌سێكی زۆر ڕۆح سوك و خۆشه‌ویست بوو، كادیرێكی هه‌م سیاسی هه‌م سه‌ربازی هه‌م ئیداری زۆر به توانا بوو، ئینسانێك بوو ئه‌وه‌نده قسه زان و حیكات زان و ئه‌وه‌نده مه‌سه‌له و په‌ندی كورده‌واری لا بوو كه خۆی وه‌كو پیره پیاوێكی خاوه‌ن ئه‌زمون و ته‌مه‌نێكی درێژ نیشان ده‌دا، پێشمه‌رگه‌یه‌كی چه‌ندی بڵێی چوست و چاڵاك بوو و هه‌موو ئه‌رك و فه‌رمانێكی وه‌كو خۆی و له كات و شوێنی خۆی ئه‌نجام ده‌دا، خۆشترین ڕێكردن و گه‌شتكردن ئه‌وه‌بوو كه له‌گه‌ڵ شه‌هید كانه‌بی بچیت بۆ شوێنێك، چونكه ئه‌وه‌نده قسه خۆش‌بوو كه هه‌ستت به دووری ڕێگا و ماندوبوونی سه‌فه‌ر نه‌ده‌كرد.
شه‌هید كانه‌بی جه‌وهه‌ر ڕه‌شید، ساڵی 1962 له گوندی سه‌رگه‌ڕانی ناوچه‌ی كه‌ندێناوه له بنه‌ماڵه‌یه‌كی كورد په‌روه‌ر و هه‌ژار كه به‌وه ناسرابوون زۆر دژایه‌تی ئاغا‌و ده‌ره‌به‌گایه‌تیان ده‌كرد، له دایك ده‌بێت و هه‌ر له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری زۆر زوو هه‌ستی كوردایه‌تی ده‌بزوی و له ساڵی 1981 په‌یوه‌ندی به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و حزبی سۆشیالست ده‌كات و پاش ساڵێك سه‌نگه‌ری خه‌باتی ده‌گوازێته‌وه ناو ڕیزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و به‌شداری زۆربه‌ی كار‌و چاڵاكیه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سنوری مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر و شه‌ڕو داستانه‌كانی سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، دوا پله‌ی پێشمه‌رگایه‌تیشی سه‌رله‌شكری تایبه‌ت و جێگری ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی بوه (هێزێكی تایبه‌ت بوه بۆ نه‌به‌ردیه تایبه‌ت و زه‌حمه‌ته‌كان كه سه‌ر به هه‌ڤاڵ كاك كۆسره‌ت بووه)، به‌ڵام به داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆر له 9/11/1997 له دێی گه‌رۆته‌ی دۆڵی هیران ده‌چێته كاروانی نه‌مران و شه‌هید ده‌بێت، شه‌هید كانه‌بی سی ڕۆڵه‌ی به ناوه‌كانی (هه‌نگاو، زانكۆ، گه‌شاو) له پاش خۆی به‌جێدێڵی.
هه‌زاران سڵاو له گیانی پاكی ئه‌م شه‌هیده و گشت شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری كوردستان
هاوڕێی شه‌هید
كاكۆ عه‌بدوڵا
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
