
کاروان عومه‌ری سه‌ماکار "سه‌رتاپای ژیان"ی له‌رۆژانی 23 وه24 سێپتەمبه‌ر له‌نمایشێکی سه‌مادا له‌سویسرا پێشکه‌ش کرد.
"سه‌رتاپای ژیان" دوهه‌مین به‌رهه‌می كاروانی سه‌ماکار بوو له‌دوای "فڕینی سپی" که‌له‌ئێواره‌نمایشێکی یه‌کانگیر له‌هه‌ست و سۆز، ئاویزان به‌بینه‌رانی کاروان بوو.
سه‌ماکارانی ئه‌م نمایشه: سارا کاێجی، سێنیا سانتیاگۆ، دیانا ڤیدۆڤیچ وه‌كاروان عومه‌ر وه‌ک سه‌ماکار، کۆریۆگرافی، بیرۆکه‌وه به‌ڕیوه‌به‌ری کاره‌هونه‌ریه‌کان.
هه‌روه‌ها چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکی تر وه‌ک یارمه‌تی ده‌رهێنان: فلورینا شاوب وه‌چاوێک له‌ده‌ره‌وه‌ی نمایش: ئانگێلیکا ێخته‌ر وه‌وێنه‌ی ته‌خته‌ی شانۆ له‌لایه‌ن: ڕۆناڵد دۆیرفله‌ر به‌ژدار بوون.
کاری فۆتۆگرافی: کریستیان گلاوس وه‌گرافیک ی پۆسته‌رو پرۆگرام: روشدی ئه‌نوه‌ر.
"سه‌رتاپای ژیان" له28. ئۆکتۆبه‌ر له‌سه‌رشانۆی "ڵافۆرمی" له‌شاری لوتزێرن پێشکه‌ش ده‌کرێته‌وه. وه‌وا‌بڕیاره‌له‌ساڵی داهاتودا له‌چه‌ند شارێکی سوێسراوه‌له‌وڵاتی ئه‌مه‌ریکا دا دوباره‌پێشکه‌ش بکرێته‌وه.
كاروان له‌ئێستادا له‌دوای ئه‌م نمایشه‌سه‌رقاڵی خۆ ئاماده‌کردنی کۆریۆگرافیه‌که‌بۆ کارێکی مۆسیکی به‌ناوی
"West Side Story" که‌كارێکی هاوبه‌شی 90 هونه‌رمه‌ندی مۆسیکی وه‌ک ۆرکێسترا وه45 گۆرانیبێژانی کۆرس وه18 سه‌ماکاری گه‌نج، ئه‌م کاره‌هونه‌ریه‌وه‌ک به‌رهه‌می قوتابخانه‌ی مۆسیکی شاری تزوگ ی سویسرا یه‌له‌مانگی 6ی ساڵی داهاتوو پێشکه‌ش ئه‌کرێت.
هه‌روه‌ها کۆریۆگرافی چه‌ند کاریکی تری شانۆیی، وه‌له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو پرۆڤه‌ی به‌رهه‌مێکی نوێی سه‌ما به‌ناوی "بیره‌وه‌ری شوێن" ده‌ست پێ ئه‌کات، که‌کارێکی سه‌مایه‌له5 به‌ش پێک هاتوه، که‌هه‌ر به‌شه‌ی له‌شوێنیکی جیاوازدا پێشکه‌ش ئه‌کرێت له‌پرۆسه‌یه‌کی فراوانی کاری جه‌سته‌له‌شوێندا.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
