
له‌م وه‌رزه‌یدا، تیپی هونه‌ری ڕۆژ به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆی هه‌ولێر، شانۆگه‌ری عه‌با نمایش ده‌كات. شانۆگه‌ری عه‌با گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی وێنه‌گرێكی جه‌نگه كه له‌به‌ر خۆشه‌ویسته‌كه‌ی گۆڕه‌پانی شه‌ڕ جێده‌هێڵێت و توشی نه‌هامه‌تی زۆر ده‌بێت واته دیمه‌نی خۆشه‌ویستیه له‌نێو جه‌نگدا.
ئه‌م شانۆگه‌ریه له بیرۆكه‌ی (یوسف صائخ) و نووسینی (فه‌لاح شاكر) و وه‌رگێڕانی (ڕێبین رسول) و ئاماده‌كردن و ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ندی گه‌نج (كرمانج مسته‌فا) یه.
هه‌ریه‌كه له شانۆكارن (هاوار حه‌مید و نه‌رمین) ڕۆڵی سه‌ره‌كی تێدا ده‌گێڕن.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌م شانۆگه‌ریه ئێستا له قۆناغی پڕۆڤه و ئاماده‌كردن دایه و به‌م نزیكانه نمایش ده‌كرێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
