فیلمی سینه‌مایی "ئه‌و رۆژه‌ی بابا نوئێل گریا" دوایین به‌رهه‌می سینه‌ماكاری كورد "ره‌حیم زه‌بیحی" بۆ یه‌كه‌مین جار له شاری هه‌ڵه‌بجه نمایش كرا.
به پێی راپۆرتی راگه‌یاندنی گشتی فیلمی "ئه‌و رۆژه‌ی بابا نوئێل گریا"، فیلمی بڵیندی سینه‌مایی "ئه‌و رۆژه‌ی بابا نوئێل گریا" دوایین به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماكاری كوردستان و ئێران "ره‌حیم زه‌بیحی" بۆ یه‌كه‌مین جار له به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تدا بۆ رێز گرتن له خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه به ئاماده‌بوونی ئه‌م هونه‌رمه‌نده له هۆڵی ئه‌حمه‌د موختار جاف له شاری هه‌ڵه‌بجه له هه‌رێمی كوردستان نمایش كرا.
ستافی ئاماده‌كردنی فیلمی "ئه‌و رۆژه‌ی بابا نۆئێل گریا" بریتین له: نووسه‌ری سیناریۆ، ده‌رهێنه‌ر: ره‌حیم زه‌بیحی، وێنه‌گر: ئه‌میر عه‌لی وه‌یسی، ده‌نگهه‌ڵگر: ئه‌ره‌ستوو مه‌فاخری، مۆنتاژ: هیوا زه‌بیحی، موزیك: محه‌مه‌د سالاروه‌ند، ده‌نگدانان: حوسێن قورچیان، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م: هێمن له‌تیف، جل و به‌رگ و دیكۆر: حه‌لیمه ئه‌حمه‌دزاده، میكیاژ: مریه‌م ئه‌حمه‌دزاده، سه‌رمایه‌گوزار: كۆمپانیای ئاربه‌با سازه، فۆتۆگرافه‌ر و وێنه‌گری پشت سه‌حنه: سه‌لام حاجی عه‌لی، وه‌رگێڕ بۆ زمانی ئینگلیسی: محه‌مه‌د ره‌مه‌زانی، ئه‌كته‌ره‌كان: سه‌لاح ئه‌حمه‌د ره‌شید، جه‌لیل ره‌حمانزاده، شوان عه‌تووف، نه‌وزاد مه‌جید، نیگار به‌كر، ده‌وه‌ن مه‌جید، عه‌لی زه‌بیحی، محه‌مه‌د بورهان، جه‌لیل سه‌عید، هومایوون ساحیب، به‌رزان حامید، ره‌نج رزگار، كۆچه‌ر نووری، به‌ختیار خه‌زان، رێباز سه‌لاح، ژیار به‌رزان، عوسمان محه‌مه‌د، سه‌ریاس عه‌لی، كه‌نار هادی، زایه‌ڵه ئیسماعیل، دلێر عوسمان، سه‌لام عه‌لی، خه‌ڵات یووسف، رێبین هه‌ورامی، ماوه‌ی فیلم: 75 خوله‌ك، به‌رهه‌می: ره‌حیم زه‌بیحی.
پوخته‌ی چیرۆكی فیلمی سینه‌مایی "ئه‌و رۆژه‌ی بابا نۆئێل گریا": "ره‌شه" پێشمه‌رگه‌یه‌كی فه‌رامۆش كراوی شۆرشی گه‌له‌كه‌یه‌تی كه به هۆی له‌ده‌ستدانی ژن و منداڵه‌كه‌یه‌وه له كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه، تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی بووه. پیاوێك له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به چه‌رمه‌سه‌ری سنوور ده‌بڕێت، بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ری ساڵدا خۆی بگه‌یه‌نێته شاری هه‌ڵه‌بجه و به مه‌به‌ستی وه‌پێكه‌نین خستنی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه ده‌بێته بابا نۆئێل. ره‌شه پێی وایه سه‌ری ساڵ پێشكه‌ش به‌و كه‌سانه بێت كه له پای شۆرشه‌وه بوونه‌ته خاوه‌ن سه‌روه‌ت و سامان و پاره. به‌ڵام له هه‌رێمی خه‌م "بابا نۆئێل" ده‌ست ده‌كات به گریان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتی فیلمی سینه‌مایی "ئه‌و رۆژه‌ی بابا نوئێل گریا"

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
