ئه‌گه‌ر پێت ناکرێ گوڵ بی
خشتێک له‌ئاسمان ناڕمێ و
چرکه‌ساتێکی ئه‌م ده‌هره ساتمه ناکا
گه‌ردێک له‌گیانی گه‌ردوونیش
فه‌نا نابێ
ئه‌گه‌ر پێت ناکرێ گوڵ بی
سه‌فه‌ره سه‌وزه‌که‌ی به‌هار
دوا ناکه‌وێ و
هه‌وره خه‌سته‌کانی گوڵان هه‌ڵناپروێن
ئێواره ئاڵتونیه‌کانی جۆزه‌ردانیش
کاڵ نابنه‌وه
ئه‌گه‌ر پێت ناکرێ گوڵ بی
ئه‌ستێره بێ جلیوه نابێ و
مانگه‌شه‌و بێ عیشوه نابێ و
هه‌تاو نابێ به‌نارنجی زه‌ردی گوشراو
ئه‌گه‌ر پێت ناکرێ گوڵ بی
له‌کازیوه‌ی به‌یانێکی موحیبه‌تا
خۆ ده‌توانی
پوشی ده‌م باڕه‌شی کینه‌ی سرکیش نه‌بی
ئه‌گه‌ر پێت ناکرێ گوڵ بی
خۆ ده‌توانی.. دڕکیش نه‌بی
ئه‌گه‌ر پێت ناکرێ گوڵ بی
خۆ ده‌توانی
گه‌ڵای سه‌وزی لق و چڵ بی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
