پانۆرامای یاده‌وه‌ری ... ئازاد حه‌مدی

كه‌پێم ده‌ڵێن.. :

 چیه‌ بۆ بێده‌نگی... ؟

 گۆشه‌ گیرو مۆن و گرژی.. ؟

 له‌ بۆنه‌و یاده‌كانیشدا..

                                بوونت نیه‌..

 نابینرێیت..

هه‌ڵناپه‌ڕیت..

داناپه‌ڕیت..

به‌سته‌و مه‌قامه‌كان.. ناڵێیته‌وه‌.. !

كوا سۆزو، نه‌واو، حه‌زه‌كانت... ؟

كوا به‌سته‌ و ئاره‌زووه‌ ڕه‌واكانت.. ؟

 * * * *

- ئاخر برام، هاوڕێم، خاڵوانه‌كه‌م...

 بڵـێێێێم... ... ؟

 سندوقی سنگم په‌نهانه‌.. داخراوه‌.. توند گوشراوه‌..

 ده‌ست له‌بین و تا چرپه‌شی لێبڕاوه‌.. ؟

 له‌یه‌كه‌مین ده‌رفه‌تی ئازادیدا..

 له‌یه‌كه‌مین یاده‌وه‌ریدا..

 پاش چه‌ندین ساڵ، نه‌بینینه‌وه‌..

به‌ده‌م بیره‌وه‌ری، د ێرینه‌وه‌..

تاك و ته‌نیا.. به‌دڵ و گیان..

تاجه‌ گوڵینه‌ی شایسته‌م رازاند..

جوانم نه‌خشاند..

به‌ده‌م ڕێوه‌.. هه‌زاران بیر.. هاتن و چوون...

ئاخۆ: له‌ پاش ده‌ربه‌ده‌ری.. ؟

 ئاواره‌یی؟

 په‌ڕه‌وازه‌یی؟

 تاڵانی و.. گازی كیمیایی... ؟

چۆنه‌و چۆن بێت.. ؟ چی ئه‌بینم.. ؟چۆن بتوانم له‌ ئامێزی بگرم.. ؟

هــ... ... ــه‌ ڵه‌بجــ... ... ــه‌كه‌م.. ؟

چه‌شنی چامه‌كه‌ی كه‌مالی بۆ ناتیق.. هه‌روا ماوه‌. ؟

كار ئاسكی ده‌شته‌ كانی، هه‌ر سڵَ ناكه‌ن.. ؟!

 * * * *

له‌ دووره‌وه‌.. كه‌دابه‌زیم.. چیم دی..

حه‌شـــــــــــــــــــــــــــــــاماتێــــَك... . !

به‌ڵێ، به‌ڵێ، هه‌زارا نجار به‌ڵێ..

شـــــاره‌ شكۆداره‌كه‌م، هه‌زار شوكور.. هه‌رماوه‌ و هه‌ر ده‌مێنێ

به‌ پێیویستی نه‌یارانی، بن بڕ نه‌بووه‌..

به‌رگه‌ گرانه‌ وا ســـــه‌رله‌نوێ، هه‌ستایه‌وه‌، چرۆی نوی بوونه‌وه‌ی ده‌ركرده‌وه‌...

ئه‌وا به‌ده‌م یادی جارانه‌وه‌..

هه‌ست وده‌روون خرۆشاوه‌..

وا چاوه‌كان كرانه‌وه‌.. گه‌شـــــــــانه‌وه‌.. له‌كامێره‌و دووربین زیاتر.

له‌ده‌لێن وپێده‌شتی حه‌مه‌وغانه‌وه‌..

له‌ زه‌مه‌قی وجریوه‌ی ناو چناره‌كانه‌وه‌..

 خۆم بینیه‌وه‌.. خۆم دۆزیه‌وه‌..

 له‌ ئامێزی عه‌شقه‌كه‌ی جارانمدا.

 ماوه‌یه‌كه‌.. رۆژانێكه‌..

 پیر محه‌مه‌د ئه‌بینمه‌وه‌.. ؟!

 ئای كه‌ شادم.. سه‌ربه‌ستم.. ئازادم..

به‌ چاوی خۆشی پڕ فرمێسكه‌وه‌..

 به‌ خرۆشانی په‌ستانی خوێنمه‌وه‌

له‌و ئان و ساته‌دا..

غوربه‌ته‌ كه‌ی جه‌لاله‌ شه‌ل و.. ئاواته‌ سه‌یره‌كه‌یمان.. بیر كه‌وته‌وه‌

 به‌چاوی پڕله‌ فرمێسك و.. به‌ خۆزگه‌ و ئاواته‌كه‌ی..

 به‌ سه‌گی به‌ر قسنه‌كه‌ی تۆی پیرۆز.. ده‌خواســــت..

 * * * *

برام، هاوڕێم، خاڵوانه‌كه‌م.. !

له‌سه‌ر گۆڕی، سه‌ربه‌رزاندا.

 له‌ دانانی تاجه‌ گوڵینه‌كاندا...

له‌ بڵند گۆ وه‌... هاوار، نه‌عره‌ته‌، چریكه‌ هه‌ســتا..

به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵچوو..

به‌ره‌و زه‌وی ڕۆ نه‌چوو..

چونكه‌ هه‌مووی ڕواڵه‌ت بوو..

نه‌ ســـــــه‌ربه‌رزانیان.. ڕاچڵه‌كان.. نه‌هیچ بزوان.

 چوتكه‌ زۆریان نامۆیی بوون..

 هاوارو سه‌دای خۆیی نه‌بوون..

 هی دڵســــۆزی گیانی نه‌بوون..

 ناســــــــــــرانه‌وه‌.. ئاگر خۆشكه‌ر، به‌شداریكه‌ر، هۆكاریكه‌ر..

 بازرگانان.. به‌ پێناسه‌یناوی تۆوه‌..

 به‌ شــــــان و شه‌وكه‌تی تۆ و ه‌... چی ده‌كرا... وچی نه‌ده‌كرا...

 كاتی ماڵَوێرانیت.. ده‌ربه‌ده‌ری و ئاواره‌ییت..

 بۆ سوسه‌ هه‌واڵێك.. گوی قوڵاغ ڕاوه‌ستابوویت.. !

 له‌ مه‌یدانی دوكانكاندا..

 له‌چه‌قی ناوبازاڕدا..

 هاوار هه‌ستا، كارمان.. كاسپیمان... !!

 ملازم عه‌لی و ملازم موحســـــیـن.. بگه‌ هانامان..

 * * * *

ئاســــــوده‌یی ئه‌و كات و ساته‌ یه‌.. خۆ به‌خوَ، یاد كه‌یته‌وه‌..

په‌یمان و گفت نوی بكه‌یته‌وه‌...

به‌ڵێنی درۆكان ره‌تكه‌یته‌وه‌..

با میوانیش خۆشه‌ویست و ســــــــه‌ر چاوانبُین.

یاده‌وه‌ریه‌كان شــــــــــــــــــــــكۆدار وپێش ره‌وابن.

 20/3/2010

 

 

 

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌. 

میوانانی سەر خەت

We have 514 guests and no members online