ده‌سپێكی نمایشی سه‌رتاسه‌ری فیلمی سینه‌مایی "پشیله ئێرانییه‌كان" له ده‌رهێنانی به‌همه‌ن قوبادی له سینه‌ماكانی وڵاتی ئه‌مه‌ریكا له لایه‌ن چاپه‌مه‌نییه‌كانی ئه‌مه‌ریكییه‌وه پێشوازییه‌كی بێوێنه‌ی لێكرا. به شێوه‌یه‌ك كه تا ئه‌مڕۆكه زیاتر له سه‌د رۆژنامه و گۆڤاری ئه‌مه‌ریكی سه‌باره‌ت به‌م فیلمه رخنه و وتاریان نووسیوه.
به گوێره‌ی رخنه‌گران و كارناسانی سینه‌مای ئه‌م وڵاته‌وه، تا ئێستا ئه‌و پێشوازی و بایخه‌ی كه به فیلمی سینه‌مایی "پشیله ئێرانییه‌كان" دراوه به هیچ فیلمێكی سینه‌مایی ئێرانی له ئه‌مه‌ریكا نه‌دراوه. هه‌روه‌ها له ماڵپه‌ڕی "رتێن تۆماتۆز" كه ئاماری رخنه نووسراوه‌كان سه‌باره‌ت به هه‌ر فیلمێك ده‌خاته ڕوو، رێژه‌ی بیروڕای پۆزێتێڤی رخنه‌گرانی ئه‌مه‌ریكی به "پشیله ئێرانییه‌كان" له سه‌رووی سه‌تا 92 نیشان ده‌دات.
گۆڤاری پڕبایخی "فیلم كامێنت" له رخنه‌یه‌كی دورودرێژدا له نووسینی "نیكۆلاس راپۆلد" سه‌باره‌ت به پێنجه‌مین فیلمی سینه‌مایی به‌همه‌ن قوبادی ده‌نووسێت: "سێكانسه‌كان به شێوازی زاڵ، به پێی ریتمی موزیك مونتاژ كراون كه له ناخیاندا تێكه‌ڵاوێك له چه‌ند ئامانج هه‌ڵقوڵاوه، له‌وانه: مونتاژی له هه‌نگاوی كۆمه‌ڵه‌ی دیمه‌نه‌كانی پاساژ و تێپه‌ڕبوون له‌وان به ده‌وروبه‌ری شار، به شێوازی ڤیدیۆیه كه‌م خه‌رجه‌كان، كه به شێوازی هونه‌رمه‌ندانه كاریگه‌ری له سه‌ر فیلمه‌كه زیاد كردووه. "
"هالیڤوود رێپۆرته‌ر" گۆڤاری ناوداری سینه‌مایی سه‌باره‌ت به فیلمی سینه‌مایی "پشیله ئێرانییه‌كان" ده‌نووسێت: "بێ گومان كه ئه‌م فیلمه ده‌یه‌وێت روبه‌ڕووی حكومه‌تی پۆلیسی ئێران بێته‌وه، كه به پێگه و بنه‌مای ئه‌و حكومه‌ته، خوێندنه‌وه‌ی سونه‌تی و موحافزه‌كارانه له ئیسلامه. به له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه جوانی فیلمه‌كه له‌وه‌دایه كه هیچ یه‌ك له پاڵه‌وانه لاوه و خۆشه‌ویسته‌كانی فیلمه‌كه، نایانه‌وێت كه روبه‌ڕووی دین و یا گروپێكی سیاسی ببنه‌وه. "
"واشنگتۆن پۆست" له وتارێكدا له نووسینی "ئان هۆرنادی" نوسیوییه‌تی: "هاوكات له‌گه‌ڵ ڤیدیۆییه‌كاندا كه له كاتی بارودۆخی نائاسایی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران تۆمار كران، دیمه‌نێك كه به‌همه‌ن قوبادی له‌م فیلمه‌دا له خه‌ڵكانی خوڵقێنه‌ر كه دژی ده‌وڵه‌تن ده‌خاته‌ڕوو، دیمه‌نی كه‌سانێك كه له هه‌ر كاتێكدا ئاماده‌ن تا دیمه‌نی تێكچووی فه‌رهه‌نگ و سیاسیه‌تی ئێران سه‌ر له نوێ به روونی وه‌ده‌ربخه‌ن. "
له وتارێكدا له ماڵپه‌ڕی "رادیۆی میللی ئه‌مه‌ریكا" هاتووه؛ "ئه‌م فیلمه له ستایش و به‌رز راگرتنی ئه‌و مرۆڤه خۆڕاگرانه‌دایه كه كاری ئه‌سته‌م و مه‌ترسیدار ده‌كه‌ن. "
"پۆل كین" له گۆڤاری "نایلێن" ده‌نووسێت: "پشیله ئێرانییه‌كان ته‌نیا به‌رهه‌مێكی
هونه‌ری نییه، به‌ڵكوو به‌ڵگه‌یه‌كه بۆ مانه‌وه و درێژه پێدانی هونه‌ر. "
"ئێسپین" له ستایشی گروپی موزیكی "یێلۆ داگز" ده‌نووسێت: "به‌له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م گروپه ئێرانییه به‌ڵام به جوانی هه‌ستی مرۆڤه‌كان ده‌جووڵێنێت. "
پوخته‌یه‌ك له نووسراوه‌كانی دیكه‌ی چاپه‌مه‌نییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به فیلمه:
"جێرسی بیت": ئه‌م به‌رهه‌مه به‌رز نرخێندراوه ده‌ریده‌خات موزیك، زمانێكی جیهانییه كه سنووره‌كانی فه‌رهه‌نگی و مه‌زهه‌بی تێپه‌ڕكردووه و به‌رهه‌مێكی سه‌رسووڕهێنه‌ره.
"نیۆیۆرك كول": "پشیله ئێرانییه‌كان" هاوارێكه له سه‌ری پێویست و پێداویستی خێرا بۆ ئازادی له نیشتمانێكدا كه پرۆڤه‌ی موزیك نایاساییه. ئه‌م فیلمه سه‌باره‌ت به هونه‌ر به گێڕانه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندانه له به‌رامبه‌ر ته‌واوی دژایه‌تییه‌كاندایه.
"كارێنت": "پشیله ئێرانییه‌كان" سه‌فه‌ری خه‌مبار و هه‌ست بزوێن به دنیایه‌كه كه تیایدا بیروڕا و هه‌سته مرۆڤانه‌ییه‌كان تاوانێكی زۆر له خۆ ده‌گرێت.
"بید ئایدا پاتلاك": "پشیله ئێرانییه‌كان"، دوای "وایلد زیرۆ" باشترین فیلمێكه كه تا ئێستا سه‌باره‌ت به موزیك بینیومه. ئه‌م فیلمه هانیدام تا سه‌باره‌ت به موزیكی "ئێندی راك" له‌و وڵاتانه‌ی كه زمانێكی دیكه‌یان هه‌یه، زیاتر تینووی فێربوون ببم.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
