راگه‌یاندنی فێستیڤاڵ
دوای نمایشكردنی 40 كورته فیلم له ماوه‌ی 4 رۆژو سازكردنی 4 سیمینار ده‌رباره‌ی ره‌وشی سینه‌ماو ئاستی كورته فیلمه به‌شداربووه‌كانی فێستیڤاڵ ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه 6/5/2010 كه‌رنه‌ڤاڵی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی فێستیڤاڵ به‌ڕێوه‌چوو.
له ده‌ستپێكی مه‌راسیمه‌كه‌دا كه‌رنه‌ڤاڵێك له وه‌رگرتنی خه‌ڵاته جیهانییه‌كان له‌لایه‌ن سینه‌ماكارانی كورده‌وه نمایش كرا، دواتر شاخه‌وان ئیدریس به‌ڕێوه‌به‌ری فێستیڤاڵ له لێدوانێكیدا رایگه‌یاند كه لیژنه‌ی دادوه‌رانی فێستیڤاڵ به سه‌رۆكایه‌تی شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی پێكهاتبوو له "شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی، ئازاد كه‌ركووكی، مه‌مه‌د ئاكتاش، محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دی، شه‌هریار ئه‌سه‌دی" و ئه‌وان به‌وپه‌ڕی ئازادی خۆیان بڕیاریانداوه و هیچ ته‌داخولاتێكیان له‌سه‌ر نه‌بووه، هه‌روه‌ها شاخه‌وان ئیدریس سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كرد یارمه‌تی فێستیڤاڵه‌كه‌یان داوه به‌تایبه‌تی ناسر حه‌سه‌ن و سڵاح حه‌سه‌ن.
دواتر هه‌ریه‌ك له شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی و مه‌مه‌د ئاكتاش وتاری لیژنه‌ی دادوه‌رانیان پێشكه‌ش كرد‌و رایانگه‌یاند كه ئه‌وان به قه‌ناعه‌ت و به‌كۆی ده‌نگ بڕیاره‌كانیان داوه.
دوابه‌دوای ئه‌وانه ده‌ستكرا به مه‌راسیمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كان و له سه‌ره‌تادا خه‌ڵاتی رێكخراوی مافی مرۆڤ به‌خشرایه فیلمی دیكۆمێنتی منداڵه بێنازه‌كان له ده‌رهێنانی ره‌نجده‌ر رزگار و كورته فیلمی هاوڕێیانی ڤان كوخ له ده‌رهێنانی زانا حه‌مه غه‌ریب.
دواتر بڕوانامه‌ی رێزلێنانی لیژنه‌ی راگه‌یاندن به‌سه‌رپه‌رشتی "مه‌سعودی مه‌لا هه‌مزه" لێپرسراوی راگه‌یاندنی فێستیڤاڵ به‌خشرایه ئه‌و كه‌س و كه‌ناڵه راگه‌یاندنانه‌ی رۆژانه به‌شداربوونه له گواستنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی فێستیڤاڵ.
دواتر خه‌ڵاته‌كانی فێستیڤاڵ دابه‌شكران، كه به‌م شێوه‌یه بوو:
- بڕوانامه‌ی رێزلێنانی لیژنه‌ی دادوه‌ران بۆ باشترین دیكۆمێنت به‌خشرایه فیلمی كۆچ له ده‌رهێنانی په‌رویز مسته‌فا.
- خه‌ڵاتی داربه‌ڕووی زێڕین بۆ باشترین دیكۆمێنت به‌خشرایه فیلمی بابا چاوش له ده‌رهێنانی ئاسۆ حاجی.
- بڕوانامه‌ی رێزلێنانی لیژنه‌ی دادوه‌ران بۆ باشترین دیكۆمێنت به‌خشرایه - فیلمی ده‌ره‌كی به‌خشرایه كورته فیلمی ئه‌گه‌ر بڕۆم- ده‌رهێنانی سالم سڵواتی.
- بڕوانامه‌ی رێزلێنانی لیژنه‌ی دادوه‌ران بۆ باشترین دیكۆمێنت به‌خشرایه فیلمی ده‌ره‌كی به‌خشرایه كورته فیلمی ئه‌گه‌ر بڕۆم- ده‌رهێنانی ئارش ره‌سافی.
- خه‌ڵاتی داربه‌ڕووی زێڕین بۆ باشترین كورته فیلمی ده‌ره‌كی به‌خشرایه كورته فیلمی ده‌نگه‌كان له ده‌رهێنانی فڵش بۆڵ.
- بڕوانامه‌ی رێزلێنانی دادوه‌ران بۆ باشترین ئه‌كته‌ری منداڵ به‌خشرایه لارا سیروان له كورته فیلمی گوڵه‌كانی ده‌ریا.
- بڕوانامه‌ی رێزلێنانی دادوه‌ران بۆ باشترین ئه‌كته‌ری ئافره‌ت به‌خشرایه ته‌رزه سدیق له كورته فیلمی هه‌ناسه.
- بڕوانامه‌ی رێزلێنانی دادوه‌ران بۆ باشترین ئه‌كته‌ری پیاو به‌خشرایه عومه‌ر چاوشین له كورته فیلمی گوڵه‌كانی ده‌ریا.
- بڕوانامه‌ی رێزلێنانی دادوه‌ران بۆ باشترین مۆنتاژ به‌خشرایه جه‌یران شێروانی له كورته فیلمی رامان.
- بڕوانامه‌ی رێزلێنانی دادوه‌ران بۆ باشترین وێنه‌گر به هاوبه‌شی به‌خشرایه هاوكار فه‌رهاد له كورته فیلمی فڕۆكه‌ی ره‌ش و سپی و بڕوانامه و حه‌مید قه‌وامی له كورته فیلمی ئه‌م شه‌و بێ تۆ.
- بڕوانامه‌ی رێزلێنانی دادوه‌ران بۆ باشترین سیناریۆ به هاوبه‌شی به‌خشرایه جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له كورته فیلمی ده‌نگی رووناكی و بیلال شاكر له كورته فیلمی ده‌نگه نه‌بیستراوه‌كان.
- بڕوانامه‌ی رێزلێنانی لیژنه‌ی دادوه‌ران بۆ باشترین فیلمی ناوخۆ به‌خشرایه كورته فیلمی گوێزله ده‌رهێنانی سۆران ئیبراهیم و ئه‌م شه‌و بێ تۆ له ده‌رهێنانی حه‌مید قه‌وامی.
-خه‌ڵاتی داربه‌ڕووی زێڕین بۆ باشترین كورته فیلمی ناوخۆ به‌خشرایه كورته فیلمی گوڵه‌كانی ده‌ریا له ده‌رهێنانی هه‌وار شه‌ریف.
ماوه بگوترێ دوای هه‌شت ساڵ دابڕان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای هه‌ولێر توانی سێیه‌مین فێستیڤاڵی كورته فیلمی هه‌ولێر له ماوه‌ی 5 رۆژدا به‌ڕێوه‌ببا.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
