
نمایشی فیلمی "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه" له سینه‌ماكانی وڵاتی نه‌مسا ده‌ستی پێكرد و به‌همه‌ن قوبادیش له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو له ئه‌مه‌ریكا به‌شداری له كۆنفرانسی رێبه‌رانی لاوانی جیهان ده‌كات.
نمایشی سه‌رتاسه‌ری فیلمی سینه‌مایی "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد به‌همه‌ن قوبادی هه‌فته‌ی رابڕدوو له سینه‌ماكانی وڵاتی نه‌مسا ده‌ستی پێكرد. ئه‌م فیلمه ئێستاكه له سینه‌ماكانی شاری ڤییه‌ن و چه‌ندین شاری دیكه‌ی وڵاتی نه‌مسا له لایه‌ن كۆمپانیای بڵاوكه‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسی "وایلد باینچ" نمایش ده‌كرێت و له لایه‌ن بینه‌رانی ئه‌م وڵاته و هه‌روه‌ها رخنه‌گه‌رانی سینه‌ماوه پێشوازییه‌كی بێوێنه‌ی لێكراوه.
هه‌روه‌ها به‌همه‌ن قوبادی بۆ به‌شداری كردن له 19مین كۆنفرانسی رێبه‌رانی لاوانی جیهان (YGL و World Economic Forum) له داهاتوویه‌كی نزیكدا سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات. ئه‌م كۆنفرانسه كه 5 جوونی 2010 له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تیشك ده‌خاته سه‌ر گرفته كۆمه‌ڵایه‌تیی و فه‌رهه‌نگییه‌كانی رێبه‌رانی لاوی داهاتووی جیهان و هه‌روه‌ها ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه ئێستا له دنیادا بوونی هه‌یه، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا رێبه‌رانی لاوی داهاتووی جیهانیش ده‌ستنیشان ده‌كرێن.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه به‌همه‌ن قوبادی ساڵی 2008 له لایه‌ن World Economic Forum وه‌كوو یه‌كێك له رێبه‌رانی لاوی جیهان (Young Global leaders) بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ هه‌ڵبژێردرا. تاكوو له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه گه‌نجه‌كانی ئه‌زموونه‌كانی خۆیان له خزمه‌ت زۆربه‌ی خه‌ڵكی دابنێن. ئه‌م رێبه‌رانه، لاو به‌ڵام به ئه‌زموونن و به‌و كاره پسۆڕانانه‌ی كه خه‌ریكن ئه‌نجامی ده‌ده‌ن بۆ گۆڕینی ئاینده‌ی جیهان تێده‌كۆشن.
له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ئه‌فریقیای باكوور ته‌نیا 12 كه‌س هه‌ڵبژێردراون كه ده‌رهێنه‌ری كورد به‌همه‌ن قوبادی ته‌نیا هه‌ڵبژارده له وڵاتی ئێران بوو.
له به‌شی سینه‌مادا 4 كه‌س بۆ ئه‌ندام بوون له‌م كۆبوونه‌وانه له سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه هه‌ڵبژێردران كه ناوی "لێئۆناردۆ دی كاپێریۆ" ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگ و ده‌رهێنه‌رێكی ئه‌مه‌ریكیش له‌م لیسته‌دا به‌رچاو ده‌كه‌وێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
