
ئێواران كه‌له‌گۆشه‌یه‌كی ناوباخچه جوانه‌كه‌ی هوتێل چوارچرا داده‌نیشت و به‌وردی له‌هه‌مووشتێكی ده‌ورووبه‌ری ده‌روانی و چاوی له‌سه‌رهاموشۆكه‌رانی ئه‌وشوێنه‌بوو، زۆرجاران منیش ده‌بوومه هاوشانی دانیشتنه‌كانی، تاجارێكیان لێم پرسی: برا، ئێواره دانیشتنه‌كانی ئه‌م ساتانه‌ت زۆردڵگیرن، ئه‌و له‌وه‌ڵامدا گوتی: ئه‌زانی به‌چییه‌وه زیاتر ئارامی دام ده‌گری، كاتێك ده‌بینم زه‌رده‌ی خۆری ئێواران تێكه‌ڵ به‌شه‌كانه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان ده‌بی كه‌له‌سه‌ر چوارچرا هه‌ڵكراوه و هه‌ولێری دێرینیش له‌و ته‌ناهیه‌دا ده‌بینم، به‌راستی هه‌ر وایشبوو ئه‌و وه‌ك رۆڵه‌یه‌كی ئه‌م میلله‌ته زۆر ئاشقی وڵاته‌كه‌ی بوو، ئه‌و رۆڵه‌ی كركوكی كوردان بوو، دڵسۆزێكی به‌ئه‌مه‌گی كوردوكوردستان بوو، هێژابوو، هه‌میشه خۆشه‌ویستی و مرۆڤایه‌تی له‌ناخیدا گه‌شه‌ی ده‌كرد. ئه‌و كه‌سێكی دڵ و ده‌روون پاك بوو، نه‌وای بێلانه‌و دۆستی هه‌ژاران بوو، ئه‌و كه‌له‌رۆژگارێكی ناسكدا پشتی له‌خۆشییه‌كانی هه‌نده‌ران كرد‌و رووی دڵی به‌ره‌و كوردستانه‌كه‌ی خۆی وه‌رگێراو قۆڵی مه‌ردایه‌تی لێ هه‌ڵكردو هاوبه‌شی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی كرد، راستی كوردبوونی خۆی سه‌لماند، ئه‌و هات له‌گه‌ڵ خۆیدا ماڵێكی گه‌وره‌ی بۆهه‌مووان ئاوه‌دانكرده‌وه، ماڵێك بۆهونه‌ر، خانه‌یه‌ك بۆ فه‌رهه‌نگ، كۆشكێك بۆ جوانی، سه‌كۆیه‌ك بۆ مۆزیك و گۆرانی وئاواز و شیعر. ئه‌و هاتوو له‌لوتكه‌و كۆشكی هیواكانیه‌وه له‌چوارچراوه واقعی ژیانی له‌كوردستاندا كرده راستییه‌ك و رێگه‌ی بۆده‌یان كه‌سیتر واڵاكرد، ئه‌و له‌ئامێزی نیشتیمانه‌كه‌یدا بانگی ده‌كرد، گه‌لی براده‌رينه وه‌رنه‌وه، به‌سيه‌تي ژياني كوله‌مه‌رگي و تاراوگه‌يي، بگه‌رێنه‌وه و به‌شداري بكه‌ن له هه‌ستانه‌وه و بووژانه‌وه‌ي وڵاته‌كه‌تان. به‌ڵي، ئه‌وهات شه‌واني جواني كوردستاني كرده سيمفۆنياي وڵاتێكي ئارام و له‌هه‌ولێره‌وه به‌هه‌مووخه‌ڵكاني ده‌گووت ئێره كوردستانه‌و لێره خه‌ڵك له‌ئارامي و پێشكه‌وتن، رووه‌و ئاسۆ بۆ ئاينده‌ي گه‌ش ده‌ژين، ئه‌و ره‌چه‌شكێني كرد، به‌سته‌ڵه‌كي دوودڵي و ترسي شكاند. گه‌لێك خه‌وني ره‌نگاوره‌نگ له‌هزرو ده‌رووني ئه‌و مرۆڤه شه‌نگه‌دابوون، ئه‌وانه‌ي كه‌نزيك بوون له‌هه‌ست و ئيحساسي ئه‌و، تێده‌گه‌يشتن كه‌داهێناني به‌رده‌وام له‌ناخيدا چه‌كه‌ره‌ده‌كاو هه‌رۆژه و كه‌رنه‌ڤاڵێكي نوي ده‌خاته روو، زۆري مابوو له‌و نه‌خشه رێگايه‌ي ئه‌و بۆ ژيان و نه‌ته‌وه‌كه‌ي له‌ناخيدا دايرشتبوو، مخابن چيتر مه‌رگ بواري نه‌دا و ئه‌و مرۆڤه به‌رزه‌ي بۆخۆي برده‌وه و له‌ئێمه‌ي ستاند، به‌ڵام دۆست و هاورێياني هيچ كات ئه‌و له‌بيرناكه‌ن، كار و يادگاره‌جوان و هه‌ڵوێسته به‌رزه‌كانيشي تائه‌به‌د له‌هزري هه‌موواندا به‌دره‌وشاوه‌يي ده‌مێننه‌وه. سڵاو له‌رۆحت، گيانت شادبێت، يادت به‌خێر، عيرفاني كركوكي و چوارچرا و هه‌مووكوردستان. بنوو به‌ئارامي كه‌ئه‌مرۆ له‌هه‌ولێري پايته‌ختي كوردان له‌باوه‌شي گه‌رمي دايكي نيشتيمانه‌كه‌ت به‌ئاڵا گه‌شاوه‌كه‌ي كوردستان داپۆشراوي ئه‌و ئاڵايه‌ي له‌مه‌رگيشا فه‌رامۆشت نه‌كردوو له‌گۆريشدا ئاوێته‌ي باڵات بوو و ده‌ست له‌ملاني بوويت...
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
