
ڕه‌نگه نووسینی بابه‌تێكی ڕه‌خنه‌یی، یان هه‌ڵسه‌نگاندنی هونه‌رییانه‌ی كارێكی شانۆیی بۆ من ئه‌سته‌م بێت، ئه‌مه‌یش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه و هه‌ڵسه‌نگاندن پسپۆڕیه‌تیی پێده‌وێت، به‌ڵام بڕوا ناكه‌م ناسینه‌وه‌ی داهێنانه‌كان و جیاكردنه‌وه‌یان له كاره نه‌رێنییه‌كان بۆ ئێمه‌مانان ئه‌سته‌م بن، خۆ ئه‌گه‌ر دیوێكی هونه‌ره‌كه پێوه‌ست بێت به‌چێژه‌وه، لانیكه‌م ده‌كرێ وه‌ك كه‌سانێكی به‌ئاگا له ته‌واوی كایه و بواره‌كانی هونه‌ر، بتوانین یان بزانین شیاو و ناشیاو، ڕه‌ش و سپی، به‌رخ و به‌ران له یه‌كتر جیا بكه‌ینه‌وه، بۆیه كه ئێسته‌یش گرووپێكی وه‌ك "گرووپی گه‌نج بۆ شانۆ" له ناوه‌نده هونه‌رییه‌كه ده‌بینین و هاوكات به‌كاره‌كانیان ئاشنا ده‌بین، ئه‌سته‌م نییه مه‌به‌ستیان له هه‌ڵپه‌كانیان تێبگه‌ین.. ئه‌گه‌ر به‌دیوێكدا ئه‌م بۆچوونه پێچه‌وانه بێته‌وه، وێڕای تووشبوونی گه‌نجه‌كان به‌دژایه‌تیكردن، هاوكات هه‌رگیز ناكه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی ململانێی نه‌وه‌كانه‌وه، كه گومانم نییه له‌وه‌ی ئه‌وان ده‌توانن له ڕێگه‌ی ئه‌و ململانێیه‌وه گه‌شه بكه‌ن و ئاسانتر په‌یامه‌كه‌یان بگه‌یه‌نن.
كه باس له‌م قۆناخه‌ی ئێستا و داهێنانه‌كانی گه‌نجه‌كان ده‌كه‌م، مه‌به‌ستم نییه بڵێم له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م گرووپه‌وه، یان ئه‌م ژماره گه‌نجه‌وه كاری ڕژد نه‌كراوه، چونكه ماوه‌یه‌كه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی پێشتر، له چه‌ندان شانۆگه‌ریدا هۆڵه‌كانمان به‌پڕی بینیوه، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه نه‌هجی كاركردنی شانۆكارانه له شێوازه جیاجیاكانی شانۆدا.
گومان نییه له‌وه‌ی بۆ ئه‌م فره ئاسته‌نگییه‌ی كه‌وتووه‌ته به‌رده‌م شانۆی كوردییه‌وه، له ته‌واوی بواره‌كانی تری هونه‌ر جیا ده‌بێته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر به‌تیله چاویش لێی بڕوانین، ئاسان ئه‌وه ده‌بینین كه ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی بینه‌ری شانۆی تێكه‌وتووه، له بواری موزیك و گۆرانیدا نابینرێت، گۆرانیی كوردی به‌هه‌موو خه‌وشه‌كانیه‌وه فره جه‌ماوه‌ره، ئه‌مه بواری شێوه‌كاریش ده‌گرێته‌وه، "شانه‌ده‌ر گه‌له‌ری" له هه‌ولێر زیندووترین نموونه‌ی زیندوویی تابلۆی شێوه‌كارانی كورده كه هه‌موو كاتێك ئه‌و شوێنه له بینه‌ر جمه‌ی دێت، واته ته‌نگژه‌كه ئه‌وه‌نده‌ی بواری سینه‌ما و شانۆ ده‌گرێته‌وه، ناكه‌وێته به‌ر كایه و بواره‌كانی تری هونه‌ر.
چ گومان نییه له‌وه‌ی من ده‌كه‌ومه ده‌ره‌وه‌ی ململانێكه‌وه، لانیكه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندێكی ئه‌و بواره نیم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ویژدانێكی زیندووه‌وه لێیان بڕوانین، "گرووپی گه‌نج بۆ شانۆ" له هه‌ولێر لایه‌كی زه‌به‌لاحی بۆشاییه‌كه‌ی پڕ كردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر پێتان وابێ زێده‌بێژیش ده‌كه‌م، بڕوا ناكه‌م كه‌سمان بتوانین ئه‌و ڕاستییه په‌رده‌پۆش بكه‌ین كه له پله‌ی یه‌كه‌میاندا ئه‌و گرووپه توانییان بینه‌ری تایبه‌ت به‌خۆیان دروست بكه‌ن، كه‌واته ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان بێت كاره‌كانیان نوخبه‌ویش بێت، له‌مه‌شیاندا دیسان ده‌توانن ئه‌و هۆڵه پڕ بكه‌نه‌وه كه شانۆگه‌ریی تێدا پێشان ده‌ده‌ن.. ئه‌گه‌رچی ئه‌مه بۆچوونی من نییه، چونكه بۆچوونی دروستی من ئه‌وه‌یه ئه‌و گرووپه به‌ئه‌قڵێكی گه‌نجه‌وه كاری گه‌نجانه ده‌كه‌ن، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی عه‌جه‌بێكیان له‌لای ئێمه خوڵقاندووه كه له ماوه‌ی 3 ساڵی ته‌مه‌نی خۆیاندا 25 شانۆگه‌رییان پێشان داوه، هاوكات له ژماره‌شدا بایه‌خی پته‌ویان به‌جۆریه‌تی له كاره‌كانیان داوه، ئه‌دی ئه‌مه له‌سه‌ر وه‌ستانی پێده‌وێ.
من مه‌به‌ستم بوو نزیكتر لێیان ورد بمه‌وه و به‌په‌یامه‌كه‌یان ئاشنابم، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ڕاپۆرتێكم له‌باره‌یانه‌وه بۆ (ئاكانیوز) ئاماده كرد، ده‌بوو سه‌ردانێكی (كارۆخی ئیبراهیم حه‌كیم) بكه‌م، ئه‌دی ئه‌و كوڕه گه‌نجه سه‌رۆكی گرووپه‌كه‌یه، ڕاستیتان ده‌وێ هه‌ستم پێ نه‌كرد شه‌وقێكی زۆری بۆ خۆده‌رخستن هه‌بێت، بۆیه ئه‌وه‌نده‌ی باسی هاوڕێكانی ده‌كرد، كه‌متر به‌شانوباڵی خۆی هه‌ڵده‌دا.. ئه‌و جوانییه‌ی له (كارۆخ) بینیم، ئه‌وه‌بوو له باسكردنه‌كاندا پتر وشه‌ی "ئێمه"ی به‌كار ده‌هێنا وه‌ك له‌وه‌ی وشه‌ی "من" به‌كاربێنێ، ئه‌مه‌یش پێوه‌سته به‌ئه‌قڵی گه‌نج و كاری به‌كۆمه‌ڵه‌وه، خۆ به‌ڕاست وایه، ئه‌گه‌ر (سه‌رگوڵ) و (به‌همه‌ن) و ئه‌وانی تر نه‌بن، (كارۆخ) به‌ته‌نیا كامه په‌یام ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه هه‌ر ده‌بوو وا بكات و خۆی به‌وشه‌ی "ئێمه"وه بنووسێنێ نه‌ك "من".
(كارۆخ) له‌باره‌ی سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی گرووپه‌كه‌یانه‌وه باسی ئه‌وه‌ی كرد كه سه‌ره‌تا به‌كاركردن له هه‌ولێر ده‌ستیان پێ كردووه، چونكه پێیان وابوو به‌ر له هه‌ر شوێنێكی تر ده‌خوازێ له چه‌قی خۆیاندا خۆیان به‌هێز بكه‌ن، دواتر كاره‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و چه‌قه فره‌وانتر بكه‌نه‌وه بۆ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ر، دوای خۆناساندنیان له هه‌ولێر و پێشكێشكردنی چه‌ندان شانۆگه‌ری، پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ناوه‌نده هونه‌رییه‌كان له شاره‌كانی تردا دروست كرد، دوای ئه‌وه‌ی له 2007دا شانۆگه‌ریی "تاریكستان"یان پێشكێش كرد، سه‌ركه‌وتنی شانۆگه‌رییه‌كه وای كرد بایه‌خی پتر به‌گرووپه‌كه بده‌ن و بیر له وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی ڕه‌سمی له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی هه‌رێمی كوردستان بكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌بوو مۆڵه‌ته‌كه‌یان وه‌رگرت، به‌ڵام دوای ئه‌وه بۆ ماوه‌ی 7 مانگ به‌بێ هیچ هاوكارییه‌كی دارایی به‌رده‌وام بوون، دوای ئه‌وه‌ی شانۆگه‌ریی "ته‌نها یه‌ك شه‌و"یان پێشكێش كرد و ده‌نگۆیه‌كی باشی هه‌بوو، ئه‌مه‌ش وای كرد وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری بایه‌خی پتر به‌گرووپه‌كه بدات و هاوكاریی مانگانه‌یان بۆ دابین بكات.
له‌باره‌ی ئه‌ندامانی گرووپه‌كه‌شه‌وه (كارۆخ) گوتی له سه‌ره‌تادا 22 كه‌س بووین، ته‌واویشیان له قوتابییان و ده‌رچووانی كۆلیج و په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان بوون، چونكه یه‌ك له مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی ئه‌ندام له گرووپه‌كه‌مان ئه‌وه‌یه كه‌سه‌كه ئه‌كادیمیایی بێت، كه‌سانێكیش ئه‌گه‌ر بزانین ئه‌كادیمیایی نین و هاوكات له گرووپه‌كه‌دا سوودیان لێ وه‌رده‌گرین، به‌ئه‌ندامی یارمه‌تیده‌ر وه‌ریان ده‌گرین، بۆ نموونه كه‌سانی پسپۆڕ له وێنه‌گرتن و ڕێكلام یاخۆ مۆنتێر، ئه‌وانه به‌ئه‌ندامی یارمه‌تیده‌ر وه‌رده‌گرین، دوای ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ش به‌سه‌ری هات، ئێسته 23 كه‌سین.. له‌باره‌ی ئامانجه‌كانیشیان ئه‌و هونه‌رمه‌نده گه‌نجه ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌وان له‌سه‌ر 3 ئامانج كار ده‌كه‌ن، ئامانجی تیپ و ئامانجی گشتی كه له‌مانه‌دا كاره‌كان بۆ بینه‌ر و هونه‌ری شانۆ ده‌كه‌ن و له مه‌شیاندا خاوه‌نی بینه‌ری خۆیانن، پاشان ئامانجی داخوازراو، واته ئه‌و ئامانجه‌ی به‌نیازن له داهاتوودا به‌دیی بێنن و بۆ ئه‌مه‌ش له ئێسته‌وه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
له‌باره‌ی ته‌كینه‌وه‌ی بینه‌ر له شانۆ (كارۆخ) ده‌یگوت ئێمه ته‌نگژه‌ی بینه‌رمان نییه، بگره ته‌نگژه‌ی په‌یام و نه‌بوونی هزری شانۆمان هه‌یه، بۆیه ئێمه هه‌وڵی ئه‌وه‌مان داوه بتوانین له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا قورسایی خۆمان بسه‌لمێنین و گرووپه‌كه زۆرترین مه‌ودا داگیر بكات، بۆ ئه‌مه‌ش پێویستیمان به‌په‌یامێكی ڕاستینه هه‌بوو، له‌مه‌شیاندا ئێمه كاری خۆمان كردووه، بۆیه جه‌خت ده‌كه‌مه‌وه كه په‌یامی ڕاستینه سه‌نگی مه‌حه‌كه بۆ بوون یاخۆ نه‌بوونی ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی باس ده‌كرێت، ئێمه باشترین ئه‌زموونمان له شانۆگه‌ریی "كاتژمێر چه‌نده" بوو، ئه‌م شانۆگه‌رییه كه له هه‌ولێر پێشكه‌شمان كرد، بڕیارمان دا كارتی بانگهێشتن بۆ كه‌س نه‌نێرین ته‌نیا هه‌ندێك له ڕاگه‌یاندنه‌كان نه‌بێت به‌مه‌به‌ستی ڕووماڵكردنی، ته‌نیا 10 پۆسته‌رمان له شوێنه گشتییه‌كاندا بڵاو كرده‌وه، مه‌به‌ستمان بوو بزانین تا چه‌ند بینه‌ر ئاماده‌ی ده‌بن، ئه‌وه‌بوو پتر له 300 كه‌س ئاماده‌ی بوون كه له گۆڕه‌پانی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێر پێشكێشمان كرد.
(سه‌رگوڵ) یه‌ك له ئه‌ندامه‌كانی گرووپه‌كه‌یه، ئه‌و له‌باره‌ی به‌شدارییه‌كانی خۆی له كاره‌كانی "گرووپی گه‌نج بۆ شانۆ" گوتی تا ئێسته ته‌نیا له شانۆگه‌ریی "كاتژمێر چه‌نده"دا به‌شداریم كردووه، به‌ڵام ئاگه‌داری كاره‌كانی پێشتری گرووپیشم و پێم وایه كاری باش كراون، له‌و كاره شانۆییه‌ش "كاتژمێر چه‌نده" به‌هۆی ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری بینه‌ر گه‌شبین بووم، ئه‌مه‌ش گه‌واهییه بۆ سه‌ركه‌وتنی گرووپه‌كه و هه‌روه‌ها شانۆگه‌رییه‌كه، كه‌واته لێره‌وه ده‌توانین بڵێین ده‌ركه‌وتووه ئایا ئه‌م گرووپه توانیویه‌تی بۆشاییه‌ك له شانۆی كوردی پڕ بكاته‌وه یاخۆ نا؟.
(به‌همه‌ن حاجی) یش كه یه‌ك له شانۆكاره گه‌نجه ناسراوه‌كانه، هاوكات ئه‌ندامی ئه‌م گرووپه‌شه، له‌باره‌ی په‌یامی گرووپه‌كه‌یانه‌وه باسی ئه‌وه‌ی كرد كه په‌یامه‌كه‌یان هێنانه‌وه‌ی خه‌ڵكه بۆ هۆڵه‌كانی شانۆ، هه‌روه‌ها ده‌رخستنی كۆمه‌ڵێك توانای لاو كه تا ئێسته ده‌رنه‌كه‌وتوون، كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیش هه‌ن كه تا ئێسته به‌ڕژدی كاریان له‌سه‌ر نه‌كراوه، (به‌همه‌ن) گوتی ئێمه له گرووپه‌كه‌ماندا مه‌به‌ستمانه كاریان له‌سه‌ر بكه‌ین، گرووپه‌كه تا ئاستێكی باش توانیویه‌تی په‌یامه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت، به‌ڵام هه‌ندێك جاریش ڕێگریمان دێته پێش، بۆ نموونه ئه‌مساڵ به‌نیازی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی "شار و شانۆ" بووین، به‌ڵام بوار نه‌ڕه‌خسا و بودجه‌ی بۆ دابین نه‌كرا، بێ گومان ئه‌مه‌ش پێوه‌سته به‌دیوێكی په‌یامه‌كه‌مانه‌وه.
