
"عه‌شقی كچێكی به‌سرایی له یۆنانه‌وه منی گه‌یانده قوبرس، ئه‌و عه‌شقه‌ش فێری مه‌له‌وانی و تاوڵه‌ی كردم"
له‌سه‌ره‌تای دیمانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ (سڤیل) عاشقبوون و هۆكاری عه‌شقه سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كچێكی مه‌سیحیدا یه‌كه‌م پرسیاری (سڤیل) بوو كه ئاراسته‌ی كرا، له‌وه‌ڵامدا ئه‌حمه‌د سالاری هونه‌رمه‌ند زۆر نه‌هێنی دیكه‌ی له‌باره‌ی ئه‌زموونی عه‌شقه سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كانی خۆی ئاشكرا كرد، وه‌ك ده‌ڵێت "له‌سه‌رده‌می گه‌نجێتیمدا زۆرجار تووشی عاشقبوون هاتووم و تێشیدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووم، به‌ڵام عه‌شقێك كه فێری مه‌له‌وانی و تاوڵه‌ی كردم و ئه‌و عه‌شقه‌ی، كه منی له‌وڵاتی یۆنانه‌وه گه‌یانده قوبرس و له‌وێشه‌وه بۆ به‌غدا، وه‌ك یادگارییه‌كی ئه‌و سه‌رده‌مه له‌لای من و ئه‌وانیشدا هه‌ر به‌زیندوویی ده‌مێنه‌وه".
له‌و دیمانه‌یه‌دا هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د سالار به‌راشكاوانه قسه له‌سه‌ر سه‌رده‌می گه‌نجێتی و عاشقبوونی خۆی ده‌كات، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه زۆرجار له‌عاشقبوونیدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، دێته سه‌رباسی گێڕانه‌وه‌ی یه‌كه‌م عاشقبوونی به‌كچێكی مه‌سیحیدا، كه له‌خۆشه‌ویستی ئه‌و كچه‌شدا شیعری نووسیووه، و ویستوویه‌تی ببێت به‌شاعیر، گوتی "له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه مه‌سیحییه‌دا زۆرجار له‌به‌ر شه‌رمنیه‌وه نه‌متوانیووه پێی بڵێم عه‌شقی تۆم، ئه‌وه‌ش راسته له‌عه‌شقی ئه‌و كچه ده‌ستم به‌شیعر نووسین كرد، به‌ڵام به‌هه‌ر هۆكارێك بێت نه‌متوانی سه‌ركه‌وم، له‌وانه‌شه له‌به‌ر شه‌رمنی من بووبێت"، شیعرنووسین و به‌شاعیربوونی حه‌زێكی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌حمه‌د سالار بووه، به‌ڵام وه‌ك باسده‌كری مه‌حموود زامدار نه‌یهێشتووه ببێت به‌شاعیر، ئه‌حمه‌د سالاریش ده‌ڵێت "من زیاتر حه‌زم له‌شیعری كلاسیك بوو، به‌ڵام مه‌حموود زامدار نه‌یده‌ویست ده‌ست بۆ ئه‌و جۆره شیعرانه ببه‌م، هه‌ر بۆ ئه‌وكاته‌ش له‌شیعرنووسن كشامه‌وه".
ئه‌و هونه‌رمه‌نده پێی وایه مرۆڤ له‌قۆناغی زانكۆدا ده‌كه‌وێته خه‌یاڵێكی فراوانه‌وه، كه موعجیب به‌هه‌موو شتێكی جوان و سه‌رنجڕاكێش ده‌بێت، ئه‌حمه‌د سالار سه‌رده‌می خوێندنی له‌زانكۆدا به‌نموونه‌ی قسه‌كانی ده‌هێنێته‌وه و باس له‌عه‌شقابوونی دووه‌میشی ده‌كات و ده‌ڵێت "له‌سه‌ره‌تای حه‌فتاكان كچێكم خۆشده‌ویست، كه ئه‌وكاته له‌زانكۆی سلێمانی یاریده‌ده‌ری توێژه‌ره‌وه‌ی زانستی بووم، ئه‌و كچه وه‌ك خه‌یاڵی من ده‌هات و ده‌ڕۆیی، ساڵێك و دوو ساڵ تێپه‌ڕی و بوو به‌پێنج ساڵ، ئافه‌رین ئه‌و خۆشه‌ویستییه له‌ناخمدا هه‌ر گه‌شه‌ی ده‌كرد و كچه‌ش جاروباره سه‌یرێكی ده‌كردم به‌تیله‌ی چاوێ، وه‌ك جاران له‌ڕێی زانكۆ به‌لاما تێده‌په‌ڕی رابوورد، كه چاوێكی تێگردم له‌سه‌ر سینگ سووخمه‌كه‌ی لابرد. پاشان هاتمه سه‌رئه‌وه‌ی خێزان پێكبهێنم، داوام له‌كاك مسته‌فا ئه‌حمه‌دی هونه‌رمه‌ند كرد، بۆئه‌وه‌ی بچێته لای كچه‌كه و خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی منی بۆ ئاشكرا بكات"، ئه‌حمه‌د سالار له‌گێڕانه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌كه‌ی به‌رده‌وام بوو و گوتی "ئه‌و خۆشه‌ویستییه هه‌یبه‌تێكی وای بۆ دروست كردبووم، كه به‌چاوێكی گه‌وره‌تر سه‌یری بكه‌م، هه‌ر خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی ئێستام كه هاوسه‌رمه، پێشئه‌وه‌ی بیهێنم وامده‌زانی باڵای زۆر له‌من به‌رزتره، به‌ڵام ئێستا زانیوومه باڵای من به‌رزتره، ئه‌و كچه‌ش له‌لای من ببووه شتێكی زۆر گه‌وره، تاشه‌وێكیان له‌پڕۆڤه‌ی شانۆگه‌ریه‌كدا كاك مسته‌فا ئه‌حمه‌د هاته لام و گوتی: وه‌ره ئه‌حمه‌د به‌خوا من نه‌جاتم بوو و تۆش نه‌جاتت بوو، ئه‌و كچه‌ی خۆشتده‌وی شووی كرد.. منیش گوتم: ئه‌ی به‌قوربانی ئه‌و غیره‌ته‌ت بم قاقه مچه، جامن له‌خۆشه‌ویستیان به‌مسته‌فا ئه‌حمه‌دم ده‌گووت: قاقه مچه"، به‌ڵام سالار ئه‌وانه به‌بیره‌وه‌ری ژیانی رۆژانه‌یه‌كی خۆی ناوده‌بات، كه له‌دڵیدا چه‌كه‌ره‌ی كردووه.
"له‌ساڵی 1977 سه‌فه‌رێكی وڵاتی یۆنانم كرد، هه‌رئه‌وكاته‌ی به‌پاس ئێمه‌یان گواسته‌وه بۆ لای فڕۆكه‌كه، له‌به‌رامبه‌رمدا كچێك دانیشتبوو كراسێكی ره‌شی ئاوریشمی له‌به‌ردا بوو، وام هه‌ست ده‌كرد هه‌موو دنیا ئه‌و تۆزه‌یه ئاوریشمه‌ی سه‌ر سینگی ئه‌و كچه‌یه، بینیم به‌ته‌ریبی دوو گۆ له‌سینه‌یدا ده‌هات و ده‌چوو، كه سواری ته‌یاره‌كه بوون به‌رێكه‌وت له‌ته‌نیشتمه‌وه دانیشت، لێی پرسیم تۆ به‌غدایت؟ منیش گوتم: نه‌خێر من كوردم و خه‌ڵكی سلێمانیم، گوتم: ئه‌ی به‌رێزتان به‌غدایت؟ گوتی: نه‌خێر، منیش به‌سراویم، پاشان له‌ناو قسه‌كانمدا باسی هونه‌ر و شیعر كرا، ده‌ركه‌وت ئه‌و كچه شاعیره، له‌وێوه هاوڕێتیمان دروستكرد"، ئه‌وه قسه‌ی ئه‌حمه‌د سالاری شانۆكاره، كه دوو چاوی ره‌شی قه‌ترانی و برۆیه‌كی كه‌وانی و گه‌رده‌نێكی به‌رز و بڵندی سه‌ركۆڵمه‌كانی وه‌سفی ئه‌حمه‌د سالاره بۆ كچه‌كه، كه خۆیشی ده‌ڵێ جوانی ئه‌و كچه به‌ره‌و عاشقبوونی برد، لێره‌وه ئه‌حمه‌د سالار ده‌ستده‌كات به‌گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتێكی سه‌یر و ده‌ڵێت "له‌فڕۆكه‌كه دابه‌زین و گه‌یشینه یۆنان، له‌ناكاو خه‌ڵكێكی زۆرمان لی كۆبوویه‌وه و وێنه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه‌دا ده‌گرت، چونكه یۆنانییه‌كان وایانزانی بوو ئه‌و كچه هونه‌رمه‌ندێكی زۆر به‌ناوبانگی یۆنانه، كه روخساری ئه‌و كچه زۆر به‌گۆرانیبێژێكی به‌ناوبانگی یۆنان ده‌چوو، دواتر پۆلیس هات و به‌خه‌ڵكه‌كه‌ی گوت: ئه‌و كچه فلان گۆرانیبێژ نییه و پاسه‌پۆرتی كچه‌كه‌شی به‌خه‌ڵكه‌كه نیشاندا، ئینجا خه‌ڵكه‌كه وازیان لێهێناین، به‌ڵام له‌هه‌مووی خۆشتر كاتێك رۆژنامه و كه‌ناڵه‌كان وێنه‌ی ئه‌و كچه‌یان ده‌گرت، منیش خۆم خستبووه پاڵ كچه‌كه و دنیایه‌ك وێنه‌ی منیشیان گرت".
ئه‌حمه‌د سالار باسی له‌فێربوونی مه‌له‌وانی خۆیشی كرد، كه له‌به‌ر عه‌شقی كچه به‌سراویه‌كه، به‌بی ئه‌وه‌ی مه‌له بزانی خۆی هه‌ڵداوه‌ته ناو ئه‌و ده‌ریایه‌ی، كه كچه به‌سراویه‌كه مه‌له‌ی تێدا ده‌كرد و ده‌ڵێت "كچه چووه ناو ده‌ریا ده‌ستی به مه‌له كرد، منیش له‌كه‌نار ده‌ریاكه‌وه وه‌ستام، تاكابرایه‌كی سمێڵ فشل هاته لام و گوتی: ئوستاج عه‌یبه به‌پانتۆره‌وه له‌سه‌ر ده‌ریا وه‌ستاوی، هاتووی پیاسه بكه‌ی؟ منیش پرسیم بۆ؟ گوتی: بڕۆ مایه بكڕه و مه‌له بكه، وه‌ڵڵا چووم مایه‌كم كڕی و كچه‌كه‌چ بانگی كردم مه‌له بكه‌م، منیش له‌ژیاندا نه‌چوومه‌ته ناو ئاو، به‌ناچار چوومه ده‌ریاكه‌وه و هه‌ستم كرد ده‌توانم مه‌له بكه‌م، جاله‌به‌رئه‌وه‌ی پێستم له‌به‌رهه‌تاو حه‌ساسیه‌ی هه‌یه، تاماوه‌یه‌ك ده‌موچاوم پێستی هه‌ڵده‌دا". سالار به‌رده‌وام بوو له‌قسه‌كانی و ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، ئه‌و عه‌شقه له یۆنانه‌وه ئه‌وی گه‌یانده قوبرس، له‌وێشه‌وه هه‌ر ئه‌و عه‌شقه فێری تاوڵه‌ی كرد و ده‌ڵی "نیازم بوو هه‌ر له‌یۆنانه‌وه بچم بۆ ئیتالیا، به‌ڵام كچه به‌سراویه‌كه گوتی: نابی بڕۆیی، ده‌چین بۆ قوبرس، منیش گوتم: به‌سه‌رچاو.. ئینجا له‌قوبرس گه‌رمایه‌كی زۆر ناخۆش و بێزاركه‌ر بوو، منیش له‌به‌رخۆمه‌وه ده‌مگوت: ده‌ی ئه‌حمه‌د سالار بیخۆ، كه جامت خسته‌سه‌ر لێو غه‌شیمانه.. ئه‌گه‌ر ژه‌هری ماریشی تێدابی گوناهی خۆته بیزانه. له‌وێدا كابرایه‌كم بینی و پێمگوتم: كاكه گیان كه‌وتم به سه‌هوویه‌كدا و ئه‌و خانمه منی هێناوه بۆ ئێره، به‌خوا ده‌مرم ئێره كه‌ی شوێنه. گوتی: قه‌یناكه شوێنێك هه‌یه نیو سه‌عات لێره‌وه دووره، بڕۆ بۆ (كاكۆپتریا)، جابه‌شه‌ره‌فم ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ پیاوێك بوومایه ئه‌و ناوه‌م له‌بیر نه‌ده‌ما، ئه‌وه بۆ چڵ ساڵ ده‌چی ئه‌و ناوه‌م هه‌ر بیرماوه، گوندێكی خۆش هه‌مووی دارستان بوو، له‌وی ئه‌و كچه تاوڵه‌ی دایه‌ده‌ستم گوتی: بایاری بكه‌ین. گوتم: نایزانم، ئاخر مه‌له‌ت پێ‌كردم و منیشت هێناوه بۆ قوبرس، ئه‌مجاره ده‌ته‌وی فێری تاوڵه‌م بكه‌ی، گوتی: هیچ نییه فێرده‌بی.. ئافه‌رین عه‌شق تاحه‌سر فێری تاوڵه‌ی كردم، منیش گوتم: به‌خوا وابڕوا ئه‌و خانمه فێری ته‌یاره لێخۆریشنم ده‌كات". تائێره به‌سه‌رهاتی نۆ رۆژه‌ی ئه‌حمه‌د سالار و كچه به‌سراویه‌كه بوو، به‌ڵام سالار له‌و عه‌شقه‌شیدا سه‌رنه‌كه‌وت، كه له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ به‌غدا لێكدابڕان و نزیك له 40 ساڵه یه‌كتریان نه‌بینیووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌حمه‌د سالار وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، له‌ساڵی 1982 له‌لایه‌ن كچه به‌سراویه‌كه‌وه نامه‌یه‌كی بۆ هاتووه و وێڕای پێشكه‌شكردنی شیعرێكی نوی بۆ سالار، هیواشی خواستووه، كه جارێكی دی یه‌كتر ببیننه‌وه و بۆ ئه‌حمه‌د سالاری نوسیووه "بیره‌وه‌رییه‌كم جێهشووه، كه دڵنیشام لای تۆ هه‌مان ئه‌و بیره‌وه‌ری هه‌یه، هیواخوازم یه‌كتر ببینیووه".
نه‌جیبه‌خانیش دوا عه‌شقی ئه‌حمه‌د سالار بوو، كه دڵدارییه‌كه‌یان ماوه‌یه‌كی كورتی خایاند و له‌ساڵی 1983 پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیریان پێكهێنا و ئێستا خاوه‌ن كوڕێك و دوو كچن.
Zanadzey@yahoo. com
