تاران ـ ئه‌گه‌ر بێده‌نگ بووم، له‌به‌ر ئه‌و بوو، وه ئێستا ئه‌گه‌ر قسه ده‌كه‌م، دووباره هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه. له‌به‌ر رۆكسانا سابیری. دۆ
ست و ده‌زگیرانم. كچێكی زیره‌ك و به‌هره‌مه‌ند كه هه‌میشه بۆ من مایه‌ی شانازی بووه و هه‌یه. 31ی ژانوییه بوو، رۆژی له دایك بوونم، به‌یانی په‌یوه‌ندی گرت كه بۆ جه‌ژنی له دایك بوونم دێت بۆ لام، بۆ ئه‌وه‌ی كه پێكه‌وه بچینه ده‌رێ. نه‌هات... په‌یوه‌ندیم گرت به مۆبایله‌كه‌یه‌وه. كووژابۆوه هه‌تا یه‌ك دوو رۆژ نه‌مده‌زانی چی روویداوه. چووم بۆ ماڵه‌كه‌ی و چون كلیلی ماڵی یه‌كتریمان هه‌بوو، چوومه ژوورێ به‌ڵام نه‌بوو... دوای دوو رۆژ په‌یوه‌ندی گرت و گوتی "من ببووره خۆشه‌ویستم ناچار بووم، برۆم بۆ زاهیدان" و منیش تووڕه بووم كه بۆ چی به منی نه‌گوتووه؟ گوتم باوه‌ر ناكه‌م و دووباره گوتی: "بمبووره خۆشه‌ویستم ناچار بووم" و گووشی ته‌له‌فۆنه‌كه پچڕا و چاوه‌ڕوانی په‌یوه‌ندی دووباره‌ی بووم و نه‌یگرت و نه‌یگرت.
رۆیشتم بۆ زاهیدان و ته‌واوی هۆتێله‌كانم پشكنی و ناوێكی وایان نه‌دیته‌وه، هه‌زار جۆره فیكری نه‌خۆشم كرده‌وه تا ده رۆژ... هه‌تا ئه‌وه‌ی كه له رێگای باوكییه‌وه تێگه‌یشتم كه ده‌ستبه‌سه‌ریان كردووه و پێم وابوو كه گاڵته‌یه.
پێم وابوو لێك تێنه‌گیشتنه و دوو سێ رۆژی دیكه ئازادی ده‌كه‌ن. به‌ڵام چه‌ند رۆژ تێپه‌ڕی و هه‌واڵێك له رۆكسانا نه‌بوو. به په‌رۆش بووم و له‌م ده‌رگا و له‌و ده‌رگامدا هه‌تا ئه‌وه‌ی كه ئاخری زانیم چی به‌سه‌ر هاتووه.
به دڵێكی پڕه‌وه ده‌ڵێم ئه‌و پاكتر و بێگوناه‌تره له‌و قسانه. من كه ساڵانێكه ده‌یناسم و سات له دوای سات له كه‌ناری بوومه، ئه‌م قسه‌یه ده‌كه‌م. ئه‌و هه‌میشه خه‌ریكی كارگه‌لی خوێنده‌نه‌وه‌یی و توێژینه‌وه‌یی بوو، نه شتێكی دیكه. له‌و ساڵانه‌ی ئاشنابووندا، نه‌بوو جارێك بڕوات بۆ جێگایه‌ك كه من نه‌زانم، یان كارێك بكات كه به بۆچوونی من ناشایست و نه‌گونجاو بێت. له پێشینه‌ی ئه‌و و بنه‌ماڵه‌كه‌ی و ده‌وروبه‌رییه‌كانیشیدا هیچ كات نیشانه‌یه‌ك له خاڵێكی ناشایستم نه‌بینیوه. ئاخر چۆن ده‌بێ كه‌سێك كه جاری واهه‌بوو چه‌ندین رۆژ له ماڵێ نه‌ده‌هاته ده‌رێ، مه‌گه‌ر بۆ دیتنی من، كه‌سێك كه به شێوه‌ی ژاپۆنییه‌كان كه‌م خه‌رج بوو وه جاری وابوو به سه‌ختی خه‌رجی ژیان و كاره‌كه‌ی دابین ده‌كرد، كه‌سێك ده‌ر به ده‌ر به دوای پاڵپشتێك ده‌گه‌ڕا تا ده‌زگایه‌كی چاپ و په‌خشی ناوخۆیی به‌و بناسێنێت تا بتوانێت كتێبه‌كه‌ی لێره چاپ بكات، ئێستا تاوانبار بووه به سیخوڕی؟! هه‌موومان ده‌زانین ـ نا، له نێو فیلمه‌كاندا دیومانه ـ كه سیخوڕه‌كان زۆر ناجنس و به‌ڵان و به‌رده‌وام لێره و له‌وێ سه‌ر ده‌كێشن و له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆریش مووچه وه‌رده‌گرن.
ویژدانم له عه‌زاب دایه. چونكه من ئه‌وم بۆ مانه‌وه‌و كاركردن هاندا. وه ئێستا ناتوانم یارمه‌تییه‌ك به‌و بكه‌م. رۆكسانا ده‌یویست له ئێران بڕوات. من رامگرت. سه‌ره‌تاكانی ناسیاویمان ئه‌و ده‌یویست بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكا. پێی خۆش بوو كه پێكه‌وه بڕۆین. به‌ڵام من پێم داگرت كه بمێنێته‌وه تا فیلمه تازه‌كه‌م ته‌واو بێت. ئه‌و به ته‌واوی خه‌ریك بوو له ئێران ده‌ڕویشت و من رامگرت. وه ئێستا ناڕه‌حه‌تم كه له‌به‌ر من مایه‌وه‌و تووشی ئه‌م رووداوانه بوو. خودی من له‌م چه‌ند ساڵه‌دا تووشی خه‌مۆكییه‌كی یه‌كجار زۆر بوومه. بۆچی؟ چون فیلمه‌كه‌م قه‌ده‌غه كراوه و له بازاڕی ره‌ش سه‌ری ده‌رهێناوه. ئیزنیان به فیلمه‌كه‌ی دواییم نه‌دا و به كرده‌وه منیان خانه‌نشین كرد. ئه‌گه‌ر تا ئه‌مرۆ ماومه‌ته‌وه به هۆی ئاماده‌بوون و یارمه‌تییه‌كانی رۆحی ئه‌و بووه. من له‌به‌ر ئیزن وه‌رنه‌گرتنی فیلمه‌كه‌م توند و تووڕه ببووم و ئه‌و بوو كه هه‌رده‌م منی بۆ هێوری و ئارامی بانگهێشت ده‌كرده‌وه.
رۆكسانا ده‌یویست له ئێران بڕوات. من رامگرت. ئه‌و ئاگاداری خه‌مۆكییه‌كانی من بوو. دواتر من له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه بۆ ئه‌و ئه‌نگێزه‌یه‌ك دروست بكه‌م تا بمێنێته‌وه، داوام لێ‌كرد كه پلانی نووسینی كتێبه‌كه‌ی كه زۆر له‌مێژ بوو له بیریدا بوو، ده‌ست پێبكات. من له گه‌ڵی بووم و له‌به‌ر دۆستایه‌تییه‌كان و ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی كه بووم له‌م ده‌رگا و له‌و ده‌رگامدا و قه‌ول و قه‌رارم دانا له گه‌ڵ سینه‌ماكار و هونه‌رمه‌ند و كۆمه‌ڵناس و سیاسه‌تمه‌دار و ئه‌وانی دیكه. ته‌نانه‌ت خۆشم له وتووێژه‌كه‌یدا به‌شداریم كرد. كتێبه‌كه سه‌رقاڵ بوونێك بوو بۆ ئه‌و هه‌تا بۆ مانه‌وه خۆی رابگرێت، تا من كاری فیلمه‌كه‌م ته‌واو ببێت و پێكه‌وه بڕۆین.
كتێبه‌كه‌ی رۆكسانا كتێبێكی ئاسایی بوو وه به هیچ شێوه‌یه‌ك دژی ده‌وڵه‌تی ئێران نه‌بوو. ته‌واوی به‌ڵگه‌كانی كتێبه‌كه هه‌یه و به دڵنیاییه‌وه رۆژێك چاپ ده‌كرێت و هه‌موو كه‌س دیبینن. به‌ڵام ئاخر بۆچی هه‌موو بێده‌نگ بوون؟! هه‌مووی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه قسه‌یان له‌گه‌ڵ كردووه و له وتووێژی ئه‌ودا به‌شداریان كردووه و ده‌زانن كه ئه‌و چه‌نده ساده و بێ تاوانه.
ئه‌گه‌ر ئه‌م نامه‌یه ده‌نووسم له‌به‌ر ئه‌مه‌یه كه بۆ ئه‌و به‌په‌رۆشم. به‌په‌رۆشی سڵامه‌تییه‌كه‌ی. بیستوومه كه خه‌مۆك بووه و به‌رده‌وام ده‌گری. ئه‌و زۆر هه‌ست ناسكه. مه‌بادا ده‌ست بداته مانگرتن له خواردن.
نامه‌كه‌م بۆ هه‌موو كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت و سیاسه‌تمه‌داران و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ده‌توانن كارێك بكه‌ن. تۆ ئه‌و خودایه ده‌ست هه‌ڵگرن. تۆ ئه‌و خودایه ئه‌و مه‌هێننه نێو ئه‌و كایانه‌ی گه‌وره‌كانه‌وه. ئه‌و كزتر و ساده‌تره له‌وه‌ی كه بتوانێت له كایه‌ی ئێوه‌دا به‌شداری بكات. تۆ ئه‌و خودایه ته‌واوی بكه‌ن، مه‌هێڵن به‌م جۆره ببێته مۆره‌ی په‌روپاگه‌نده‌ی ئه‌م جیهانه پیسه. داوا له من بكه‌ن كه له دادگاكه‌ی ئه‌ودا ئاماده ببم و له ته‌نیشت باوكی تێگه‌یشتوو وه دایكی میهره‌بانیدا دابنیشم و به پاكی و بێ تاوانی ئه‌و شایه‌دی بده‌م.
كچی ئێرانیمان كه چاوانی ژاپۆنی هه‌یه و ناسنامه‌ی ئه‌مه‌ریكی، له زیندان دایه. وای له من. وای له ئێمه‌ّّ!
له كۆتاییدا به هیوای ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماكاری ناودار به‌همه‌ن قوبادی كه به‌م شێوه‌یه هه‌ست و سۆز و بۆچوونی خۆی له‌م نامه‌یه‌دا ده‌ربڕیوه و داكۆكی له ده‌زگیرانه‌كه‌ی كردووه تووشی گیر و گرفت نه‌بێت و له‌وه زیاتر كه‌ند و كۆسپ نه‌یه‌ته سه‌ر رێگای ئه‌م هونه‌رمه‌نده كه خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵاتی گرینگ و شانازی گه‌وره‌یه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
