له‌م وه‌رزی ده‌نگدانه‌دا له خۆم ده‌پرسم، ئه‌گه‌ر له كوردستان بوومایه ده‌نگم به‌كێ ده‌دا؟ پرسیارێكه و ده‌بێت هه‌موو ده‌نگده‌رێك له كاتی ده‌نگدانه‌كاندا له‌خۆیی بكات.
خودی خۆم ده‌نگ ده‌ده‌م به‌و لایه‌نه‌ی:
· شه‌ڕی براكوژیی نه‌كردووه!
· به‌وه‌ی سازشی له‌گه‌ڵ دوژمنان‌دا نه‌كردووه!
· به‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كانی بۆ گێڕاینه‌وه، یان به‌رده‌وام خه‌ه‌ریكی گێڕانه‌وه‌یه‌تی!
· به‌وه‌ی ته‌رمی هه‌موو ئه‌نفالكراوه‌كانی بۆ هێناینه‌وه به‌بێ جیاوازی!
· به‌وه‌ی به‌رده‌وام له خه‌می ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده‌كانی كوردستاندایه!
· به‌وه‌ی یه‌ك فلسی ئه‌م میلله‌ته‌ی نه‌دزیوه و بودجه‌ی وڵاته‌كه‌م تڕانسپه‌ڕانتانه بۆ پڕۆژه پێویسته‌كان خه‌رج ده‌كات و دز و گه‌نده‌ڵ نییه!
· به‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ییم ده‌خاته سه‌روو لایه‌نه‌كه‌یه‌وه!
· به‌وه‌ی ژه‌هری بیابان له مێشكمدا ناچه‌سپێنێت و به‌رده‌وام ئه‌نفالم ناكاته‌وه!
· به‌وه‌ی بازرگانی به‌ده‌نگه‌كانمانه‌وه ناكات و ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی داوه پاشان جێبه‌جێی ده‌كات!
· به‌وه‌ی خزم خزمێنه ناكات!
به‌ڵام له‌مسه‌ری راست بۆ ئه‌وسه‌ری چه‌پ، له‌مسه‌ری كۆنسێرڤاتیڤ بۆ ئه‌وپه‌ڕی پێشكه‌وتنخواز، به‌ته‌واوه‌تی ئه‌و مه‌رجانه‌ی منی به‌سه‌ردا ناچه‌سپێت! له‌به‌رئه‌وه ئه‌مجاره‌ش ده‌ڵێم ده‌نگ ناده‌م.
hawreh@bakhawan. com
15-04-2008
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
