دوای ئه‌وه‌ی به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چه‌ند كارێكی هونه‌ری چووه ئه‌وروپاو كۆنسێرتێك و چه‌ندبه‌رنامه‌یه‌كی هونه‌ری ئه‌نجامدا هونه‌رمه‌ند ئالان عومه‌ر رایگه‌یاند له‌ماوه‌ی داهاتوو سه‌رقاڵه به چه‌ند به‌رهه‌مێكه‌وه جگه له‌و به‌رهه‌مانه‌ش میوانی به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی نه‌ورۆزی ئاسمانییه. ئالان عومه‌ر رایگه‌یاند چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی هونه‌ری له‌به‌رده‌سته‌و هیوا خوازه له‌ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له ئه‌وروپا بتوانێت ئه‌نجامیان بدات و ببێته درێژه پێده‌ری ئه‌وكاره هونه‌رییانه‌ی ئه‌نجامی داون له‌باره‌ی ئه‌و دوا پرۆگرامی خۆی كه ئێستا به‌نیازی ئه‌نجامدانیه‌تی وتی"سه‌رقاڵی به‌رهه‌م هێنانی چه‌ند به‌رهه‌مێكم كه له‌كاتی خۆی رایانده‌گه‌یه‌نم ئه‌وه وێڕای ئه‌وه‌ی له‌م نزیكانه ئه‌لبومه‌كه‌م بڵاو ده‌بێـته‌وه هه‌روه‌ها كاتژمێر 19:30 له1/5/2009 میوانی به‌رنامه‌ی هێڤی شۆ ده‌بم له كه‌ناڵی ئاسمانی نه‌ورۆز له وڵاتی سوید به‌هیوام بتوانم چه‌ند به‌رهه‌مێكی جوان پێشكه‌ش به‌بینه‌ران و جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویست بكه‌م".
شایه‌نی باسه به‌رنامه‌ی هێڤی شۆ به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی ئاسمانی نه‌ورۆزه له وڵاتی سوید پێشكه‌شكاری به‌ئه‌زمون بارزان ئاماده‌كارو پێشكه‌شكاری ئه‌و به‌رنامه‌یه‌و گروپێكی موزیكی سه‌ركه‌وتووش له‌به‌رنامه‌كه به‌شداره كه گۆران كامیل سه‌رپه‌رشتی ئه‌و گروپه ده‌كات هه‌روه‌ها ئه‌م به‌رنامه‌یه كه ئالان عومه‌ر ده‌بێته میوانی به شێوه‌یه‌كی راسته‌خۆ پێشكه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
