دڵشاد م. حسین
ڕێنمایی ته‌ندروستی وێنه‌دار .... كاژوكی نه‌خۆشیه‌كی درێژخایه‌نی پێسته‌و جومگه‌و نینۆك و بنی موه‌كانی پێستی ته‌پڵی سه‌ریش ده‌گرێته‌وه، ئه‌م
نه‌خۆشیه به‌شێوه‌ی په‌ڵه‌ی سوور یان بلۆق ده‌ر ده‌كه‌وێت و سنووردارن و به‌چینێكی كڕێشی سپی یان خۆڵه‌میشی داپۆشراون و شێوه‌ی جیاواز وه‌ر ئه‌گرن، كاژوكی توشی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر‌و می ده‌بێت وه‌كو یه‌ك له‌هه‌مووته‌مه‌نه‌كانیشدا ده‌رده‌كه‌وێت به تایبه‌تی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ش بۆ ته‌مه‌نی گه‌نج و لاوان زیاتر دیاركه‌وته‌یه، وه‌هه‌روه‌ها ئه‌م نه‌خۆشیه توشی كۆ ئه‌ندامی زاوزی و ڕووپۆشی ناوده‌می مرۆڤیش ده‌بێت.
ئه‌م نه‌خۆشیه له هه‌موو جیهاندا بڵاوه‌و بوونی هه‌یه و له ووڵاتی شانشینی هۆڵندا بوونی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌دی ده‌كرێت و به‌پێی ئه‌و داتایه‌ی لای من هه‌یه و كۆم كردۆته‌وه‌و له‌سه‌رچاوه پزیشكیه زانستیه تایبه‌تیه‌كانه‌وه به‌رده‌ستم كه‌وتووه نزیكه‌ی زیاتر له 300، 000 سی سه‌د هه‌زاركه‌س توشی ئه‌م نه‌خۆشیه بوونه‌ته‌وه، له‌كوردستانیشدا ئه‌م نه‌خۆشیه بوونی هه‌یه به‌ڵام ئاماری پێویست سه‌باره‌ت به‌م نه‌خۆشیه تائێستا بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه و له‌به‌رده‌ست نیه، كاژوكی له‌كوردستاندا به‌زاراوه عه‌ره‌بیه‌كه‌ی ناوی ده‌به‌ن به (سه‌ده‌ف) نه‌خۆشی كاژوكی (درمی) نیه و له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر ناگوازرێته‌وه.

هۆكاره‌كانی كاژوكی
Erfelijke Factoren- هۆكاری بۆماوه‌یی (جین) .
Hormonale Factoren - هۆكاری هۆرمۆن
- هۆكاری تر: نائارامی ده‌روونی، برینی پێست، سۆ، هه‌ندێك له‌ده‌رمان. Andere Factoren
جۆره‌كانی كاژوكی
* كاژوكی نینۆك
* كاژوكی بێخی سه‌ر
* (چین) ه كاژوكی
* دڵۆپه كاژوكی
* جومگه كاژوكی
* پێسته سووره كاژوكی
* كاژوكی قنچكداری
ئامۆژگاری و ڕێنمایی گشتی:-
1- ئارامی باری ده‌روونی زۆر گرنگه.
2- خۆدانه به‌رهه‌تاوو.
3- هه‌وڵ بده خوردنه‌وه‌ی مه‌یی (ئه‌لكهول) كه‌م بكه‌ره‌وه.
4- كێشی له‌شت دابه‌زێنه.
5- كه‌ش و هه‌وای گه‌رم له‌باره.
6- هه‌ول بده ئاو زۆر بخۆره‌وه.
7- له كوتان (فاكسین) دوور بكه‌ره‌وه.
8- ئه‌و خوارده‌مه‌نیانه به‌كار بێنه كه ڕێژه‌ی كه‌م له پۆتاسوێمیان تێدایه.
Medical Microbiology/Holland
Chemical Analysis/ Iraq
