گه‌لاوێژ بابان:
له یه‌کێک له گۆڕه‌پانه‌کانی ناو شار، له ژێر خۆری به‌هاردا بۆ ساتێکی که‌م پشووم ئه‌دا... پیرێژنێکی ته‌مه‌ن هه‌شتا ساڵه، به لۆژه لۆژ به
ڕه‌وڕه‌وه‌که‌ی ده‌ستییه‌وه، به‌ره‌و ڕووم هات و سه‌ری ته‌واو نزیکی سه‌رم کرده‌وه، منیش به‌وپه‌ڕی سۆز و ڕێزه‌وه ڕوانیمه نێو چاوه‌کانی! له‌و باوه‌ڕه‌دا بووم که پیرێژن، پێویستی به هاوکاری هه‌یه و داوام لێده‌کات بۆی جێ به‌جێ بکه‌م!! به‌ڵام... که لێوه‌کانی لێک ترازاند و به بێ سڵاو کردن ووتی ” بۆچی ناچیته‌وه بۆ ووڵاتی خۆت ” پاشان یه‌کسه‌ر به‌جێی هێشتم و ڕۆیشت. منیش زۆر گۆش دامام و بیرم له‌و چه‌ند ووشه‌یه ئه‌کرده‌وه که پیرێژن، هه‌ڵی ڕشت! پیرێژنێک له ته‌مه‌نی ژیانی چه‌ند ساڵێک بگره چه‌ند مانگێکی مابێ، ووڵاته‌که‌ی خۆی چه‌ند لاشیرینه و ئه‌یپارێزێ!! ته‌نیا به ماڵ و سه‌روه‌تی خۆی ئه‌زانێ و له دڵی گرانه بێگانه‌ێک، ته‌نانه‌ت له ژێر هه‌تاوی ووڵاته‌که‌ی پشوو بدات!! هه‌ستی ئه‌و پیرێژنه، هه‌ستێکی نیشتیمان په‌روه‌رانه بوو، له ناخییه‌وه به به‌رده‌وامی، دڵسۆزی ووڵاته‌که‌یه‌تی و به بێ ئه‌وه‌ی که‌سێک لێی به ئاگا بێت، ته‌نیا ویژدانی خۆی مامۆستای خۆیه‌تی، واتا به ماف و ئه‌رکی خۆی ئه‌زانێ، بێته وه‌ڵام. له‌وانه‌یه هه‌ندێ که‌س بڵێ... نه‌خێر ئه‌و پیرێژنه، که‌سێکی توندڕه‌وه و نه‌ته‌وه په‌رسته و چاوی به بێگانه هه‌ڵ ناێێ! منیش ئه‌ڵێم.. خۆزگه، به ئێمه‌ی کوردیش ئه‌ووترا.. ئێوه نه‌ته‌وه‌ێکی توندڕه‌و و خۆپه‌رستن، به‌ڵام دڵسۆز و خه‌م خۆری خاک و نیشتیمانمان بوینایه، نه‌ک ته‌نیا به‌رامبه‌ر به بێگانه به‌ڵکو به‌رامبه‌ر به یه‌کتریش، که‌س نه‌یووتبایه کێ به کێیه یان بۆ کێی ئه‌که‌م!!
له هه‌مان ڕۆژدا ڕووم کرده بازاڕێکی سه‌وزه فڕۆشییه‌وه بۆ کڕینی هه‌ندێک سه‌وزه، ده‌ستم برد بۆ سه‌وزه‌ی هاورده‌ی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات، به بێ هیچ مه‌به‌ستێک، به‌ڵام ژنێکی هاوته‌مه‌نی خۆم به ڕه‌گه‌ز هاووڵاتی ڕه‌سه‌نی ووڵاته‌که بوو، زۆر به هێمنی پێی ڕاگه‌یاندم... ” سه‌وزه‌ی خۆماڵیش واتا (سویدی) لێره ده‌ست ئه‌که‌وێ... هه‌رچه‌نده بڕێک له نرخه‌که‌ی گرانتره، به‌ڵام پێویسته یارمه‌تی بازاڕی جوتیارانی ووڵات بده‌ین بۆ ساغکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانیان، ببینه مایه‌ی دڵخۆشی و باش گوزه‌رانی ژیانیان، له هه‌مان کاتدا پاڵنه‌ر و هانده‌ر بین بۆ به به‌رده‌وام بوونیان له کاری وه‌به‌رهێنان ” ئه‌مه‌یه ڕه‌وشت به‌رزی و بناغه‌ی هه‌ست کردن و گرینگی و سۆزی نیشتیمانی تاکی کۆمه‌ڵ، که له هه‌وڵی خزمه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی خاک و نیشتیماندایه، به بێ ئه‌وه‌ی ڕاسپاردرابێ و گیرفانی ئاخێنرابێ، یاخود (بڵێ... کێ به کێیه و بۆ کێی ئه‌که‌م) .
من که ڕێگه‌ی هه‌نده‌رانم گرته‌به‌ر بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێک بووبێت، که له ووڵاتی سوید گیرسامه‌وه، ووڵاته‌که باوه‌شی بۆم کرده‌وه، پێویسته ماف و ئه‌رکی خۆم به جوانی بزانم و به جێی بهێنم، به پێی توانا هه‌وڵ بده‌م که‌م ته‌رخه‌می نه‌نوێنم. پێم باشه ئه‌وه‌ی لێم داواکراوه به ئه‌رکی خۆمی بزانم و دڕێغی لێ نه‌که‌م، ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ی ڕێساکان، له هه‌موو ڕووێکه‌وه ڕه‌فتارم کرد، ئه‌وا بێگومان خۆم زه‌ره‌رمه‌ند ئه‌بم، له ڕووی یاساییشه‌وه لێپێچینه‌وه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌کرێ! ناکرێ بڵێم.. بۆ کێی ئه‌که‌م!! حکومه‌ت و په‌رله‌مان، کۆمه‌ڵێک پڕۆگڕامی یاساییان له پێش مندا داناوه، ئه‌بێ بزانم هه‌مووی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و خزمه‌تی ژیانی منی هاووڵاتی، ته‌رخان کراوه! هه‌رچی بکه‌م بۆ خودی خۆمی ئه‌که‌م. منی هاووڵاتی، ئه‌گه‌ر بمه‌وێ به‌خته‌وه‌ر و پێشکه‌وتوو خواز بم، پێویسته پابه‌ندی سات به ساتی به‌رنامه‌کانی ژیان بم.
من و تۆ و ئه‌و، نیشتیمان دروست ئه‌که‌ین، ئه‌گه‌ر تاکێکی دڵسۆز و هوشیار و به ئه‌مه‌ک بین. تێناگه‌م بۆچی ئێمه‌ی سه‌ر لێشێواوی کورد له هه‌رێمی کوردستان، هه‌میشه به چاوێکی سووک و بێ نرخ و بێ بایه‌خ، ئه‌ڕوانینه هه‌موو ئه‌و یاسا و ڕێنماییانه‌ی حکومه‌ت و په‌رله‌مانمان که بۆ به‌خته‌وه‌ری و خۆش گوزه‌رانی ئێمه‌ی هاوڵاتی ته‌رخانیان کردوه!
ساڵێکیان گه‌ڕاینه‌وه ووڵات، ڕوومانکرده یه‌کێک له هاوینه‌هه‌واره‌کانی کوردستان، پاش هه‌ڵکشانی ڕۆژ و ئاوا بوونی خۆر، پێش ئه‌وه‌ی سه‌یرانگاکه به‌جێ بهێڵین و ئاوای بکه‌ین، خاشاکی فڕێدراومان ئاخنییه نێو کیسێکی نایلۆنی ڕه‌شی گه‌وره‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی بیگه‌ێنینه شوێنی مه‌به‌ست، کاڵفامێکی که‌سی خۆم، لێمان ڕاست بووه‌وه و.. ووتی.. بۆ ” کێی ئه‌که‌ی ” لێی گه‌ڕێ، کرێی شوێنه‌که‌مان داوه و له‌سه‌ر خاوه‌نه‌که‌یه‌تی پاکی بکاته‌وه!! زۆر نیگه‌ران بووم، ووتم.. ئه‌و به پاکی شوێنه‌که‌ی ڕاده‌ستی ئێمه‌ی کرد، پێویسته ئێمه‌ش به پاکی به‌جێی بهێڵین. چه‌ند خۆشه هه‌میشه ویژدان له کاردا بێ و ڕۆژانه کاری بچووک و گه‌وره تاوتوێ بکات.
هه‌میشه باس له خۆشی ڕۆژئاوا و ئه‌ورووپا ئه‌کرێ له زۆر ڕووه‌وه، ڕاسته مڕۆڤ به ماندوو بوونێکی زۆر، به زۆر کار و ڕه‌وشتی نایاب ئاشنا ئه‌بێ و سودی لێ وه‌رئه‌گرێ و فێری ئه‌بێت. مڕۆڤه‌کان هاوڕێ و دۆست و پابه‌ندی هه‌موو یاساکانن، به هاوته‌ریبیی، ژیانی خۆیان له‌گه‌ڵدا به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. به‌ڵام ئێمه‌ی هاوڵاتی کورد له کوردستان، هه‌میشه له * چراێک ئه‌که‌ین ڕووناکی بۆ ژێر خۆی نه‌بێت * ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌ڵێین و ئه‌دوێین، ئه‌وه‌نده کار ناکه‌ین! هه‌میشه کاری تۆڵه سه‌ندنه‌وه، په‌یڕه‌و ئه‌که‌ین!! نه‌ک خزمه‌تکردن! به که‌مترین فشار فریو ئه‌درێین، هه‌موو کات چاومان له ده‌ستی نیشتیمانه، بڵێ هانێ بگره، نه‌ک ئێمه بڵێین فه‌رموو بگره. تاکی ئه‌و‌رووپی به پێچه‌وانه‌وه، نیشتیمانه‌که‌ی خۆی خۆش ئه‌وێ، هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌پارێزێ، پێشه‌کی ڕێنماییه‌کانی یاسا به ئه‌رکێکی پیرۆز و پێویست ئه‌زانێ، وه له هه‌مان کاتیش‌دا له مافی ڕه‌وای خۆی خۆش نابێ. به‌ڵام هه‌ندێ که‌س له نێو کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ی کوردی‌دا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نان خۆر و جێگرن، هه‌میشه ووڵات ناشیرین ئه‌که‌ن له‌به‌ر چاوی ئه‌م و ئه‌وو به‌و ووشه ڕزیوانه‌ی که ده‌ڵێن.. کێ به کێیه و بۆ کێی ئه‌که‌ی! گوێ نه‌دان و شێواندنی مانای جوانی و بێ نرخ کردنی نیشتیمان، بێ به‌هایی و دۆڕاوی ئه‌و تاکه پێشان ئه‌دات.
گه‌لاوێژ بابان / سوید /2009/03/28
ئه‌و نووسینانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیا نییه.
