میلان كوندیرا جرجێکی پیسە یان نێچیرە؟؟ ئابڕووچوونی ڕۆمان نووس میلان كوندیرا

نامۆ:
لەڕاستی دا ئەمە ئابڕوو چوون و کارەساتێکی ئەدەبی یە لە جۆری قوورس و کارەساتێکی گەوورەیە چوونکە هۆکاری درووست بوونی ئەوو کارەساتە یەکێکە لە نووسەرە باناووبانگەکانی سەدەی 20 ی ڕابوورد میلا كوندیرا ئەگەر ئەوو دیکۆمێنتەی دەزگای هەواڵ هەڵگری (مۆخابەرات) تشیكوسلوفاكی "اس ان بی" لەسەردەمی شویعی یەت دا کە ئەڵێ نووسەر کویرا یان باشتر وایە بووترێ هاووڵاتی گەنج میلا کووندیرا کاری بۆ ئەوان کردوەو خەڵکی زۆری ئاشکراکردوەو وڕاپۆرت نووس بوە دژی ئەوانەی بەرەنگاری ڕژێمی شویعی ئەوو سەدەمە بوون (دیموکراتخوازەکان) !وە لە کارەکانی کەسێک کە کاری بۆ ڕۆژاواکردوە بە گرتی داوەو لە 50 کانی سەدەی ڕابووردو وە لە ئاکامی ئەوە 12 بۆ 22 ساڵ کە لە دوو سەرچاوەی ڕۆژنامە نووسی ئاماژەی بۆ کراوە زیندانی کراوە ئەوو کابرایە،
 
کنیرای نووسەر لە ساڵی 1929 گەنجێکی 20 ساڵانە بوو زیاد ڕەوی کردبێ لە دڵسۆزی بۆ دەسەڵات و نیشتمانی! ئەمە ڕەنگە پاساوێکی شەرمنانە بێ بۆ ئەوو نووسەرە گەوورەیە کە خۆی خێرا ئەوو هەواڵەی ڕەت کردەوەو بە بووختانی لە قەڵەم دا لە ڕۆژنامەی. هیرالد تریبیون" لە بەرواری 14/10/2008
 
ئەم تاوان بار کردنەی کوندیرا بە درووست کردنی گۆمانێکی گەوورە دادەنرێ کە خۆی لەخۆیا گەوورەترین سزایە بۆ نووسەر و وەک سزای لەسێدارەدان دادەنرێ بۆ ڕاست گۆی و مێژووی ئەوو وە بێ وە کەم وێنەیە لە مێژوودا وەک دەرهێنەری گەوورەی بە ڕەچەڵەک توورک (ئیلیا قازان) کە ئەویش کاری کاری سیخووڕی ئاشکرا بوو لە ئەمەریکا لەسەردەمی ململانێی مارکسیدا و دادگا بەناووبانگەکەی، شایەنی باسە دوای مردنی قازان نە ئەستێرەکانی هۆلیوود و نە کۆمەڵگا لێی خۆش نەبوون هەرچەندە دوای 40 ساڵ ئاشکرا بوو بۆ ماتەمە کەی لە کەس و کاری زیاتر کەس ئامادە نەبوو نەک ئەوو ڕۆژە بەرز ڕانەگیرا بگرە گرنگی یەکی ئەوو تۆشی نەبوو وە کارە جوانەکانی سینەمای نەبوە شەفاعەت بۆی،
لە ناوو گرووپە دز و شەڕەنگێزەکانی لە کۆڵانە تاریکەکانی لۆس ئەنجلس و شیکاغۆ ئەوانەی سیخووڕی و خەڵک بە دەستەوە ئەدەن ناوی ئەنێن (جرج) وە لەناوو کۆمەڵگادا ئەوو جۆرە کەسانە قێزەوەن و لێخۆش بوونیان نی یەو نەفرەت لێکراوون و بە جرجێکی پیس ناوی ئەبەن،
میلان كوندیرا ناسراوە لە ڕۆژهەڵات و نووسینەکانی بۆ زووربەی زمانەکانی ئەوو ناووچەیە وەرگێڕاوە وەک عەرەبی و توورکی و فارسی و هندی و هتد، لە شاکارەکانی کە زووربەی خوێنەر ئاشناین کە لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی ڕابووردوو وەر گێڕاوە (پێکەنین و بیر چوونەوە) و (ڕووح سووکی بوونەوەرێک کە بەرگەی ناگری) و (سەرمەدی) و (گاڵتە) هتد
 
میلان كوندیرا ئێستە تەمەنی 79 ساڵەو لە ساڵی 1975 وە لە فەڕەنسا دەژی، لە ساڵی 1968 کاتێ سۆڤێت دەسەڵاتی چاکساز خوازە لیبڵاڵی یەکان بەسەرۆکایەتی ئەلکسەندەر دوبتشیک ی ڕووخان و ووڵاتی تشیكوسلوفاكیا ی داگیر کرد ووڵاتی جێهێشت کە ئەوو سەردەمە بە بەهاری براغ ناسراوە، نووسەر ی تشیکی فاكلاف هافل کە دواتر بووە سەرۆک کۆماری تشیک ڕەخنەی تووندی لە هەڵوێستی میلان کوندیرا گرت و بە کە ئەوو کۆمەڵێ نووسەر و ڕۆشنبیری تر هەڵوێستی ناجوامێرانەیان هەبوو سەردەمی ئەوو ڕاپەڕینەی ناوودرا ڕاپەڕینی بەهار، میلان لە ساڵی 1975 بەتەواوی لەوو دەمەدەمێ سیاسیە کشایەوەو جێگیر بوو لە ساڵی 1981 ڕەگەز نامەی فەڕەنسی وەرگرت، هەڵبەت کتێبەکانی تا ساڵی 1989 لە تشیكوسلوفاكیا پاوانە کرابوون (قەدەغە)
شایەنی باسە کووندیرا لە ساڵی 1948 چوە ڕیزی پارتی شویعی تشیكوسلوفاكی یەو بەڵام دوای دوو ساڵ خۆی و هاووڕێ یەکی نووسەر بەناوی بان تریفولكا دەر کران لە حزب بە تاوانی کاری دژ بە پارت، لە ساڵی 1956 دیسانەوە وەرگیرا و دیسانەوە لە ساڵی 1970 دەرکرا بە هۆی ڕاپەڕینی بەهار ی براغ وەک باسمان کرد،
دوا ڕۆژ لایەنە شاراوەکانی ئەم چیرۆکە ئاشکرا دەکات بەتەواوی گەر میلان كوندیرا جرجێکی پیس بووبێ یان نێچیری دەسەڵاتی تاک لایەنەی ئەوو سەردەمە،
ئەوەی ماوە بووترێ لە کۆمەڵگایەکی وەک کۆمەڵگای کووردێ کە قوودسی یەت بۆ مرۆڤ دادەنێ زیاتر وەک لە ئایدۆلۆژیا و هەڵوێستسە پاکەکان ئەم جۆرە چیرۆکانە کەمن ڕەنگە هەر نەشبێ! مەبەست ئاشکرا کردن یەتی ئەگین زۆرن لەوانەی کە تاجە گووڵینە لەسەر گۆڕی دادەنێین و یان ماوون و سەری ڕیزیان بۆ دادەنەوێنین لە کاتێکدا جرجێکن وەک ئەوو جرجانەی کە مێژوو ڕسوای کردن، چیرۆکی کوندیرا ڕاست بێ یان درووست کراوی هەواڵگری یەکانی دەسەڵاتە داپڵۆسێنەرەکان بێت، بیر خستنەوەیەکە بۆ ئێمە کە ئایا ئەوو دیکۆمێنتانەی باس لە خیانەتی هەندێ ناوودار دەکات چ ڕۆشنبیر یان سیاسی یان کۆمەڵا یەتی ڕۆژێک دێت ڕووناکی ئەبینێ و بە حەقیقەت ئاشنا دەبێت یان خۆڵ و تۆز و مشک و جرج دەیخوات و بۆ ئەبەد چاوو بەست ئەبین؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
نامۆ.. ئەڵمانیا
سەرچاوە:
Herald Tribune
Politician
 
‌N_A_M_O@live. de


 

 

ئه‌و نووسینانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیا نییه‌.

میوانانی سەر خەت

We have 745 guests and no members online