نه‌جات روستی:
پیاده كردنی ئه‌و بایاره‌ی كه ئایا كه‌سێكی دیكه وات لێ ئه‌كات به‌رامه‌به‌كه‌ت كار بكاته سه‌ر گۆڕینی ژیانی تۆ به تایبه‌ت هه‌ڵسوكه‌وتت وات لێ ئهك
ات كه بره‌و به كاره‌كانت بده‌یت له ژیانتدا به‌ره‌و پێش بچێت تا نه‌بێته سێبه‌ره‌كه‌ی دوای خۆت و تا هه‌میشه نه‌گه‌یت به خۆت جا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته سێبه‌ر پێویسته تواناكانت بخه‌یته كاره‌و هه‌وڵ بده‌یت له‌كاتێكدا كه تۆ خۆت هه‌ڵئه‌سه‌نگێنێ به چه‌ند جۆره خروشاندنێكی خودی خۆت دا تێ په‌ر ئه‌بێت وه‌ك وریاكه‌ره‌وه‌یه‌ك به ورده ده‌ربرینێك ده‌ری ئه‌بڕی كه بزانی بۆچی له‌دایك بویت وه ئه‌ركمان چییه له‌ژیاندا ئه‌مانه‌ش به‌وه ئه‌بێت كه تا چه‌ند خۆت ئه‌گونجێنی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌رو ژیاندا وه تا چه‌ند خۆت هه‌ڵسه‌نگاندووه وه باوه‌ڕت به خۆت هه‌یه‌وه كامه‌رانی له ژیاندا وه له‌كاره‌كانتا بڕیاره‌كان به ده‌ستی تۆیه‌نه‌ك به‌رامبه‌ره‌كت خۆت ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی كه به قۆناغه‌كانی ته‌مه‌نی خۆت دا كه پیا تێپه‌ریوی له‌و زانیارییه جۆر به جۆرانه‌ی كه وه‌رگ گرتووه له‌وه‌و پێش و تاوتوێیان بكه‌یت وه‌به‌یه‌كه‌وه بیان به‌ستیته‌وه وه‌یه‌كیان بخه‌یت له كۆتاییدا ڕای به‌جێی خۆت هه‌ڵبژێری بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی خودی خۆمان و بزانیت تا چه‌نده سوودمان هه‌یه بۆ ئێستامان وه هه‌نگاوێك ئه‌بێ به‌ره‌و داهاتوومان وه هه‌وڵ له مه‌ڕ بیر كردنه‌وه‌ی خۆمان بده‌ین وه تا زانیاری زۆرترمان هه‌بێ هێشتا پێویستمان به زانیاری زۆر تر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین خۆمان بگونجێنێن له‌گه‌ڵ ژیاندا ئایا قه‌ت له‌ژیانی رۆژانه‌تدا بیرت له‌وه نه‌كردۆته‌وه كه بزانی چۆن هه‌ڵسه‌نگێنێن له‌چاو ده‌وروبه‌ره‌كه‌تدا یان هاورێیكه‌ت قه‌ت له‌كاره‌كانتدا بووه سه‌ركه‌وتنت به ده‌ست هێنا بێت و ده‌ست خۆشیت له‌خودی خۆت كردبێ ئه‌زانێ ئه‌مه چه‌ند ئاسووده‌و كامه‌رانی و باوه‌ر به خۆبونت زیاد ده‌كات وه ئێمه له‌وانیه چه‌ند جارێ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌روروبه‌ره‌كه‌ماندا بگۆرینه‌وه جا به گفتوگۆ كردن بێ یان به هه‌ر شتێكی دی په‌یوه‌ندیمان قه‌ت به خودی ناخی خۆمانه كردووه ده‌وه‌رن با بۆ جارێكیش بێ با په‌یوه‌ندی به ناخی خۆمانه‌وه بكه‌یت و لێی بپرسین ئایا تا چه‌ند كه‌سێكی هه‌ڵ سه‌نگێنراوم هه‌یه له لایه‌ن خودی خۆمه‌وه نه‌ك كه‌سێكی دی بۆ چی پرسی و رای كه‌سانی دیكه وه‌ربگه‌م و بزانم من كێم و چیم چه‌ند باش و خه‌راپم؟ بۆ چی بریار له‌ده‌ستی خۆم دا نه‌بێت چۆن ئه‌بێ تۆ كلیله‌كانی ده‌روازه‌ی خۆت بده‌یته ده‌ست كه‌سێكی دیكه تا ده‌رگای ئاسووده‌یت بكاته‌وه وه چاوه‌رێی بكرێت یان خۆت راسته‌و خۆ بیكه‌یته‌وه باشترێك نیه بیر له جوانیه‌كانی روخسار‌و جل و به‌رگ و قژمان ئه‌كه‌ینه‌وه به‌ڵام بیر له جوانی كردنی بیر‌و هۆش و ئه‌ندێشه‌ی ناوه‌وه‌ی خۆمان نه‌رێته‌وه بۆ چی به جوانترین زانیاری نه‌ی رازێنینه‌وه هه‌ر كاتێك له‌نه‌خشه كێشانی ناخمان لێ بووینه‌وه ئه‌و كات ده‌ست بكه‌ین به رازاندنه‌وه‌ی رووخسارمان وه پێم وابێ پێویسته چۆن له‌رووخساردا خۆمان به چ شێوه‌یه‌ك ده‌رنه‌كه‌ین ئاواش بین له‌ناخماندا نه‌ك درۆ له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌كه‌مان بكه‌ین و هه‌ڵیان بخه‌ڵه‌تێنێن وه‌ك وته‌یه‌ك هه‌یه ده‌ڵێ: "نوسخه‌ی ئه‌سڵی خۆت به نه‌ك ئیستنساخی كه‌سێكی دیكه" باشترێكه وا بێ با به‌س بێ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خۆمان چاوه‌ڕوانی چی ئه‌كه‌یت بۆ نایه‌یت له‌م ساته‌وه ده‌ست پێ نه‌كه‌ین كه له‌ژیانداین ئێستا "هه‌میشه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه چاوه‌ڕوانی به‌رامبه‌ره‌كه‌یان ناكه‌ن خۆان كاره‌كانیان هه‌ڵئه‌سه‌نگێنن باشترێكن له‌وانه‌ی كه چاوه‌ڕوانی كاری بۆ كرا‌و له لایه‌ن خه‌ڵكی ئه‌كه‌نه‌وه". پێویسته له خۆمانه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پێویسته له هۆكاره‌كانی ناوه‌وه‌ی خۆمان و ده‌ره‌وه‌ی خۆمان بكۆڵینه‌وه ئینجا كه‌سانی دیكه فێری ئه‌م جۆره هه‌ڵسه‌نگاندن وخووه‌و باوه‌ڕ به خۆبوونه‌وه بكه‌ین.
تۆ ئه‌زانی كامه‌رانی له‌كوێ و چۆن ده‌ستت ئه‌كه‌وێ ئه‌گه‌ر بزانی نرخی كامه‌رانی چه‌ند باشه بۆ ده‌رمان هه‌موو ده‌ره‌وه‌كانی هه‌ست و نه‌سته‌كانمان ئه‌و كاته هه‌ر به ڕاكردن به‌ره‌و ڕووی ئه‌چییه‌وه ده‌ست به‌رداری نابیت كامه‌رانی ئه‌وه یه كه هه‌ر مرۆڤی رێز له‌خۆی بگرێ وه له‌به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بێ گومان ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه رێز بۆ به‌رامه‌ره‌كه‌یان دا ئه‌نێن پێشتر رێزی خۆیان لا گرنگ بووه وه‌دایان ناوه وه‌چیت بۆ خۆت پێخۆش بێ بیه‌ی ئه‌وه‌شت بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت پێ خۆش بێ.
كامه‌رانی دارێكه ئێمه‌ین و به‌ره‌كه‌ی هه‌ی ئێمه‌ین بۆ ده‌ست كه‌وتنی كامه‌رانی چه‌ندین رێگه هه‌یه بۆ ده‌ست كه‌وتنی به گوێره‌ی هه‌ر یه‌كیك ئه‌م كامه‌رانیه ئه‌گۆرێ له‌یه‌كێكه‌وه بۆ یه‌كێكی دی چونكه ژیان به گوێره‌ی هه‌ر یه‌كێكمان جیاوازه هه‌ندێ كه‌س له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی كتێبێك دا هه‌ست به ئاسووده‌یی ئه‌كات به‌ڵام هه‌ندێكی دیكه له‌كاتی گوێ گرتن له‌پارچه شیعرێ یان گۆرانیه‌كدا یان به سه‌یركردنی دیمه‌نێكی خه‌م ره‌وێن یان به گوێ گرتن له‌پارچه مۆسیقایه‌ك هه‌ر تاكه‌مان به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌تواێنت كامه‌رانی به ده‌ست بێنێت كه‌سانی كامه‌ران هه‌رگیز له‌كاره‌كانی ژیانیان په‌شیمان نابنه‌وه وه باوه‌ڕ به‌خۆبوونیان له‌مه‌ڕ كه‌سانی دیكه زیاتره وه به زۆربه‌ی هیواو ئاواته‌كانی ژیانیان گه‌یشتوون وه مه‌به‌ستێكیان هه‌یه له ژیاندا هه‌ست به كامه‌رانی ئه‌كات به‌ڵام ئایا كامه‌رانی راسته‌قینه كامه‌یه؟ ئه‌وه‌یه كه له هه‌ستی و نه‌ستدا ڕه‌نگ بداته‌وه له‌ناخته‌وه ڕه‌گی داكوتی بێ وه‌ك (مۆرۆی) ده‌ڵێ: "ئه‌وانه‌ی بیر له‌كامه‌ران كه‌سانی دیكه بكاته‌وه ئه‌تواێن كامه‌رانی بۆ خۆشی بخوازێ ".
به بیرتان دێ كه چ هاوڕێیه‌كه له‌كاتی كات به سه‌ربردندا له‌گه‌ڵدا كامه‌رانیت پێ ئه‌به‌خشێ وه باوه‌ڕ به خۆبونت زیاد ده‌كات كامه‌رانی شتێك نیه به ده‌ست بگێرێت وه‌بوونی نیه وه‌كو گه‌رمی چۆن شتێك نیه بگیرێت به ده‌ست به‌ڵكو له‌هزرماندا دێت و ئه‌چێ وه له‌هه‌ست و نه‌ستماندا ره‌نگ بداته‌وه به مانایه‌ك كه كاتێك خۆش خودی به ده‌ست دێنێن به رووخسارمانه‌وه دیاره وه به پێچه‌وانه‌كه‌شیه‌وه كه خه‌مبارو دڵ ته‌نگ ئه‌بیت پێوه مان دیاره ئه‌مه‌ش له‌هه‌موو كه‌سێك دا وانیه هه‌ندێك هه‌یه زۆر دڵته‌نگه به‌ڵام ده‌ری نابڕێ وه هه‌ر له‌ناخی خۆی دا كوێ نه‌كاته‌وه بۆ خۆشییه‌كه‌ش هه‌روایه.
ئێمه‌ی مرۆڤ بیره‌كانمان وه هیواكانمان وه ئه‌ندێشه‌و سۆزه‌كانمان وه حه‌زو ئاره‌زووه‌كانمان وه هیواكانمان به بوونی كامه‌رانی و باوه‌ڕ بۆ خۆبوونه‌وه به‌ندن ئێمه چه‌ند بڕوامان به هێز بێ وه ئاسووده بیت وه پێم وابێ كلیلێكه بۆ ناسین خودی خۆمان و خه‌ڵك وه دوور كه‌وتنه‌وه له‌خه‌یاڵ پڕ له‌ئه‌ندێشه ماته‌مه‌كان ده‌رگاكانی به‌ره‌و رووماندا دائه‌خات وه گه‌رچی زیاد له‌پێویش كامه‌ران بین زیانی نیه بۆمانی به قازانجمان ئه‌شكێته‌وه وه ئاوێته‌ی ئه‌قڵی مرۆڤه‌كانه بۆ به‌ده‌ست هێنانی ژیانێكی ساده‌و خۆش خودی پێویستمان به خۆش ویستن خۆمان و خه‌ڵكی هه‌یه وه هه‌وڵ بده كه چه‌ند كاتژمێرێك له‌رۆژێكدا دابنێین بیر له‌كاره‌كانمان بكه‌ینه‌وه وه ده‌روونمام ئاسوده بكه‌ین وه هه‌وڵ بده‌ین رابردوو له‌بیر بكه‌ین و بیر له‌داهاتوو نه‌كه‌ینه‌وه ته‌نها له‌ئێستا بژین و به‌س تاوه‌كو بتوانین له‌ژیاندا به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌كانماندا زاڵ ببین. وه ده‌روازه‌كانی رێگه‌ی ناهه‌مواری ببرین و به‌سه‌ر پردی نا ئومێدی دا هه‌نگاو بنێین به‌ره‌و ده‌روازه‌كانی ژیانێكی پڕ له به‌هه‌شت بچن و وه سووربوون له‌سه‌ر به‌دیهێنانی ئه‌و پلان و كارانه‌ی كه ئه‌مانه‌وێ بیكه‌ین و چۆك دانه‌وه بن كه له‌یه‌كه‌م هه‌نگاوماندا سه‌رنه‌كه‌وتین و نا‌ئومێد و ده‌سته‌وه‌ستان نه‌وه‌ستین چه‌ندین هه‌نگاوی تر ببرێت وه‌زاڵ بین به سه‌ر كۆسپ و ته‌گه‌راندا وه‌به‌رگه‌ی ئه‌و ئازارانه بگرین كه دێته رێمان تا مه‌به‌ستمان دێته دێ له ده‌رگای نا هه‌مواری و بێ ئومێدی بده‌ین وه بێئاگایان ئاگادار بكه‌ینه‌وه كه ئه‌م دنیایه هێنده كورته فریای ساتێك كامه‌رانی ناكه‌وین ئه‌گه‌ر له پێناو ئه‌گه‌ر له‌ئێستاوه ده‌ست پێ نه‌كه‌ین وه ئه‌گه‌ر خۆمان بۆخۆمان دروست نه‌كه‌ین هیچ ناتوانێ پێمان ببه‌خشێ. ئایا كامه‌ران نیت كاتێك هاوڕێیه‌كه‌ت ئه‌بینی كه زۆر ده‌مێك له‌ووڵاتی غه‌ریبی بووه چه‌ند كامه‌رانی هه‌ست به دوانه‌وه‌ی ناخی خۆت ئه‌كه‌یت ئه‌وه‌نده‌ی كه هه‌وڵ بۆ ئاخر مۆدێل ئه‌ده‌یت ئه‌وه‌نده هه‌وڵ بۆ خۆشی خودی خۆمان بده‌ین ئه‌بینه كامه‌رانترین كه‌س له‌دنیادا وه هیچ كه‌سێك له‌ئێمه‌ی مرۆڤ كارامه‌تر ناتواێن كامه‌رانی به ده‌ست بێنێ ئه‌وه‌ی كه رۆی بیر لێ مه‌كه‌ره‌وه بیر له رابردوو مه‌كه‌ره‌وه بیر له‌م ساته بكه‌ره‌وه كه به چ كارێكه‌وه ئه‌م كاته به سه‌ر به‌ری كه تیایدا ئه‌ژی. وه‌ك له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری داخراوی ئێمه‌دا دیاره گه‌نجه‌كانمان بێ هیوا بوون وه باوه‌ڕیان به خۆیان نه‌ماوه‌و به نا ئومێدیژیان ئه‌گوزه‌رێنن وه به كوله‌مه‌رگی ئه‌ژین ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و كه‌لتورو ده‌سه‌ڵاتانه‌ی بۆ هه‌موو شتێك سنور دائه‌نێ بۆیه زۆربه‌یان هه‌ڵدێن و به‌ره‌و ووڵاتی غه‌ریبی هه‌نگاو ئه‌نێن وا ئه‌زانن ئه‌وه‌ی به‌هشته‌وه له‌وێ هه‌موو شته حه‌لال كراوه‌كان وه‌حه‌رام كراوه‌كان به ده‌ست دێت و هه‌ست به خودی خۆیان ئه‌كه‌ن ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی له‌ووڵاتانی دیكه ماف بۆ مرۆڤ و ته‌نانه‌ت هه‌موو شتێ مافی وه‌نرخی خۆی هه‌یه. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌میشه سه‌ركه‌وتوون له‌كاره‌كانیاندا كه‌سانێكن كه باوه‌ڕی ته‌واویان له‌ژیاندا به‌ده‌ست هێناوه وه به‌خته‌وه‌رن رازین له‌خۆیانه‌وه خه‌ڵكیش لێیان رازیه.
هیواكانت به‌ندن به بڕوا به‌خۆبوون و كامه‌رانیته‌وه هه‌تا زووه كاتت له به‌رده‌ستدا ماوه كات به فیرۆ مه‌ده هه‌وڵ بده باوه‌ڕت زۆر به‌هێز بێ به خۆت وه له‌ئێستاوه ئه‌و رێگه‌یه بدۆزه‌ره‌وه به ژیری بیر كه‌ره‌وه مه‌ڵێ كات نه‌ماوه بۆ بیر كردنه‌وه گه‌ر به خێرایی به‌ره‌ورووی رانه‌كه‌ین ئه‌و كاته‌كاتیش ئه‌ت بـڕێ وه‌ك ده‌لێن: "ئه‌گه‌ر تۆ كات نه‌بڕی ئه‌وا كات ئه‌ت بڕێ " پێویسته كاتی خۆمان له شتی لاوه‌كیدا به‌سه‌ر نه‌به‌ین و هه‌نگاو بنێین له‌و كاته‌ی كه تیایداین به باش ئه‌و كاته به سه‌ر به‌رین تا نه‌بیته سێبه‌ره‌كه‌ی خۆت كه باسمان كرد له‌پێشتردا ئاماژه‌م پێكرد وه به‌ڕای "شیژۆن" بۆ بڕوا به‌خۆبوون ده‌ڵێ: "بڕوابه خۆبوون ئه‌و هه‌سته‌یه كه تیایدا بیر له‌رێچكه‌ی گه‌لێكی پان ورێزدار ده‌گه‌ڕێ كه پڕه له هیوای بێ گومان و باوه‌ڕ به خۆ بوون " وه بڕوا به خۆ بوون تیشكێكه بۆ مرۆڤ وه ڕوناكیه كه بۆ مرۆڤ وه‌ك خۆر و رووناكی وایه كه ناتوانین بێ رووناكی و بێ خۆر بژین هه‌ست به چی ئه‌كه‌یت له رۆژانی هه‌ورو باران یان رۆژێك كه خۆر گیرا بێ بزانه مرۆڤه‌كان چه‌ند بێ هیوا و بێزار و خه‌مبارو خه‌مۆك ئه‌بن، پێویسته ئارام و له‌سه‌ر خۆ بیت له‌كاتی كامه‌رانی. بۆ ئه‌وه‌ی زیاترین ئاسوده‌یی وه زۆرترین كامه‌رانی و خۆشی خودی به ده‌ست بێنێ ته‌نها گوێ له‌خۆت بگره و گوێ له‌و كه‌سه بگره كه ره‌خنه‌یه‌كی بنیادنه‌رت لێ ئه‌گرێت نه‌ك ئه‌وه‌ی لۆمه‌ت ئه‌كات و ئه‌ت رووخێنێ، ئارامگرتن باشترین چاره‌سه‌ری دڵته‌نگی و خه‌مه‌كانته وه‌گه‌یشتن به ئاواته‌كانته. بگه‌یت پێویسته به ئارام بیت وه‌ك رۆسۆ ده‌ڵێ:" ئارام گرتن تاڵه به‌ڵام به‌ره‌كه‌ی شیرینه".
پێویسته تۆ چۆن شته‌كانی ده‌رورووبه‌ری خۆت له‌یه‌كتری جیا ئه‌كه‌یته‌وه ئاواش خۆت بناسی وه بزانی ئه‌و هۆكارانه چییه وات لێ ئه‌كات كه بڕوا به خۆ بوون نه‌مێنێ بێ ئومێدیت ئه‌كات له‌ژیان بگه‌رێ به دوای چاره‌سه‌ره‌كه‌یدا چونكه هیچ شتێ نیه ئه‌وه‌ندی كامه‌رانی له دنیادا خۆشتر بێت و ئاسووده‌مان بكات چۆن پێویستی به هه‌واو ئاو خۆراك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بژیت بڕوا بكه هێنده و بگره زیاتریش پێویستی به ئاسووده‌یی ده‌روونت هه‌یه ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بێ كه‌متر نییه وه پێویسته لۆمه‌ی خه‌مۆكی و خه‌مناكی خۆمان نه‌كه‌ین پاڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌مان و سه‌زه‌نشتی ئه‌وانی دیكه نه‌كه‌ین وه تاوانباریان نه‌كه‌ین به‌وه‌ی بڵێین كه فلانه كه‌س وای نه‌وتایه من وام ئه‌كرد واته ئێمه ئۆباڵی ئه‌و كاره‌سات و ناهه‌مواریانه كه‌به‌سه‌رماندا هاتووه، توشی خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆری كردووین ئه‌گه‌ر به‌ردوام بیری لێبكه‌ینه‌وه. به‌شێك له خانه‌كانی مێشك له ناو ئه‌چن به خه‌م و خه‌فه‌ت خواردن به بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بكه‌ین.
///////////////////////////////////
najatrosty@yahoo. com
