پارێزه‌ر: بێستون مه‌حه‌مه‌دساڵح مسته‌فا:
له ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی چاوه‌روان نه‌كراودا ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی ئێراق داوای له‌سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیرو به‌ریوه‌به‌ره‌گشتیه‌كانی حكومه‌تی ئێراق ك
رد ئه‌وه‌ی هه‌یانه بیخه‌نه روو له ریگه‌ی ده‌سته‌كه‌یانه‌وه. مالكی یه‌كه‌م كه‌س بوو هه‌ڵوێستی نواند‌و سه‌رمایه‌ی خۆی خسته‌روو كه ته‌نها خاوه‌نی 427 هه‌زاردۆلاره.. زیاتر له 20 وه‌زیری حكومه‌ته‌كه‌ی مالكی به‌هه‌مان ئاقارا گوزه‌ریان كرد.
پارساڵ له راپرسیه‌كی نێو ده‌وڵه‌تیدا ئێراق به‌سێهه‌م وڵاتی گه‌نده‌ڵ له جیهاندا مه‌زه‌نده‌كرا. له‌م روانگه‌وه ده‌سه‌لاتدارانی ئیراق پلانێكی تۆكمه‌یان بۆ بنه‌بركردنی گه‌نده‌ڵی دارشتووه، ئه‌وه‌تا زیاتر له شه‌ست هه‌زار كه‌س له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیراق ده‌ركراون به تومه‌تی گه‌نده‌ڵی.
ئه‌م بریاره‌ی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی ئیراق ده‌سه‌لاتی كوردیش له هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه پێویسته به هه‌مان ئاقار سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و دام و ده‌زگاكانی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و پۆسته باڵاكانی تر به هه‌مان شێواز ئه‌وه‌ی هه‌یانه تا كۆتای ساڵ بیخه‌نه روو بۆ میلله‌ت، به پێچه‌وانه‌وه له‌سه‌ر كار لاده‌درێن و م‌و چه‌كانیان ده‌ست به‌سه‌ر ده‌بێت.
له به‌یانامه‌یه‌كدا كۆمه‌ڵیك رۆژنامه‌نوسی شاری هه‌ولێر هه‌مان داوایان كردووه له ده‌سه‌لاتی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی گه‌رانه‌وه‌ی پردی متمانه له نێوان جه‌ماوه‌ری كوردستانی زویر له ئه‌دا و واقیعی ئاستی بژێوی ژیانی رۆژانه‌یان. ئه‌مه‌ش بۆخۆی كاری روشنبیرو رۆژنامه‌نوسی خه‌مخۆرو مولتیزمه به جۆرێك په‌یام و ئه‌ركی سه‌رشانیان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌دا ده‌گه‌یه‌نن.
بزانین... كی ده‌ست پێشخه‌ر و مولته‌زیمه به په‌یامی خزمه‌ت و دڵسۆزی بۆ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌ی... هه‌نگاوبنێن، هه‌ڵبژاردن له رێگه‌دایه، باشترین فلته‌ری دڵسۆزی و مسۆگه‌ر كردنی متمانه‌ی جه‌ماوه‌رو گه‌رانه‌وه‌ی ده‌یان و سه‌دان و هه‌زار ده‌نگی تۆراو بۆخۆتان مسۆگه‌ر بكه‌ن، باشترین هه‌ل و راقیترین شێوازی سه‌ندنی متمانه بروا بونه به‌وه‌ی كه میلله‌ت سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانه... ده‌یان ساڵه بانگه‌شه‌ی دیموكراسی ده‌كه‌ین... گۆران و پێداچونه‌وه و چاودێری یه‌كه‌م وانه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئاینده و ئاڵ‌و گۆركردنی ده‌سه‌لات به شێوازێكی ئاشتیانه. ئه‌مرۆ ئه‌و رۆژه‌یه گیان و ئینتمای نه‌ته‌وه‌یی له نێو گه‌نج و لاوی تۆراوی ئه‌م میلله‌ته له به‌رزترین ئاستا بێت... زووكه‌ن وه‌رنه سه‌ر خه‌ت و بانگی موحه‌مه‌د به ئاشكرا خۆشه... هیمه‌تی كه‌ن، گه‌ر مالكی هه‌نگاوێكی ناوه ئێوه ده‌هه‌نگاو بنێن و بڵێن به‌ناوی گه‌ل و نیشتمانه‌وه سوێندمان خواردووه له‌به‌رده‌م یه‌زدانی میهره‌بان و ده‌رونی خۆمدا تا ئاسوده‌بم خاوه‌نی ته‌نها ئه‌وه‌م وه‌ڵاهی... ...
