جه‌لال ئه‌حمه‌د :
بێگومان هه‌ندێ له‌و كچانه‌ی كه هێشتا به‌ختیان هه‌ڵنه‌ستاوه‌و له‌ماڵی باوكیان ماونه‌ته‌وه، شوویان نه‌كردووه، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر زۆر ڕێگه بۆئه‌وه‌ی بتوانن كه‌سێك بۆخۆیان بدۆزنه‌وه بۆئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا ببه‌ستن و بیكه‌ن به هاوسه‌ری خۆیان، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتیش‌دا زۆر له‌و كچانه‌ش له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌بن به قه‌یره‌كچی ماڵه باوكیان و له‌ترسی قسه‌ی خزم و كه‌س و كاریان و هاوڕێكانیان، هه‌ندێك جار په‌نا ده‌به‌نه به‌ر هه‌ندێ ڕێگا كه به‌ره‌و هه‌ڵدێریان ده‌بات، هه‌ربۆیه ئێمه‌ش به چاكمان زانی له‌نزیكه‌وه چه‌ند كچێك بدوێنین بۆئه‌وه‌ی له زاری خۆیانه‌وه باسی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌مان بۆ بكه‌ن، سه‌ره‌تاش:
"ت" كه كچێكی جوانی سه‌رنج ڕاكێشی ته‌مه‌ن (26) ساڵان بوو، ئه‌و زۆر به ڕاشكاوانه‌وه له‌و باره‌یه‌وه دواو گووتی: زۆر به‌داخه‌وه ئێمه‌ی كچان له‌ماڵه‌وه زه‌ختمان لێده‌كرێ، كه شوو بكه‌ین یان شوو نه‌كه‌ین، من وه‌كو خۆم چوار خوشكی ترم هه‌یه كه له‌خۆم گه‌ره‌ترین، ئه‌وان هه‌موویان شوویان كردووه، به‌ڵام هیچیان به‌دلی خۆیان شوویان نه‌كردووه، به‌ڵكو هه‌موویان به‌زۆر و به قسه‌ی باوكم به شوو دراون، ئه‌وه‌ی باوكم به‌دڵی نه‌بووبێ بۆی نه‌بوو بێته داوایان.
منیش له‌به‌رئه‌وه‌ی كچی ئه‌و باوكه‌و خوشكی ئه‌و خوشكانه‌م دڵنیام هه‌روام به‌سه‌ردێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ناتوانم هیچ قسه‌یه‌ك بكه‌ن، ئه‌و بڵی ماست ڕه‌شه، منیش ده‌بێ بڵێم وایه ماست ڕه‌شه، هه‌روه‌ها باوكم زۆر توند‌و تیژی له‌گه‌ڵمان به‌كارهێناوه له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه ئێمه زڵمان لێكراوه.
من نامه‌وێ هیچتان لێ بشارمه‌وه، به‌ر دوو سالڕ له‌مه‌وبه‌ر كوڕێكم خۆش ده‌ویست، كه هه‌شت مانگ به‌یه‌كه‌وه بووین، هاته خوازبێنیشم، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی باوكم ڕازی نه‌بوو شوو به‌و كوڕه بكه‌م، ئه‌و وازی لێم هێناو كچێكی تری كرده هاوسه‌ری خۆی، تا دوو سێ مانگ زۆر ناخۆش بوو، تاوه‌كو له‌یادم كرد، هه‌رچه‌نده ئێستاش كه به بیرم دێته‌وه كزه له جه‌رگمه‌وه دێت، به‌ڵام شته‌كه له‌ده‌ستی مندانه‌بوو، سه‌به‌به‌كه‌ی باوكم بوو.
ئێستا ئه‌و كوڕه‌ی خۆشم ده‌وێ ماچی كردوومه، به‌ڵام كاری سێكسیم له‌گه‌ڵیدا نه‌كردووه، وه ڕێگه‌شی پێ ناده‌م كاری سێكسیم له‌گه‌ڵدا بكات. له‌به‌رئه‌وه‌ی تاوه‌كو نه‌بمه هاوسه‌ری جائیز نییه شتی وابكه‌ین، به‌ڵام بۆ ماچ، به‌ڵێ ڕه‌نگه له‌و ماوه كورته‌ی كه یه‌كترمان خۆش ده‌وێت زیاتر له (20-30) ماچی لێم كردبێ، به‌ڵام بۆخۆم نا، من ته‌نیا سێ جار ماچم كردووه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م باسه "ه"ی ته‌مه‌ن (22) ساڵیش وه‌كو كچێكی بوێر له‌باره‌ی خۆیه‌وه به‌م شێوه‌یه هاته قسه‌كردن و گووتی: من زیاتر له چوار كوڕ خۆشه‌ویستم بووینه‌و وازیان لێهاناوم، به‌ڵام ته‌نیا له‌گه‌لڕ دوو كوڕیان په‌یوه‌ندیمان زۆر زۆر باش بووه، دووه‌كه‌ی تریان له‌به‌رئه‌وه‌ی ماوه‌ی خۆشه‌ویستیه‌كه‌مان كه‌م بوو، په‌یوه‌ندییه‌كه‌مان به‌هێز نه‌بوو.
خۆشه‌ویستی یه‌كه‌م و دووه‌مم هیچ نه‌بوون، به‌ڵام خۆشه‌ویستی سێیه‌مم، هه‌ر كه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌لڕ یه‌كتری به‌ست، دوای هه‌فته‌یه‌ك زۆر بێ شه‌رمان داوای كاچی لێكردم، سه‌ره‌تا خۆم گرانكرد، گوتم ماچت ناده‌مێ و نابێ ماچم بكه‌ی، به‌ڵام دوای ماچم دایێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆشم ده‌ویست دڵم نه‌شكاند.
زۆر یه‌كترمان خۆش ده‌ویست، به‌ڵام به‌هۆی هاڕێیه‌كی خۆم كه ئه‌ویش كچ بوو، وایلێهات په‌یوه‌ندییه‌كه‌مان تێك بچێت و دڵی بكه‌وێته سه‌ر ئه‌و، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رله‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵمدا بپچڕێ داوای كاری سێكسی لێكردم، به‌ڵام من ڕازی نه‌بوو، ئیدی ئه‌وه‌بوو ئه‌و وازی لێم هێنا.
ئه‌و له‌گه‌لڕ كچه براده‌ره‌كه‌ی من په‌یوه‌ندییان زۆر به‌هێزبوو، له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، به‌تایبه‌تی په‌یوه‌ندی سێكسی، به‌رده‌وام كاری سێكسی له‌گه‌ڵدا ده‌كرد، كچه‌كه له‌به‌رئه‌وه‌ی باوك و برای نه‌بوو، ته‌نیا پیره‌دایكێكی هه‌بوو، هه‌روه‌ها ئاواره‌ش بوون، ئیدی كه‌سێك نه‌بوو له‌و كچه بپێچێته‌وه، ئه‌و هه‌موو ڕۆژێ جارێك ده‌چووه كۆمپانیا بۆلای كوڕه‌كه، ئه‌ویش هه‌ر له‌ناو كۆمپانیا كاری سێكسی له پشته‌وه له‌گه‌ڵدا ده‌كرد، هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو منی پشت گوێ خست.
سه‌باره‌ت به خۆشه‌ویستی چواره‌مم كه ئێستایه، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردووكیان په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیمان به‌ست و بووینه خۆشه‌ویستی یه‌كتری له ڕێگه‌ی مۆبایله‌وه، ئه‌و كوڕێكی زۆر بێ شه‌رمه، سه‌د خۆزگه‌م به خۆشه‌ویستی سێیه‌مم.
هه‌مووی سێ چوار سه‌عات بوو په‌یوه‌ندیمان به‌ستبوو، له مۆبایله‌كه‌وه داوای ماچی لێده‌كردم، منیش ناچاربووم، ئیدی ماچم بۆی ده‌نار، ئه‌وه‌بوو دوای ئه‌وه‌ی یه‌كترمان بینی داوای ماچی لێكردم، منیش ماچم دایێ، به‌ڵام ماچه‌كانی زۆر سه‌یربوون، وه‌كو بڵًێی ئه‌و خاوه‌ن ئه‌زموون بوو له ماچ كردنی كچان، كاتێك ماچی كردم، لێم هاته پێشه‌وه‌و سنگی نا به سنگمه‌وه‌و ناو ده‌ممی ماچ كرد، به‌ده‌سته ڕه‌ق و ته‌قه‌كانیشی توند توند بنی گوێكانمی گرتبوو.
ئیدی تاوایلێكات هه‌موو جارێ له‌گه‌لڕ ماچ كردن‌دا مه‌مك و سمت و پشت و... . هتدیشی ده‌گرتم و ده‌ستی لێده‌دا، تا ڕۆژێك داوای كاری سێكسی لێكردم، منیش له‌ترسی ئه‌وه‌ی كه نه‌وه‌كو وازم لی بهێنێ، ڕازی بووم.
هه‌ر چه‌نده دوای ئه‌وه‌ی كاری سێكسی له‌گه‌ڵدا كردم له پشته‌وه، دوای ته‌واو بوونی كاره‌كه زۆر په‌شیمان بوومه‌وه له‌وه‌ی كه ئه‌و كاره‌م كرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی دوای ماوه‌یه‌ك بۆم ده‌ركه‌وت كه ئه‌و كوڕه به‌منه‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌لڕ شه‌ش كچدا هه‌یه، واته من شه‌شه‌میانم، ئه‌وه‌شم بۆ ئاشكرابوو كه ئه‌و ته‌نیا مه‌به‌ستی ڕابواردن بوو له‌گه‌لڕ هه‌موومانداو هێنانه‌دی مه‌رامه پیسه‌كانی خۆبوو و له‌دوای ئه‌وه‌بوو كه بۆخۆی به ئاره‌زووی خۆی كاری سێكسمان له‌گه‌ڵدا بكات و هیچ مه‌به‌ستێكی تری نه‌بوو، هه‌ربۆیه ناچاربووم من وه‌كو خۆم وازم لێی هێنا، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و پێی ڕابواردم و تێر تێر ماچی كردم و كاری سێكسیشی له‌گه‌ڵدا كردم، هه‌ربۆیه من وه‌كو كچێكی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوی ده‌ستی كوڕان، به‌هه‌موو كچان ده‌لێم: "نه‌كه‌ن به‌قسه لووسه‌كانی كوڕان هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێن و ڕازی بن به‌وه كه داوات لێده‌كه‌ن، ئینجا هه‌رچییه‌كی بێت، به‌تایبه‌تی كاری سێكسی، نه‌ك چونكه دڵنیابن ئه‌وانه ئێوه‌یان خۆش ناوێ و ته‌نیا مه‌به‌ستیان تۆ تێركردن به ئێوه، ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن با زوو بتان خوازن، ئینجا هه‌رچییه‌كی ده‌یكه‌ن با بیكه‌ن له‌گه‌ڵتان، ئه‌گه‌رنا دوای به‌ختتان ڕه‌ش ده‌بێت، قه‌یره كچ بن باشتره له‌وه‌ی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوی ده‌ستی كوڕه بێ ویژدانه‌كان بن".
له كۆتایشدا "ش"یش وه‌كو كچێك كه ئه‌ویش ته‌مه‌نی (19) ساڵان بوو، ئه‌ویش له‌و باره‌یه‌وه جیاوازتر له بۆچوونه‌كانی تر بۆمان دوواو گوتی: من بۆ ماوه‌ی دوو سالڕ ده‌بێ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیم له‌گه‌ل كوڕێكدا هه‌یه كه به‌دڵی خۆم هه‌ڵم بژاردووه، زۆر زۆریشم خۆش ده‌وێت، ئه‌و داوای هه‌رچییه‌كم لی بكات، من ناڵێم نا، ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه وایه.
ئه‌گه‌ر باسی ماچتان بۆ بكه‌م ئه‌وه باس ناكری و له ژماره نایه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ردووكمان یه‌كترمان ماچ كردووه، به‌بێ ژماره، ڕۆژ نییه (10-12) ماچ له‌یه‌كتری نه‌كه‌ین، خۆشه‌ویسته‌كه‌م كوڕی پورمه‌و ماڵیشیان له كۆلانی خۆمانه، هه‌روه‌ها وا ڕێكیش كه‌وتووه كه هه‌موو ڕۆژێك به‌سه‌یاره‌كه‌ی ئه‌و ده‌چم بۆ ده‌وام و ده‌وامه‌كه‌ش تاوه‌كو ده‌گه‌ینێ نیو سه‌عاته ڕێگایه، هه‌ر بۆیه كاتێك ئێمه دێینه ده‌ره‌وه به‌یانییه‌كی زۆر زووه، هه‌روه‌ها كاتێك له ده‌وامیش ده‌گه‌ڕێینه‌وه، نیوه‌ڕۆیه‌و خه‌ڵكی هه‌موو خه‌ریكی نان خواردنن.
درۆتان له‌گه‌ڵ ناكه‌م، تاوه‌كو ئێستا شه‌ش حه‌وت جار كاری سێكسی له‌گه‌ڵم كردووه، به‌ڵام له ڕێگه‌ی كۆمه‌وه، هه‌روه‌ها جلوبه‌رگه‌كانی له‌به‌ریشیان ده‌كه‌م هه‌موویان به‌دڵی ئه‌ون، ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌دڵی نه‌بێ من له‌به‌ری ناكه‌م، ئێستا كابۆی سێ چاره‌گیش كه‌له‌به‌رده‌كه‌م، له‌به‌ر دڵی ئه‌وه كه من له‌به‌رده‌كه‌م، ئه‌گه‌رنا پیچم جوان نییه.
شه‌وانه‌ش به مۆبایل و چاتكردنه‌وه له‌گه‌لڕ یه‌كترین، ئه‌و ڕۆژانه‌شی كه ده‌وان نییه هه‌ر ده‌بێ یه‌كتری ببینین، خۆ ئه‌گه‌ر ڕۆژێك یه‌كتری نه‌بینین ئه‌وا بۆیه‌كتری شێت ده‌بین، به‌ڵام من بۆچی ڕێگه‌م به‌و داوه كه ماچم بكات یان كاری سێكسیم له‌گه‌ڵدا بكات، چونكه هه‌ردووكمان به‌ڵێنیمان به‌یه‌كتری داوه كه ببین به هاوسه‌ر و ژیانی هاوسه‌رێتی پێك بهێنین، به‌یه‌كه‌وه به‌رنامه‌مان بۆ ژیانی خۆمان داناوه، هه‌روه‌ها بڕیاریشمان له‌سه‌ر ئه‌وه داوه كه هه‌موو نابێ دوو مانگی تر ببات ئێمه ببین به دوو هاوسه‌ری نموونه‌یی.
هه‌ر بۆیه‌شه ئه‌و داوای هه‌ر چییه‌كم لێبكات من ڕه‌تی ناكه‌مه‌وه، من ئه‌و ده‌ناسم چۆنه، هه‌ر بۆیه بۆی هه‌موو شتێكی بۆده‌كه‌م، ته‌نانه‌ت ئاماده‌مه، خۆشم بكوژم له‌پێناویدا، چونكه له چاوه‌كانی خۆم زیاتر خۆشم ده‌وێ، ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه، هه‌ردووكمان سوێد به‌سه‌ری یه‌كتری ده‌خۆین، ئه‌و ماڵه‌وه‌ی خۆیانی ڕازی كردووه، سه‌باره‌ت به هاوسه‌ر گیرییه‌كه‌مان، منیش به‌هه‌ما شێوه، ئیتر بۆیه من ده‌زانم كه هیچ كێشه‌یه‌كمان نابێت، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌شمان بێت ئه‌وا ڕێگه چاره‌ی بۆ ده‌دۆزینه‌وه به‌یه‌كه‌وه‌ش ئه‌وكات بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ین.
خۆشه‌ویسته‌كه‌م دڵی زۆر كراوه‌یه، زۆرجار له‌ناو سه‌یاره‌كه‌ی سه‌یری فیلمی رشووت ده‌كه‌ین به‌یه‌كه‌وه، من وێنه‌و ڤیدیۆی رشووتی خۆمم زۆر بۆ ناردووه، ته‌نانه‌ت وێنه‌ی ڤیدیۆیم له حه‌مامیشه‌وه به‌ڕووتی وێنه‌ی خۆمم گرتووه‌و بۆم ناردووه به بلوتوس، له‌به‌رئه‌وه‌ی تێی ڕاده‌بینم بۆیه ئه‌و شتانه‌ی بۆده‌كه‌م.
ئه‌ویش هه‌موو جاری، دوای سه‌یركردنیان، وێنه‌و ڤیدیۆكان ڕاسته‌وخۆ له‌به‌رچاوی منه‌وه ڕه‌ش ده‌كاته‌وه، نه‌ك بڵێم له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ی ده‌یهێڵیچته‌وه یان نیشانی براده‌رانی ده‌دات، ئیتر ئه‌وه‌بوو خۆشه‌ویستیه‌كه‌ی من، به‌ڵام ئه‌و قسانه‌ی منیش بۆئه‌وه‌نییه كچان هه‌موو وه‌كو من بكه‌ن، نا ئه‌وان نابێت وه‌كو من بن، له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌نجه‌كانی ده‌ست هه‌مووی وه‌كو یه‌ك نین، تكایه ئاگاداری خۆتان بن، با نه‌بنه قوربانی ده‌ستی كورٍِه ته‌ڵه‌كه‌بازه‌كان، نه‌ك هه‌موو كوڕ، ئه‌وانه‌ی ته‌نیا مه‌به‌ستیان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی كچانه، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وانی دیكه چاومانن.
تێبینی:
سه‌رجه‌م ناوه‌كان خوازراون، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و ڕاپۆرته‌ش تووشی چه‌ند كێشه‌یه‌ك بووین، لایه‌ن كه‌س و كاری كچێك كه قسه‌ی بۆمان كردوو له‌یاره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه، هه‌ر بۆیه ئێمه‌ش له‌پێناوی ئه‌وه‌ی گیر‌و گرفت و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ كچه‌كه دروست نه‌بێ، سه‌رجه‌م قسه‌كانی ئه‌ومان لادا.
به‌رزنجی سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری (زه‌نگ) و (هاوسه‌ر)
jalalbarznje@yahoo. com
