مارلین مونرو به "Norma Jeane Mortenson" له دایک بوو، پاشان ناونرا " Norma Jeane Baker " 1ی مانگی ژوونی ساڵی 1926 له لوس ئانجلس، کالیفۆرنیا له‌دایک بوو، له 5ی مانگی ئوتی ساڵی 1962 له "به‌رنتوود"، لوسانجلس کۆچی دوایی کرد، بێ گومان ئه‌و ژنه یه‌کێک له گه‌وره ژنه ئاکته‌ره‌کانی سینما بوو، نه ته‌نیا سینما به‌ڵاک گۆرانیبێژ و فوتوموده‌لیش بوو.
ئیمڕۆ واته 5ی ئوت رۆژی کۆچی دوایی یه‌کێک له ژنه ناسراوه‌کانی سینمای جیهانه و هه‌ر بۆیه منیش بۆ ناساندنی زیاتر ئه‌م ژنه به‌ناوه‌بانگه به گه‌له‌که‌م تێده‌کۆشم به پێی توانا له ژێره‌وه هه‌رچه‌نده کورت به‌ڵام تیشک بخه‌مه سه‌ر ژیان و به‌رهه‌مه‌کانی.
ژیانی ناسراویی ئه‌م ژنه به کاری فۆتۆمودێلی ده‌ستی پێ کرد به‌ڵام ساڵی 1946 گرێبه‌ستێکی په‌یماننامه‌ی فیلمی واژۆ کرد. له‌سه‌ره‌تای کاره‌که‌یه‌وه رۆڵی زۆر کورت کورت و سووکی پێ ده‌سپێردرا به‌ڵام به‌ره به‌ره ناسراوتر بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ژنه جوانیه‌کی راده‌به‌در سه‌رنج راکێشی هه‌بوو، زۆرتر به مودلی سیکس ناسرا.
ئه‌و به ریز له فیلمه‌کانی Gentlemen Prefer Blondes له ساڵی 1953 و فیلمی Bus Stop له ساڵی 1956 دا، فیلمی I hetaste laget له ساڵی 1959 که خه‌ڵاتی "Golden Globe Awards"ی وه‌رگرت، ئه‌م خه‌ڵاته‌ش یه‌کێک له خه‌ڵاته پڕ پریستیژه‌کانی ئامریکایه که ساڵانه دابه‌ش ده‌کرێ به سه‌ر فیلمه‌کان و به‌رنامه‌کانی ته‌له‌فزیۆندا. هه‌روه‌ها ساڵی 1961 رۆڵی گرینگی له فیلمی "De missanpassade" دا هه‌بوو.
له هه‌موو گرینگتر ساڵی 1999 له لایه‌ن "ئه‌نیستۆته‌ی فیلمی ئامریکا" (American Film Institute) مارلین وه‌ک شه‌شه‌مین گه‌وره ئه‌ستێره‌ی ژنی سینمای جیهان دیاری کرا.
ژیانی منداڵی
وه‌کوو له‌سه‌ره‌وه باسم کرد به ناوێک له دایک بوو پاشانیش به‌ناوێکی دیکه ناو نرا. دایکی ناوی " Gladys Pearl Baker" به‌ڵام باوکی کێ بوو، که‌س نه‌یزانی. له‌سه‌ر کاغه‌ز ناوی " Martin Edward Mortenson " نووسراوه، واته مێردی دووهه‌می دایکی، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵک له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که ئه‌و پیاوه باوکی راستی واته باوکی بیلۆژیکی ئه‌و نه‌بوو، پاشانیش ئه‌و دووانه جیابوونه‌ته‌وه. گوایه راستییه‌که‌وه ئه‌وه بووه که فرۆشیار " Charles Stanley Gifford" باوکی بووه و کاتێک دایکی کچه‌که باسی سکپڕی خۆی بۆ ده‌کا لێ جیا ده‌بێته‌وه. هه‌ر بۆیه ئه‌و کچه سه‌ری له ماڵێکی دیکه‌وه ده‌رهێناو باوکێک به ناوی " Wayne " و دایکێک به ناوی " Ida Bolender" تاکوو ته‌مه‌نی 7 ساڵی ئاگایان لێ ده‌بوو. پاشان دایکی هێنایه‌وه بۆ لای خۆی. چه‌ند ساڵ دواتر دایکی هه‌ر وه‌ک باوک و دایکی خۆی توشی نه‌خۆشی ده‌روونی بوو، هه‌ربۆیه نزیکترین دۆستی دایکی که ژنێک بوو به ناوی " Grace" تاکوو چه‌ند ساڵێک به‌خوێی کرد، به‌ڵام که ساڵی 1953 مێردی کرد، مارلین نێردرایه ماڵی بێ سه‌رپه‌رسته‌کان. ئه‌ویش نه‌ک یه‌ک ماڵ و دوو به‌ڵکوو 12 له‌و ماڵه بێ سه‌رپه‌رستانه‌ی دیک و له‌وانه‌شدا زۆر لێدان و بێڕێزی و ته‌نانه‌ت ده‌ستدرێژی کرایه سه‌ر.
له مانگی سپته‌مبری ساڵی 1941 دا " Grace" دیسان بردیه‌وه بۆ لای خۆی و هه‌ر له‌وێش بوو که له‌گه‌ڵ کوڕی ده‌راوسێکه‌یان به ناوی " Norma Jeane" ئاشنا بوو و دڵی لێ چوو و له 19ی ژوونی ساڵی 1942دا له کاتێکدا ته‌نیا 16 ساڵ ته‌مه‌نی بوو مێردی پێ کرد. ئه‌م ژیانه هاوبه‌شه‌ش ته‌نیا 4 ساڵ ده‌وامی هێنا.
سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی کاری سینما
یه‌که‌م کاری Norma Jeane به وه‌ک داهێنانێک له لایه‌ن ئندوستری فیلمه‌وه وه‌ک " Marilyn Monroe" ده‌ستی پێ کرد ئه‌ویش وه‌ک فۆتۆمودیل. وێنه‌گر " David Conover" بۆی ده‌رکه‌وت که ئه‌و ژنه لێهاتووه و هه‌ربۆیه رۆژی 26ی مانگی ئوتی ساڵی 1946 مارلین یه‌که‌م په‌یماننامه‌ی خۆی بۆ کار له‌گه‌ڵ "Twentieth Century Fox" واژۆ کرد، ئه‌و کاته حه‌وتوویه‌ک 125 دولاری وه‌رده‌گرت، قژی خۆی زه‌رد کرد و ناوی خۆی گۆڕی بۆ "مارلین مونرۆ" (Marilyn Monroe) که پشتناوی داپیره‌ی بوو.
یه‌که‌م رۆڵی ئه‌و له فیلمی " The Shocking Miss Pilgrim" دا بوو له ساڵی 1947 به‌ڵام فیلمی " Niagara " له ساڵی 1953 دا بوو که ئه‌وی وه‌ها ناودار و ناسراو کرد، به‌ڵام دواتر رۆڵێکی زیاتری له فیلمی " Gentlemen Prefer Blondes" له ساڵی 1953دا پێدرا. دواتریش له هه‌مان ساڵدا له فیلمی " How to Marry a Millionaire" ده‌وری زیاتری بینی.
مارلین خۆشه‌ویستی هالیڤوود بوو و هه‌موو له سه‌ریان ده‌نووسی. رۆژی 14ی 1ی ساڵی 1954 مارلین بۆ جاری دووهه‌م مێردی کرد و ئه‌م جاره‌یان به یاریکه‌ری به‌یسبۆل "Joe DiMaggio" ژیانی هاوبه‌شی مارلین و ده‌ور و رۆڵی وه‌ک سیبۆلی سیکسی سینما به‌یه‌که‌وه نه‌ده‌هاته‌وه هه‌ر بۆیه 9 مانگ دواتر واته له 27ی مانگی ئوکتوبه‌ری ساڵی 1954دا جیا بووه‌وه. ساڵی 1959 مارلین به‌شداری فیلمی " Some Like It Hot" کرد که بووه هۆی ئه‌وه‌ی له‌به‌ر " The Best Actress in a Comedy" خه‌ڵاتی " Golden Globe Awards "ی پێ ببه‌خشن.
رۆژی 29ی ژوونی ساڵی 1956 بۆ سێهه‌م جار مارلین مێردی کرده‌وه، ئه‌م جاره له‌گه‌ڵ "Arthur Miller". ئارتور یارمه‌تی مارلینی ده‌دا و به‌شێک له فیلمی "The Misfits" له ساڵی 1960دا له لایه‌ن ئه‌وه نووسرا، ئه‌و ده‌وره‌ی ئه‌و له‌و فیلمه‌دا بینی، به شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆی نووسراوه.
ئه‌م ژیانه هاوبه‌شه‌ش هێنده‌ی نه‌خایان و له رۆژی 20ی مانگی یه‌کی ساڵی 1961دا لێک جیابوونه‌وه. ساڵێک دواتر واته له ساڵی 1962 دا بۆ جاری دووهه‌م خه‌ڵاتی " Golden Globe" ئه‌م جاره‌یان بۆ " Female World Film Favorite".
مارلین له 30 فیلم‌دا ده‌وری هه‌بوو و ته‌نیا یه‌ک دانه‌ی به ناته‌واوی به‌جێ هێشت ئه‌ویش " Something's Got to Give " بوو له ساڵی 1962 دا.
کۆچی دوایی
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 5ی مانگی ئوتی ساڵی 1962 مارلین مونرو له نێوخه‌ودا به هۆی خواردنی زۆری حه‌به‌وه، له ماڵه‌که‌ی خۆیدا له 12 305 Fifth Helena Drive له لۆس ئانجلس له بره‌نتڤوود کۆچی دوایی کرد. که‌س به ته‌واوی نه‌یزانی چۆن و له‌به‌رچی ئه‌م مردنه رووی دا. به‌ڵام ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه که به هۆی بنه‌ماڵه‌ی "که‌نه‌دی"یه‌وه کوژراوه، له‌به‌ر ئه‌وه "John F. Kennedy" پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مارلین هه‌بووه و بۆ ئه‌وه پێی نه‌زانن ئه‌و کاره‌ی به‌سه‌ر هێناوه. هێندیك بۆچوون ده‌ڵێن که گوایه "سی ئای ئه‌ی" یان "ئف بی ئه‌ی" مارلینیان کوشتووه له‌به‌ر ئه‌وه ئابڕوی سه‌رۆک کۆماری ئه‌و کاتی ئامریکا نه‌چێ. بۆچوونی واش هه‌یه که گوایه خۆی کوشتووه، چونکه باری ده‌روونی ئه‌و کاتی باش نه‌بووه.
مارلین له گۆڕستانی "Westwood Memorial Park" له لوس ئانجلس دا به خاک سپێردراوه.

لیسته‌ی ئه‌و فیلمانه‌ی که مارلین تێیاندا ده‌ور و رۆڵی گێڕاوه:
|
ساڵ |
فیلم |
رۆڵ و ده‌ور |
ده‌رهێنه‌ر |
|
1947 |
Klotter |
Teleoperatör |
|
|
1947 |
Dangerous Years |
Evie |
|
|
1948 |
Betty |
||
|
1948 |
Green Grass of Wyoming |
Square Dancer |
|
|
1948 |
Ladies of the Chorus |
Peggy Martin |
|
|
1949 |
Love Happy |
Grunions klient |
|
|
1950 |
A Ticket to Tomahawk |
Clara |
|
|
1950 |
Right cross |
Dusky Ledoux |
|
|
1950 |
The fireball |
Polly |
|
|
1950 |
The Asphalt Jungle |
Angela Phinlay |
|
|
1950 |
All About Eve |
Miss Claudia Caswell |
|
|
1951 |
Love Nest |
Roberta Stevens |
|
|
1951 |
Let's Make It Legal |
Joyce Mannering |
|
|
1951 |
Home Town Story |
Miss Martin |
|
|
1951 |
As young as you feel |
Harriet |
|
|
1952 |
Streetwalker |
||
|
1952 |
Monkey business |
Lois Laurel |
|
|
1952 |
Clash by night |
Peggy |
|
|
1952 |
Anabel Norris |
||
|
1952 |
Nell Forbes |
||
|
1953 |
Niagara |
Rose Loomis |
|
|
1953 |
Lorelei Lee |
||
|
1953 |
How to marry a millionaire |
Pola Debevoise |
|
|
1954 |
River of no return |
Kay Weston |
|
|
1954 |
Vicky |
||
|
1955 |
The seven year itch |
The Girl |
|
|
1956 |
Bus stop |
Cherie |
|
|
1957 |
The prince and the showgirl |
Elsie Marina |
|
|
1959 |
Some like it hot |
Sugar Kane Kowalczyk |
|
|
1960 |
Amanda Dell |
||
|
1961 |
The Misfits |
Roslyn Tabor |
