
نادیه یاسین كه له ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵییه‌وه كوردستانی جێهێشتووه، ئێستا بیری شاری هه‌ولێر ده‌كات، ده‌ڵی "حه‌ز ده‌كه‌م له مه‌زره‌عه‌یه‌كی كوردی بژیم، كه پڕبی له مریشك و قاز به‌خێویان بكه‌م".
نادیه یاسین خه‌ڵكه شاری هه‌ولێره و له ساڵی 1983 كه ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵان بووه، له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی خۆیدا كوردستانی جێهێشتووه، ئه‌و ئێستا یه‌كێك له گۆرانیبێژه ده‌نگخۆشه‌كانی كورده، ئه‌و جگه له‌وه‌ی خاوه‌ن روخسارێكی جوانه، خاوه‌نی یه‌ك ئه‌لبوومێكی بڵاوكراوه‌شه، به ناوی (تۆم له‌بیره)، نادیه به (سڤیل) ـی راگه‌یاند، ئه‌و زۆر حه‌ز له سروشت و دار و گوڵ ده‌كات، ده‌ڵێت "ئێستا پێش ماڵه‌كه‌ی خۆم پڕكردووه له گوڵ، كه خۆم و عه‌لی هاوسه‌رم به‌یه‌كه‌وه چاندوومانه، هه‌روه‌ها حه‌زم له به‌خێوكردنی هه‌موو جۆره گیانله‌به‌رێكه، خۆشم پێشتر له ماڵه‌وه پشیله‌یه‌كم هه‌بوو، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێستا ته‌مه‌تی كوڕه‌كه‌م (دارین) بچووكه، كه هه‌شت مانگه، پشیله‌كه‌م نه‌ماوه"، نادیه زۆر بیری كوردستان و شاره‌كه‌ی خۆی هه‌ولێر ده‌كات، ده‌ڵی "ئه‌گه‌ر له‌ده‌ستم بێت، حه‌زم ده‌كه‌م له مه‌زره‌عه‌یه‌كی كوردی بژیم، كه پڕبێ له مریشك و قاز و مه‌ڕ و بزن و به‌خێویان بكه‌م، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێَستاش واهه‌ستده‌كه‌م منداڵه‌كه‌ی جارانی هه‌ولێرم، ئه‌وكاته‌ی كه له‌گه‌ڵ دایكم ده‌چوومه فڕنی و سه‌مونی گه‌رممان ده‌كڕی".
نادیه ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه، كه حه‌ز به كاری ناوماڵ ناكات و ده‌ڵی ڕاست نییه ئه‌گه‌ر بڵێم حه‌زم له كاری ناوماڵه، به‌ڵام ناچار هه‌رده‌بی بیكه‌ی، چونكه ئه‌و ده‌ڵێت "پاك و خاوێنی له‌باوه‌ڕدایه، هه‌روه‌ها عه‌لی هاوسه‌رم له كاروباری ناوماڵ هاوكارمه، به‌ڵام خۆم هه‌موو خواردنێكی ماڵه‌وه دروست ده‌كه‌م و حه‌زم له خواردن دروستكردنه، به‌شی پاك و خاوێنی ناوماڵیشم زیاتر داوه‌ته عه‌لی هاوسه‌رم". نادیه له‌وه‌ته‌ی بووه‌ته دایكی دوو كوڕ، له كاروباری ناوماڵ ته‌مبه‌ڵ بووه و ده‌ڵی "له‌به‌رئه‌وه‌ی منداڵه‌كانم بچووكن و ئێستا زیاتر وه‌ك مامۆستایه‌ك له ماڵه‌وه له‌گه‌ڵ دوو كوڕه‌كه‌م (دیلان و دارین) خه‌ریكم، كه له ساڵی (2006) ـه‌وه وازم له‌ئیشی بانك هێناوه و ده‌وام ناكه‌م، چونكه بۆمن گرنگه دایك له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی له ماڵه‌وه بی".
www. civilmag. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
