
كاری هونه‌ری و ئه‌نجامدانی له هه‌موو دونیادا بۆته باس و خواستێكی زۆرێك له‌گه‌لان، هه‌ر هه‌مووشیان پێش بركێی ئه‌وه‌یانه هه‌نگاوی باشتر و پلانی تۆكمه‌تری بۆ دابڕێژن، هونه‌ری كوردیش به‌تایبه‌تی لقی گۆرانی و گۆرانیبێژان، به‌شێكی گرنگی بواری هونه‌رییان پێكهێناوه، هه‌رچه‌نده كه‌موكڕی ده‌بیندرێ و هه‌ستی پێده‌كرێت به‌ڵام ده‌كرێ هه‌بوونی هه‌ندێك هونه‌رمه‌ند موژده‌ی ئه‌وه‌مان پیچ بده‌ن، بڵێن ئۆخه‌ی ئێمه‌ش هه‌ین.
له‌و ماوه‌یه‌دا له رێگه‌ی رۆژنامه‌ی (رووداو) بابه‌تێكی سه‌رنج راكێشم خوێنده‌وه، له ژێر ناوی (ئه‌لبومه‌كه‌ی زیاد ئه‌سعه‌د به 000 100) سه‌ده هه‌زار دۆلاره، ئیتر كه چوومه نێو ناوه‌رۆكی بابه‌ته‌كه سه‌یرم كرد، ئه‌و بابه‌ته بۆته موشتمڕی خاوه‌ن كۆمپانیا و ناوه‌نده هونه‌رییه‌كان له‌سه‌ر كێ بڕكێ و كڕینه‌وه‌ی به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندی ناودار (زیاد ئه‌سعه‌د) بۆ ئه‌وه‌ی ببنه خاوه‌نی بڵاو كردنه‌كه‌ی!!
ئاخر ئه‌و نرخه تائێستا بۆ هیچ به‌رهه‌مێكی هونه‌ری هیچ گۆرانیبێژێكی كورد، نه‌گیشتۆته ئه‌و ئاسته، چونكه من له زۆربه‌ی دیمانه‌ی ته‌لفزیۆن و رادیۆكان و رۆژنامه‌كان ده‌یخوێنمه‌وه هه‌رچی هونه‌رمه‌ندی كورد هه‌یه باس له زه‌ره‌رو زیانی مادی گیرفانیان ده‌كه‌ن، كه له‌به‌رهه‌م هێنانی ئه‌لبومه‌كه‌ی دا خه‌رجی كردووه، بڕوابكه‌ن زۆر جار له هه‌ندێ دیمانه بیستوومه هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژ ده‌ڵێن هیچ كۆمپانیایه‌كمان نیه به‌رهه‌مه‌كانمان بۆ بڵاو بۆكاته‌وه!!. سه‌یره! ئه‌ی بۆچی كۆمپانیاكان به‌ناو نیشانی خۆیانه‌وه له رۆژنامه‌دا قسه ده‌كه‌ن و هه‌ریه‌كه‌یان نرخی كڕینه‌وه‌ی مافداریه‌تی ئه‌لبومێكی گۆرانی هونه‌رمه‌ند (زیاد ئه‌سعه‌د) ده‌خه‌نه به‌رچاو بۆ ئه‌وه‌ی ببنه خاوه‌نی ئه‌و ئه‌لبومه تازه‌یه‌ی ده‌یه‌وێ بیخاته به‌رگوێی هاوادارنی!!
به‌هه‌ر حاڵ ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه هونه‌رمه‌ند خۆی ده‌توانێ رێز و نرخ بۆ به‌رهه‌مه‌كانی خۆی دیاری بكات و ببێته خاوه‌نی قازانج و به‌رهه‌مێكی چاك، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی سه‌لماند كه (زیاد) ی هونه‌رمه‌ند خاوه‌نی زۆرتریین گوێگر و جه‌ماوه‌ره له‌سه‌رانسه‌ری كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش، ئه‌گه‌ر كۆمپانیاكان ئه‌و پاره زۆره چۆن بۆ ئه‌لبومێكی گۆرانی داده‌نێنن، من دڵنیام هه‌ریه‌ك له‌و كۆمپانیانه‌ی گره‌وی مافی ئه‌لبومه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند (زیاد ئه‌سعه‌د) ده‌باته‌وه، به‌شێوازێكی زۆر تۆكمه‌و چالاك و پڕ بایه‌خ بڵاوی ده‌كاته‌وه، ئه‌زانن بۆ؟ چونكه پێش وه‌خته نرخ بۆ ئه‌و ئه‌لبومه دانراوه و خاوه‌نه‌كه‌ی واته (زیاد) واده‌كات ئه‌لبومه‌كه‌ی جێگای بایه‌خی كۆمپانیاكه بێت و به‌شێوازێكی جوان بڵاوی بكاته‌وه.
به‌ڕیزان من وه‌ك نووسه‌رێك ناوه ناوه بابه‌تێك ده‌نوسم و بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌وه‌ی لێره‌شدا نووسیومه ته‌نها هه‌ستی خۆمه‌و ده‌مێكه ده‌نگی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئاست به‌رزه سه‌رنجی راكێشاوم، تكایه كه‌س به هیچ شتێك لێكی نه‌داته‌وه، هونه‌رمه‌ند (زیاد ئه‌سعه‌د) وه‌كو به‌شێك له هونه‌رمه‌نده راسته‌قینه‌و خاوه‌ن به‌هره‌و توانای هونه‌ریین، ده‌نگی ئه‌وم له‌لا جوان و خۆشه، كه خاوه‌نی ده‌نگ و ستایلێكی زۆر تایبه‌ته، به‌ڵام من ئه‌و هونه‌رمه‌نده واده‌بینم گۆرانكاری زۆر گه‌وره له ناو هونه‌ری گۆرانی كوردی دێنێته كایه‌وه، دڵنیام بێده‌نگ بوونی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی هه‌وێنی چه‌پكێك گۆرانی تاسه شكێنی له خۆی گرتووه، چونكه (زیاد ئه‌سعه‌د) دوای هه‌موو بێده‌نگ بوونێكی داهێنانێكی گه‌وره ده‌هێنێته كایه‌وه، له یادمه دوای ئه‌وه‌ی كوردستانی به‌جێهێشت له سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان، له‌شاری سلێمانی دیمانه‌یه‌كی له گه‌ڵ یه‌كێك له رادیۆكان سازكرد، كه ئه‌و كات به‌سه‌ردان و بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند كارێكی هونه‌ری له‌و شاره بوو گوتی من هێشتا هیچم نه‌كردووه بۆ هونه‌ره‌كه‌م، ئه‌وه‌ی پێش كه‌شم كردووه به مشتێكی ده‌زانم له‌و خه‌رمانه به‌هه‌ره‌یه‌ی كه خوای گه‌وره پێی داوم، من پێویستم به زانست و زانیارییه‌ك هه‌یه له‌سه‌ر هونه‌ره‌كه‌م، كه ببێته هه‌وێنێك بۆ كاری باشتر و جوانتر، به‌داخه‌وه زۆرم هه‌وڵدا لێره فێربم، به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچی لێ فێر نه‌بووم، بۆیه ده‌بێ بیر له‌ده‌روه‌ی وڵات بكه‌مه‌وه، سه‌یره هونه‌رمه‌ندێك له‌و سه‌رده‌مه‌دا بیری له‌لای ئه‌وه‌بوو زانست و زانیاریه‌كی باش فێر بێت و ببێت به مامۆستایه‌كی به‌توانا له بواره‌كه‌ی خۆی دا، ئه‌وه‌بوو دوای رۆیشتنی له كوردستان و گیرسانه‌وه‌ی له تاراوگه له‌دوای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای ساڵانی (1999 و 2000) ه‌وه ده‌ركه‌وته‌وه، زۆربه‌مان له‌یادمان ماوه دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئاسمانی میت tv ئه‌نجامدا و چه‌ند گۆرانییه‌كی پێش كه‌ش به هه‌وادارانی كرد، كه هه‌موو بازاڕ و دوكانی شاره‌كانی داپۆشی و جارێكی دیكه سه‌لماندی كه (زیاد) چ په‌یامێكی هونه‌ری تازه‌ی پێیه، به‌ڵام ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی له‌دوای (2000) ه‌وه شه‌پۆلێك گۆرانی زۆر جوان و جیاواز له هه‌موو گۆرانییه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه، هه‌روه‌ها دروست كردنی چه‌ندیین هونه‌رمه‌ند و چه‌ندیین ئاواز و تێكستی نایاب.
ده‌توانم بڵێم ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی (زیاد ئه‌سعه‌د) ی گه‌وره هونه‌رمه‌ند هێنایه كایه‌وه، ئێستاكه ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و دروست بوون ناوی زۆر دروشاوه‌ن له‌وانه (ئه‌ژده‌ر وه‌هبی، رۆژ كه‌ریم، چۆپی فه‌تاح، هێڤی، ئه‌یاد حوسێن، بڵند عه‌بدوڵڵا، په‌یوه‌ند جاف، زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا، تارا ره‌سول، له‌یلا فه‌ریقی، موحسین عه‌بدوڵڵا، كورده... ) چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی دیكه له رێگه‌ی تێكست و ئاوازه‌كانی هونه‌رمه‌ند (زیاد ئه‌سعه‌د) قۆناغێكی تازه هاته نێو گۆرانی كوردییه‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك فۆرم و ده‌قی شیعری ئاوای هێنایه ناو گۆرانی كوردی، كه شتگه‌لی زۆر تازه و جوان بوو، هه‌ندێك ووشه‌ی وه‌ك (پێی بڵێن، بم به‌خشه، تازه رۆی، نه‌مزانی، چۆن دڵت هات، دڵم بۆ گوڵێ هه‌ڵوه‌ری، حه‌یفه، هه‌بوو نه‌بوو، گوێم لێگرن) ئه‌مانه‌و چه‌ندیین ووشه‌ی دیكه وا له‌سه‌ر زار و هه‌ست و دڵی كوڕان و كچانی ئه‌م وڵاته، بۆیه من (زیاد ئه‌سعه‌د) به‌ته‌نها وه‌ك گۆرانیبێژێك و ئاوازدانه‌رێك و تێكست نووسێك نابینم، به‌ڵكو هه‌وڵ و ماندوو بونی ئه‌و وه‌ك (شكسپیر و بتهۆڤن و مۆلێر و مۆزات) ده‌بینم، پێم وایه بوونی ئه‌و هونه‌رمه‌نده قۆناغی گۆرانی كوردی به‌ره‌و ئاراسته‌ی زۆر پێشكه‌وتوو تر ده‌بات، كه تاماوین ده‌بێ شانازی پێوه بكه‌ین.
من ئومێد ده‌كه‌م كاكه (زیاد) ی دانسقه و كه‌م وێنه‌و هونه‌رزان، وه‌ك سه‌رمایه‌ك بیپارێزین و هه‌رچی زووه كار بۆ ئه‌وه بكه‌ین، ئه‌و هونه‌رمه‌نده پاڵپشتی لێبكرێت و سوود له ئه‌زموونی ئه‌و گه‌وره پیاوه وه‌ربگیرێت تا زووه، ئه‌گه‌ر نا مێژووش لێمان خۆش نابێت، ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته له‌ده‌ستمان بچێت، كه داواكارم له یه‌زدانی باڵاده‌ست و توانا ته‌مه‌نی كاكه (زیاد ئه‌سعه‌د) مان بۆ درێژ بكات، چونكه نموونه‌ی وه‌ك ئه‌و هونه‌رمه‌نده دڵنیام له مێژووی گۆرانی كوردیی دا به (100) ساڵی دیكه‌ش دروست نابێته‌وه.
چونكه سه‌یر بكه‌ن، چه‌ندان كه‌سی به‌ناو هونه‌رمه‌ند له‌م وڵاته خه‌ریكن له سه‌ر حیسابی پاره‌و سامانی ئه‌و وڵاته به‌ش مه‌ینه‌ته‌و هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان، هونه‌ری كوردی هه‌راج ده‌كه‌ن و كه‌سانی ده‌نگ نه‌شاز و ئاوازی عه‌ربی و میرسی به‌سه‌رمان ساغ ده‌كه‌نه‌وه‌و كه‌سانی ده‌نگ نه‌شاز و نه‌شاره‌زای وه‌ك (ده‌شنێ و لۆكه و هانی و میراو ئه‌لیسا و كریستال نلیسا) ده‌كه‌ن به رێبه‌ری گۆرانی كوردی، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌لتور و ره‌سه‌نایه‌تیمان هه‌راج بكه‌ن، له‌سه‌ر حیساب و گیرفانی حكومه‌تی هه‌رێم و پۆسته راوێژكاریه‌كه‌ی، به‌هه‌ر حاڵ با ئه‌و بابه‌ته تێكه‌ڵی ئه‌و بابه‌ته نه‌كه‌م.
من پێم وایه هونه‌رمه‌ند (زیاد ئه‌سعه‌د) ئه‌م جاره به‌نیازی موفاجه‌ئه‌یه‌كی دیكه‌یه، ئه‌وه‌تا نرخێكی ئاوای بۆ ئه‌لبومه‌كه‌ی داناوه، كه‌پێم وایه تا ئێستا هیچ ئه‌لبومێكی گۆرانی هونه‌رمه‌ندانێكی كورد، له‌گه‌ڵ رێزم بۆ هه‌ر هه‌موویان نه‌گیشتۆته ئه‌و پاره‌یه، بۆیه (زیاد) ده‌یه‌وێ ئه‌م جاره كۆمپانیاكان فێری چۆنیه‌تی كڕین و رێزگرتن بن له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می هونه‌ری هونه‌رمه‌ندان، دیاره (زیاد ئه‌سعه‌د) گوێ ی نه‌داوه‌ته ئه‌و بیانوانه‌ی گوایه مافی به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندان ناپارێزرێت، به‌ڵكو ئه‌و ده‌یه‌وێ ئه‌و مافه بكات به‌كلتورێك و یاسایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ببێته نه‌ریتێك بۆ هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان له داهاتوودا
ئیتر ناوه‌رۆكی ئه‌لبومه‌كه‌شی خوا ئه‌یزانێ چه‌ند موفاجه‌ئه‌یه‌كی ئاماده كردووه بۆ جه‌ماوه‌ره فراوانه‌كه‌ی؟؟!!
سوندس قادر پێنجوێنی - سلێمانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
