ئه‌م ڤیستڤاڵه بۆ ماوه‌ی 13 ساڵه له وڵاتی پۆڵۆنیا به‌رده‌وامه‌و تا ئێستا نزیكه‌ی 100 وڵات به‌شداری تێداكردوه، ، ئه‌مساڵ تیپی هونه‌ری میللیه‌كانی سلێمانی بانگهێشت كرا بۆ به‌شداری كردن له‌و ڤبستڤاڵه كه‌له‌ژێر ناوی
13th international festival of ethnic and national minorities”world under Kyczera”in Poland(legnica)from 2th of july to 12th july 2010
بوو توانیمان به ئاڵای كوردستانه‌وه‌و به‌ناوی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه شان به شانی ده‌وڵه‌ته‌كانی تری به‌شداربووی وه‌ك: یۆنان – فه‌ڕه‌نسا – ئۆزبێكستان – تایوان – سلۆفاكیا – ڕوسیا – نوێنه‌ری هیندستان – سێ گروپی هه‌رێمه جیاوازه‌كانی پۆڵۆنیا به‌شداری بكه‌ین.
گروپه‌كه‌مان پێكهاتبوو له 23 كه‌س گروپه‌كه‌مان له‌كۆمه‌ڵێك شار‌و شارۆچكه‌و گوند‌و هه‌ندێك دام و ده‌زگای حكومه‌ت چالاكیه‌كانی خۆی نواند. :
پرۆگرامی تیپه‌كه‌مان بریتی بوو له:
1/تابلۆی (گوڵی خوێناوی)له ئاماده‌كردن و ڕاهێنانی (عبدالعزیز مجید)و دانان و ئاماده‌كردنی موزیكی (صلاح حمه‌عزیز)
2/تابلۆی (خاك)له ئاماده‌كردن و ڕاهێنانی (عبدالعزیز مجید)و دانان و ئاماده‌كردنی موزیكی (زانا محمود هه‌ژار)
3/ تابلۆی (مامه پیره)له ئاماده‌كردن و ڕاهێنانی (بشری ابراهیم عارف)و دانان و ئاماده‌كردنی موزیكی (توانا خورشید)
4/تابلۆی (ملوانكه)له ئاماده‌كردن و ڕاهێنانی (ئازاد سعید)و دانان و ئاماده‌كردنی موزیكی (زانا محمود هه‌ژار)
5/تابلۆیه‌كی هه‌ڵپه‌ڕكێ بۆ نمایشی سه‌رشه‌قامه‌كان له‌كاتی ڕێپێوانه‌كاندا له ئاماده‌كردن و ڕاهێنانی (عبدالعزیز مجید)و ئاماده‌كردنی موزیكی (ێلاح حمه‌عزیز)
شێوازی پرۆگرامه‌كه به سێ جۆر بوو:1/ڕێپێوان و نمایش كردن له‌ناو شه‌قام و به‌ناو خه‌ڵكیدا 2/سه‌ر شانۆ‌و له شاره گه‌وره‌كان 3/ له‌گۆڕه‌پان و گوند‌و فه‌رمانگه‌ی وه‌ك خه‌ڵوه‌تگه‌ی پیری و قوتابخانه‌و ماركێته گه‌وره‌كان.
له‌ڕوی هونه‌ریشه‌وه به دوو شێوه‌بوو:1/به موزیكی زیندوو 2/به play back
ئه‌بێت بوترێت كه سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی شانده‌كه‌ی تیپی هونه‌ری میللی سلێمانی كه نوێنه‌رایه‌تی كوردستانیان ده‌كرد له‌و ڤیستڤاڵه به شێوه‌یه‌كی هونه‌ریانه توانیان كاره‌كانیان نمایش بكه‌ن هه‌ربۆیه‌ش گروپه‌كه‌و كاره هونه‌ریه‌كانی بوه مایه‌ی سه‌رنجڕاكێشانی خه‌ڵكی ئه‌وێ و گروپه به‌شداره‌كانی تر‌و ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی ڤیستڤاڵه‌كه
mr. Jerzy Starzński
له نیوه‌ڕۆخوانێكدا كه‌بۆ شانده‌كه‌ی كوردستانی ساز كردبوو ڕایگه‌یاند كه زۆر حه‌زی كردوه كاتێكی زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌م گروپه‌دا به‌سه‌ربه‌رێ و به‌یه‌كێك له‌هه‌ره گروپه profitional كانی ڤیستڤاڵه‌كه ناوزه‌دی كردوو ڕۆژانه له‌پێش جه‌ماوه‌ردا نزیكه‌ی چاره‌كه كاتژمێرێك باسی كورد‌و كێشه‌ی پارچه‌كردنی و ڕاپه‌ڕین و تراجیدیاكانی ئه‌م گه‌له‌و ئه‌زمونی ده‌سه‌ڵات و شێوازی ئێستای حوكمی دیموكراسی و په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌مانی ده‌كردو پێگه‌ی گه‌له‌كه‌مانی له‌سیسته‌می فیدرالی عێراقی نوێ‌دا به‌رز ده‌نرخاندو زۆر فه‌خری به‌وه ده‌كرد كه خۆی له‌كه‌مایه‌تیه‌كی بچوكی پۆڵه‌ندایه‌و توانیویه‌تی گروپێكی كوردی له وڵاتێكی دووری وه‌ك عێراقه‌وه بگه‌یه‌نێته ئه‌و ڤیستڤاڵه.
شایانی باسه له میانه‌ی به‌شداریه‌كاندا گروپه‌كه‌مان به نوێنه‌رایه‌تی (عبدالعزیز مجید – ێلاح حمه‌عزیز- بشری ابراهیم – ئازاد سعید)له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی گروپه‌كانی تر كۆبونه‌وه‌یه‌كی فه‌رمیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی شاره‌وانی Legnica
سازكرد له ئۆفیسه‌كه‌ی خۆیداو له میانه‌ی چالاكیه‌كانیش سی بڕوانامه‌یان وه‌رگرت كه‌یه‌كێكیان دیپلۆمی هونه‌ری بوو هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك CDگروپه‌كه‌مان كه به‌ده‌نگ و ڕه‌نگ بوو هه‌ندێك كاری هونه‌ری گروپه‌كه‌مانی له ڤیستڤاڵه‌كانی كوردستاندا له‌خۆ گرتبوو درانه به‌ڕێوه‌به‌رانی ڤیستڤاڵ و سه‌رۆكی شاره‌وانی و گروپه به‌شداربوه‌كان و هه‌ندێك ڕۆژنامه‌نوس و دام و ده‌زگای ڕاگه‌یاندن و له‌گه‌ڵیشیدا كۆمه‌ڵێ دیاری كه‌لتوری میلله‌ته‌كه‌مان وه‌ك كڵاوی كوردی – كڵاشی هه‌ورامی – زه‌میله‌ی گوندنشین – مشكی – ته‌زبێح... هتد به‌سه‌ر هه‌مولایه‌كیاندا دابه‌شكران.
ئه‌م ڤیستڤاڵه به‌نیسبه‌ت گروپه‌كه‌مانه‌وه یه‌كێك بوو له‌هه‌ره ڤیستڤاڵه گرنگه‌كان ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی:
1/گروپه‌كه‌مان به‌ئاڵای كوردستانه‌وه به‌شداری كرد شان به‌شانی ئاڵای وڵاته‌كانی تر‌و له‌ڕوی ڕامیاریه‌وه كاریگه‌ری هه‌بوو بۆ ناساندنی زیاتری بارودۆخی ئه‌مڕۆی كوردستان به‌هه‌موو لایه‌ك و نیشاندانی زیاتری پێگه‌ی ئه‌م كه‌له له‌كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی نوێ و له‌جیهاندا.
2/بوه هۆكارێك بۆ گه‌یاندنی كه‌لتوری گه‌له‌كه‌مان له هه‌ڵپه‌ڕكێ و سه‌ماو گۆرانی و موزیك و جل و به‌رگ و كه‌لتوری كورده‌واری و ناساندنی به گه‌لی پۆڵه‌نداو گه‌لانی تر له‌ڕێكه‌ی كروپه به‌شداربوه‌كانی تره‌وه.
3/له‌میانه‌ی ئه‌م ڤیستڤاڵه‌دا گروپه‌كه‌مان سودی زۆری له‌و ئاڵ‌و گۆڕه كه‌لتوریه بینی له‌ڕوی هونه‌ری سه‌ماو موزیك و لایه‌نه هونه‌ریه‌كانی تره‌وه كه ئه‌ویش له تێكه‌ڵبونی چه‌ند كه‌لتورێكی جیاواز له‌یه‌ك كات و شوێندا خۆی ده‌نه‌خشاند.
ئه‌مه‌ش بوه‌هۆی دروست كردنی هێڵی په‌یوه‌ندی و ئاڵ‌وگۆڕكردن و گه‌وره‌كردنی بازنه‌ی جوڵانه‌وه‌ی ئه‌م گروپه‌و ڕه‌نگه له پاشه‌ڕۆژدا ئه‌مانه سودی گه‌وره‌یان هه‌بێت بۆ به‌شداری كردنی زیاتر له ڤیستڤاڵ و چالاكیه هونه‌ریه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا.
ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رێتی هونه‌ره‌میللیه‌كانی سلێمانی

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
