
خاتوونی هونه‌رمه‌ند (لۆكه زاهیر) توانی له یه‌كه‌م ئه‌لبوومی خۆی سه‌ركه‌وتنێكی باش به ده‌ست بێنێـت ئێستا خه‌ریكی بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌لبوومێكی گۆرانیه به ناوی (هه‌بوو نه‌بوو)، به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری كۆمپانیای ڤین پڕۆده‌كشن سامی سه‌باح رایگه‌یاند، له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆمپانیای ڤین پڕۆده‌كشن ئه‌لبوومی تازه‌ی هونه‌رمه‌ند (لۆكه) خان بڵاوده‌كاته‌وه. ئه‌م ئه‌لبوومه به ناوی (هه‌بوو نه‌بوو) ه له 15 تراكی گۆرانی پێكهاتووه، یه‌كێك له گۆرانیه‌كانی ئه‌م ئه‌لبوومه به زمانی عه‌ره‌بی وتراوه گۆرانیه‌كانی تر به زمانی كوردین و به شێوه‌زاری كرمانجی سه‌روو و خوار گوتراوه.
سه‌باره‌ت به تێكست و ئاوازه‌كان سامی وتی: ته‌واوی میلۆدیه‌كانی ئه‌لبوومی (هه‌بوو نه‌بوو) له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند (هه‌ڵكه‌وت زاهیر) ه‌وه بۆ دانراوه، تێكسته‌كانیش له لایه‌ن (حه‌مه سه‌عید ئیبراهیم، زانا جه‌به‌لی، دكتۆر ئاراس عبدالكریم، قادر ئه‌سعه‌د، ئه‌دیب چه‌لكی، ئاریۆس، هه‌ڵكه‌وت زاهیر) ه‌وه دانراوه. كاری دابه‌شكردنی مۆسیقای ئه‌م ئه‌لبوومه له لایه‌ن هونه‌رمه‌ند (هێمن حوسێن) بۆی كراوه. هه‌روه‌ها كاری تۆمار كردنی ده‌نگیش له ستۆدیۆكانی كوردستان و توركیا كاری بۆ ئه‌نجام دراوه.
له كۆتایی دا قسه‌كانی دا سامی وتی: كۆمپانیای ڤین پڕۆده‌كشن به شێوه‌ی سیدی و كاسێت له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ئه‌لبوومی (هه‌بوو نه‌بوو) ی هونه‌رمه‌ند (لۆكه) خان بڵاوده‌كاته‌وه و هیواداریشین كه گوێگرانی خۆشه‌ویست دوور بن له كۆپی كردنی ئه‌م ئه‌لبوومه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
