ئه‌گه‌رچی وه‌ك مانگ رونه كۆمه‌ڵگای كوردی له پیاوسالاری و گرنگی وشه‌هامه‌تی پیاو له چ ئاستێكی ته‌قه‌لیدیدایه، هه‌ڵبه‌ته مۆرۆڤیك كه ده‌رهاویشته‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌بی ده‌بی وه‌ك تاك وه‌ك بیركردنه‌وه‌ی ده‌بی له چ ئاستێكدابی ئاستێك درۆ ناشرینیه‌كانی ئه‌كاته‌راست به‌ده‌نگێكی به‌رز قاقای دواكه‌وتوی خۆی لێئه‌دا، من وه‌ك تاك له‌م كۆمه‌ڵگایه شانازی به‌هه‌بونی چه‌ندین ئه‌ڤینه‌وه ئه‌كه‌م خوازیاری زیادبونی ئه‌ڤینه‌كانیشم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی منی هاندا بۆ نوسینی ئه‌م چه‌ند دێره قاقای ئه‌و كه‌ڵه‌پیاوانه‌بون كه‌غه‌رقی نه‌فامیو دواكه‌وتوی ببون، لێره‌پیاوان به‌و شێوه‌یه‌ن كه‌داوای خۆشی بۆخۆی وحه‌ڵاڵی حه‌رامه‌كان بۆخۆی ده‌كات، كێمان دیویه‌تی پیاوێك به‌راستی داوای پێشكه‌وتنی ژنان بكات، هاوڕێ كه‌من ئه‌و پیاوانه‌ی كه‌له‌به‌رنامه‌كه‌تدا له‌ناخه‌وه چه‌پڵه‌ی سه‌ركه‌وتنت بۆ لێئه‌ده‌ن، ئه‌وان زۆرنین كه‌دێن گۆرانیت بۆده‌چرن ئاوازی ناسكت ئه‌كه‌ن به‌گۆێتا، به‌ڵام هاوڕی به‌هێزیو به‌توانای تۆ ئه‌بێت وه‌ك به‌هێزی ئه‌وژنانه بێت كه سه‌رده‌مانێك شۆڕ‌شیان به‌رپاكرد بۆ فرێدانی عه‌باو په‌چه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
