
ئه‌و سێدیه‌كی ئاماده‌ی تۆماركردنه، به‌ڵام له‌به‌ر گه‌رمای هاوین، كاره‌كانی وه‌ستاندووه، چونكه نیان عه‌بدوڵڵا له‌و دیمانه‌ی له‌گه‌ڵ (سڤیل) ده‌ڵێت "هاوینی ئه‌مساڵ زۆر گه‌رمه، وام لێهاتووه له‌ماڵ نه‌یه‌م بۆ ده‌ره‌وه، له‌به‌رئه‌وه كاره‌كانی ئه‌لبوومه‌كه‌م وه‌ستاندووه"، هه‌روه‌ها نیان عه‌بدوڵڵا له‌دوا كلیپی خۆی ناڕازییه و ده‌ڵی كوالێتی كلیپه‌كه هێنده نزمه، ته‌نیا ڤین تیڤی ره‌فزی نه‌كردووه.
هونه‌رمه‌ند نیان عه‌بدوڵڵا دانیشتووی شاری سلێمانییه و یه‌ك ئه‌لبوومی بڵاوكراوه‌ی هه‌یه و ئه‌ندامی تیپی ته‌واری كچانی سلێمانییه، كه له 2/7/2010 به‌شداریان له‌فیستیڤاڵی موزیكی كلاسیك كرد، كه هه‌موو ساڵێك له ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا به‌ڕێوه ده‌چێت، له‌نێو 27 گروپی كۆڕاڵی موزیك، كه له 16 وڵاته‌وه به‌شدارببوون، تیپی ته‌واری كچانی سلێمانی پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ستهێنا، نیان له‌به‌رپرسانی كورد و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌هونه‌ر نیگه‌رانه، كه له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ كوردستان پێشوازیان له‌یه‌كه‌می تیپه‌كه‌یان نه‌كردووه، ده‌ڵێت "ده‌بوو هونه‌رمه‌ندانێكی زۆر و گه‌وره به‌رپرسه‌كانی كوردستان پێشوازیان له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێمه بكردایه و گوڵیان پێشكه‌ش بكردینایه، كه كوردستان‌مان یه‌كه‌م كرد، چونكه ئه‌و سه‌ركه‌وتنه هه‌ر بۆ تیپی ته‌واری كچان نه‌بوو، به‌ڵكو بۆ هه‌موو كوردستان بوو، به‌ڵام نازانم بۆچی ئه‌و سه‌ركه‌وتن و یه‌كه‌مه‌ی ئێمه لای سه‌ركرده‌كانی ئه‌و وڵاته بایه‌خی نه‌بوو، من گله‌یی له‌هه‌موو به‌رپرسه‌كانی كورد و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و هونه‌رمه‌ندانیش ده‌كه‌م"، هه‌روه‌ها نیان عه‌بدوڵڵا ده‌ڵی "چاوه‌ڕێی ئه‌وه بووم، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه كوردستان، پێشوازییه‌كی زۆر گه‌رم له‌یه‌كه‌می ئێمه بكرێ".
نیان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، توانای هه‌یه به‌هه‌موو شێوه‌زاره‌كان گۆرانی بڵێت، ده‌ڵی له‌وڵاتی نه‌مسا له‌گه‌ڵ گروپی كۆڕاڵ گۆرانی ئه‌ڵمانیم گوتووه و ده‌شتوانم گۆرانی عه‌ره‌بی و توركیش بڵێم، نیان كه گۆرانییه‌كی نوێی بادینی له‌گه‌ڵ تیپی موسیقای دهۆك تۆماركردووه، گوتی "پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و گۆرانییه بڵاوبكه‌مه‌وه، خزم و هاوڕێكانم پێیان گوتم ئه‌و گۆرانییه نه‌ك هه‌ر له‌ناو بادنییه‌كان، به‌ڵكو له‌ناو سۆرانییه‌كانیش جێگای خۆی ده‌كاته‌وه، هه‌رواش ده‌رچوو، سۆرانییه‌كان داوام لێده‌كه‌ن ئه‌و گۆرانییه له‌كوی ده‌ستده‌كه‌وێت؟ من گۆرانییه‌كه‌م زۆر به‌دڵه". به‌ڵام نیان له‌كلیپی ئه‌و گۆرانییه ناڕازییه، چونكه به‌كامێرای كوالێت نزم وێنه‌ی بۆ گیراوه و كه‌ناڵه‌كان په‌خشی ناكه‌ن، "من شاره‌زاییم له‌باشی و خراپی كامێرا نییه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا وام بیستووه ته‌نیا كه‌ناڵی ڤین كلیپه‌كه‌ی قبوڵ كردووه، كه‌ناڵه‌كانی دیكه گوتیانه گۆرانییه زۆر خۆشه، به‌ڵام كوالێتی كلیپه نزمه و ره‌نگه‌كان تێكه‌ڵ ده‌بێ، له‌به‌رئه‌وه ناتوانین په‌خشی بكه‌ین"، نیان ئه‌وه‌ش ده‌ڵی ئه‌و دڵخۆشییه‌ی بۆ ئه‌و گۆرانییه هه‌مبوو، ئێستا نه‌ما، گله‌ییش له‌و كه‌سانه ده‌كه‌م، كه كلیپه‌كه‌یان بۆ دروستكردم و نه‌یاتوانی كارێكی باشم بۆ ئه‌نجام بده‌ن.
هونه‌رمه‌ند نیان كاری مۆسیقای ئه‌لبوومه نوێكه‌ی به كۆتاهێناوه و خه‌ریكی تۆماركردنی گۆرانییه‌كانه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌و گه‌رما زۆره‌ی، كه بۆ كوردستان هاتووه، كاره‌كانی ئه‌لبوومه‌كه‌ی راگرتووه، چونكه ده‌ڵێت "به‌شێكی گۆرانییه‌كان له‌شاری هه‌ولێر تۆمار ده‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌و گه‌رمایه وای لێكردووم له‌ماڵ نه‌یه‌م بۆ ده‌ره‌وه، ناتوانم هاتوچۆ بكه‌م، دڵنیام ناتوانم له‌و گه‌رمایه‌دا له‌ستۆدیۆ گۆرانی بڵێم"، ئه‌و گه‌رمایه‌ی كوردستان نیانی هێنده بێتاقه‌ت كردووه، ده‌ڵێت "حه‌ز ده‌كه‌م له‌و گه‌رمایه‌ی كوردستان ڕابكه‌م، بچمه وڵاتێكی دیكه". ناوبراو ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه حه‌ز به‌سه‌رفه‌ری وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌كات و هه‌رچه‌نده ئه‌و وڵاته‌ی نه‌بینیووه، "به‌ڵام كه‌سوكاره‌كه‌م له‌وێن و ده‌ڵێن زۆر خۆشه، له‌به‌رئه‌وه خزم و كه‌سانم له‌وێن واهه‌ستده‌كه‌م ئه‌ڵمانیا نزیكن له‌خۆمانه‌وه، خۆشم هانده‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا بووم، به‌ڵام به‌داخه‌وه دۆڕاندی".
نیان عه‌بدوڵڵا ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه، پێشتر له‌وه ترساوه گۆرانی دوێت له‌گه‌ڵ كوڕ بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی گۆرانی دوێت له‌ناو گۆرانیبێژه كچه‌كان زۆر كه‌م بوو، به‌ڵام نیان ده‌ڵێت "ئیستا به‌هۆی هانده‌ری كه‌سوكارم و هاوسه‌ره‌كه‌م، گۆرانییه‌كی دوێتی زۆر خۆشم به‌ناوی (ساقی) له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند نێڤان كردووه، كلیپه‌كه‌شمان ته‌واو بووه، ئینشاڵڵا به‌منزیكانه بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه".
zanadzey@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
