
فیلمی سینه‌مایی "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه" له ده‌رهێنانی به‌همه‌ن قوبادی له فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ناوچه‌ی ئازاد" له وڵاتی سێربستان و له فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "لایف" له وڵاتی ئێسلۆڤانیا نمایشكرا.
فیلمی سینه‌مایی "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه" دوایین به‌رهه‌می سینه‌ماكاری كورد به‌همه‌ن قوبادی له به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ناوچه‌ی ئازاد" Free Zone له شاری بێلگراد له وڵاتی سێربستان و هه‌روه‌ها له به‌شی پانۆڕامای 21مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "لایف" Liffe له شاری لیۆبلینا Ljubljana له وڵاتی ئێسلۆڤانیا نمایشكرا.
"پشیله ئێرانییه‌كان" رۆژانی 8 و 9ی نۆڤه‌مبه‌ر له به‌شی كێبڕكێی سه‌ره‌كی شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ناوچه‌ی ئازاد" له شاری بێلگراد نمایشكرا.
شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ناوچه‌ی ئازاد" به دروشمی "ئه‌وپه‌ڕی سنووره‌كان" و به نمایشی 26 فیلمی سینه‌مایی له سینه‌ماكارانی وڵاتانی رۆمانیا، ئه‌ڵمانیا، مه‌قدوونیه، ئوستوڕاڵیا، كرۆڤاسیا، نه‌مسا، ئه‌مه‌ریكا، فه‌ڕه‌نسا، بوڵگاریا، یۆگسلاڤیا، چین، كه‌نه‌دا، سوید، ئیتاڵیا و رۆسیا به‌ڕێوه‌چوو.
فیلمی "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه" له درێژه‌ی به‌شداربوونه جیهانییه‌كانی خۆیدا له به‌شی پانۆڕامای 21مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "لایف" Liffe له شاری لیۆبلینا له وڵاتی ئێسلۆڤانیا نمایشكرا.
ئه‌م فیستیڤاڵه رۆژی چوارشه‌مه 10ی نه‌ڤه‌مبه‌ر ده‌ستی پێكردووه و تاكوو 21ی نۆڤه‌مبه‌ر به نمایشی كۆمه‌ڵێك فیلم له سینه‌ماكارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له چه‌ندین به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی، پانۆڕاما و به‌شی لاوه‌كی درێژه‌ی ده‌بێت.
فیلمی سینه‌مایی "پشیله ئێرانییه‌كان" له 21مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "لایف" Liffe له كاتژمێر 15/7ی ئێوارێ چوارشه‌مه 10ی نه‌ڤه‌مبه‌ر له سینه‌ما "كۆزۆڤێلێڤا دڤۆرانا"، له كاتژمێر 10ی شه‌وی شه‌مه 13ی نۆڤه‌مبه‌ر له سینه‌ما "لینهارتڤا دڤۆرانا" و هه‌روه‌ها له كاتژمێر 5ی عه‌سری رۆژی یه‌كشه‌مه 14ی نۆڤه‌مبه‌ر له سینه‌ما "كۆنۆدڤۆر" له شاری لیۆبلینا له وڵاتی ئێسلۆڤانیا نمایشكرا.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
