
پاشئەوەی لێژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی هونەرمەندانی کوردستان لە رۆژانی ٧-١١ تا ١٣-١١ کۆنفرانسی ناوەندەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و کەرکوکی بە سەرکەوتویی ساز کرد، ئەمرۆ ١٤-١١ ئەنجامە بەراییەکان بەم شێوەیە رادەگەیەنێت.
١/ لە هەولێر" لیستی هونەرمەندانی هەولێر" کە ژمارەیان ٤٦ ئەندامی کارایە بە زۆرینەی دەنگی دانگدەران بوون بە ئەندامی کۆنگرە.
٢/لە سلێمانی " لیستی هونەرمەندانی سلێمانی" کە ژمارەیان ٤٦ ئەندامی کارایە بەزۆرینەی دەنگی دەنگدەران بوون بە ئەندامی کۆنگرە.
٣/لە دهۆک " لیستی هونەرمەندانی دهۆک " کە ژمارەیان ٣٥ ئەندامی کارایە بە زۆرینەی دەنگی دەنگدەران بوون بە ئەندامی کۆنگرە.
٤/ لە کەرکوک " لیستی هونەرمەندانی بابەگورگور" کە ژمارەیان ٢٦ ئەندامی کارایە بە زۆرینەی دەنگی دەنگدەران بوون بە ئەندامی کۆنگرە.
ئەم ئەنجامانە دوای تێپەڕبوونی ٣٠ رۆژ بەسەر بڵاوکردنەوەیان دەبن بە ئەنجامی کۆتایی.
لێژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی هونەرمەندانی کوردستان
١٤/١١/٢٠١٠
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
