
فیلمی سینه‌مایی "په‌ڕینه‌وه له غوبار" له ده‌رهێنانی شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی له شاره‌كانی شانگهای و پیكه‌ن له وڵاتی چین نمایشكرا.
به پێی راپۆڕتی راگه‌یاندنی گشتی كۆمپانیای "نارین فیلم"، فیلمی سینه‌مایی "په‌ڕینه‌وه له غوبار" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی له رۆژانی 1تا 7ی نۆڤه‌مبه‌ر له شاره‌كانی شانگهای و پیكه‌ن له‌گه‌ڵ پێشانگای "شاریسم" له وڵاتی چین نمایشكرا.
فیلمی سینه‌مایی "په‌ڕینه‌وه له غوبار" كه تا ئێستا زیاتر له 50 فیستیڤاڵی گرینگی سینه‌مای دنیا به‌شداری كردووه و زیاتر له 10 خه‌ڵاتی پڕبایه‌خی به‌ده‌ستهێناوه، له دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له به‌شی تایبه‌ت به ناساندن و ته‌ركیز له سه‌ر سینه‌مای كوردستان به ناونیشانی "سینه‌مای كوردستان ـ رۆحی بێ شكه‌ست" له پازده‌هه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "پووسان" له كۆریای باشوور نمایشكرا.
له به‌شی "سینه‌مای كوردستان"دا 6 فیلمی كوردی له سینه‌ماكارانی كورد نمایشكران، له‌وانه: فیلمی "رێگا" له ده‌رهێنانی "یه‌ڵماز گۆنای"، فیلمی "نیوه مانگ" له ده‌رهێنانی "به‌همه‌ن قوبادی"، فیلمی سینه‌مایی "ده‌یوید تۆلهیڵدان" David the Tolhildan له ده‌رهێنانی "مانۆ خه‌لیل"، فیلمی "براكوشی" له ده‌رهێنانی "یه‌ڵماز ئه‌رسه‌لان"، فیلمی "منداڵانی دیاربه‌كر" له ده‌رهێنانی "میراز بیزار" و فیلمی "ڤودكا لێمۆن" له ده‌رهێنانی "هونه‌ر سه‌لیم".
ئه‌م فیستیڤاڵه به نمایشی 308 فیلم له وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان و له 11 به‌شی جیاواز، له‌وانه: "ره‌وتی نوێ"، "ده‌لاقه‌یه‌ك به‌ره‌و سینه‌مای ئاسیا"، "دیاری فیستیڤاڵ"، به‌شی تازه دامه‌زراوی "فله‌ش فۆروارد"، "سینه‌مای ئه‌مڕۆی كۆریا"، به‌شی تایبه‌ت "سینه‌مای كوردستان ـ رۆحی فه‌تح نه‌كراو"، به‌شی تایبه‌ت "سینه‌مای كۆماری چیك"، به‌شی "گۆشه‌ی كراوه" تایبه‌ت به كورته فیلمه‌كانی چیرۆكی و دیكۆمێنتی، به‌شی "سینه‌مای كراوه" و به‌شی "نیوه شه‌و" له رۆژانی 7 تا 15ی ئۆكتۆبری 2010 له شاری به‌نده‌ری پووسان له وڵاتی كۆریای باشوور به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
