
بۆ یه‌که‌م جار
که ده‌رکه‌وتی
له سه‌ر شاشه‌یه‌کی سپییدا
ئه‌وه‌نده ڕۆڵی ئه‌کته‌ریت
به جوانی ده‌بینی
هه‌ستم ده‌کرد
ڕقم لێته
دوایی بۆم ڕوون بووه‌وه
تۆی مرۆڤ دۆست
له ڕووی هه‌سته
له گۆڵ ناسکتری
له مێرووله
بێ وه‌ی تری
له قه‌ڵه‌می هه‌ژارێک
بێ هێز تریت
له شیعر مه‌زنتری
کاکه ....ته‌ها
ئه‌کته‌ری زیندوو ئه‌وه‌یه
ده‌وری زیندوو ببینیت
به‌ڵام به‌داخه‌وه
هونه‌رمه‌ند گوڵدانێکه
گوڵێکی.. ره‌نگی... لێوی ئاڵی
گرتووه
ته‌نها درزێکی به‌سه
هه‌ر به‌وه
خۆنچه ده‌مرێت
ئێمه‌ی هاوده‌م
ده‌مێکه دڵمان مردووه
هه‌رچه‌ند... زیندووین
ده‌نگ و هه‌ستمان
بڕ ناکات
په‌نجه‌ی ده‌ستی خه‌می نوێ
وڵاتێکی گرتووه
مه‌گه‌ر هه‌ر مه‌رگ
تێمان بگات
