
رۆژی یه‌كشه‌ممه 13ی جوون، فیلمی سینه‌مایی "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه" له ده‌رهێنانی به‌همه‌ن قوبادی، له به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تدا به دروشمی "ته‌نیا بۆ رۆژێك با هه‌موومان ببینه پشیله‌یه‌كی ئێرانی" له سینه‌ما تێكی فه‌ڕه‌نسا نمایشكرا.
ئه‌م به‌رنامه‌یه كه به به‌شداری وه‌زیری رۆشنبیری فه‌ڕه‌نسا و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی زانكۆ و سینه‌ماكاران له سینه‌ما تێكی شاری پاریس به‌ڕێوه‌چوو، رۆژێك به ناوی "رۆژێك له تاران" بێجگه له فیلمی "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه" بۆ نمایشی كۆمه‌ڵێك فیلمی دیكه‌ی سینه‌مای ئێران ته‌رخانكرابوو.
هه‌روه‌ها كۆڕێك له سه‌ر "سینه‌مای ئه‌مڕۆی ئێران" به به‌شداری خاتوو "شیرین عیبادی" هه‌ڵگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی له ساڵی 2003، سیناریۆنووسی ناوداری فه‌ڕه‌نسی و ئه‌كته‌ر "ژان كلۆد كارییه‌ر" و به سه‌رۆكایه‌تی "مارك ویچت" به‌ڕێوه‌چوو.
"سێرج تۆبیانا" به‌رپرسی سینه‌ما تێكی پاریس له ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی "رۆژێك له تاران"، گوتی: "ئه‌نگێزه‌ی من ئه‌وه‌یه كه بڵێین تا چه‌نده بوونی سینه‌ما ئێران بۆ سینه‌مای جیهان گرینگ و پێویسته و زۆر به‌خته‌وه‌رم كه سینه‌ماكارێك وه‌كوو به‌همه‌ن قوبادی به فیلمی سینه‌مایی "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه" و هه‌روه‌ها ده‌رهێنه‌ره‌كانی دیكه‌ی سینه‌مای ئێران به‌شداریان كردووه. "
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌رنامه‌ی "رۆژێك له تاران"دا ڤۆركشۆپێكی فێركاری بۆ هۆگرانی هونه‌ری ئه‌نیمه‌یشێن به‌ڕێوه‌چوو، كه تیایدا كۆمه‌ڵێك ئه‌نیمه‌یشێنی ئێرانی بۆ ئاماده‌بووان نمایش كران.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
