
هه‌مه‌رکوله (Hammarkulle) یه‌کێکه له‌و شاره‌وانییانه‌ی که سه‌ر به شاری یۆته‌بۆرییه، له ووڵاتی سوید. سه‌ره‌تاکانی ساڵی 1974 کۆمه‌ڵێک گه‌نج و لاوی، شاره‌وانی هه‌مه‌رکوله، به ناوی (Frisco projekt) کۆمه‌ڵه‌ێکیان دامه‌زراند و ده‌ستییان کرد به نواندنی چالاکییه کولتورییه‌کان، به‌ڵام درێژه‌ی نه‌بوو، بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ ده‌نگ و ڕه‌نگیان نه‌ما. له ساڵی 1979 دا له هه‌مان گه‌ڕه‌ک و شاره‌وانییدا، کۆمه‌ڵێک گه‌نجی په‌ناهه‌نده‌ی ووڵاتی (ئه‌مریکای لاتینی) سه‌ر له نوێ بره‌ویان به چالاکییه‌کان دایه‌وه و ساڵ له دوای ساڵ ژماره‌ی کۆمه‌ڵه به‌شداربووه‌کان ڕوویان له زیاد بوون کرد به پێی به‌رز بوونه‌وه‌ی ژماره‌ی په‌نابه‌ران و زۆر بوونی چالاکییه‌کان، ب
وونه مایه‌ی سه‌رنج و بایه‌خدانی لێپرسراوانی شاره‌وانی ناوچه‌که، بۆیه ساڵانه بودجه‌ێکی باشیان بۆ ته‌رخان کردوه، مه‌به‌ستیش له گێڕانی ئه‌م جۆره که‌رنه‌ڤاڵانه، ناساندن و تێکه‌ڵا و بوونی کولتوره‌کان، پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، به‌خشینی خۆشی و ئارامی له ژیانی ته‌نیایی و دووره ووڵات، پابه‌ند بوونی نه‌وه‌کان به کولتوری خۆیان، هه‌ست کردن به خۆشه‌ویستی ووڵات، هه‌موو ئه‌مانه فاکته‌رێکی گرینگن که به‌رپرسانی شاره‌وانی، بیری لێ ئه‌که‌نه‌وه بۆیه هه‌موو ساڵێک شوێن و کاتی باشی بۆ ته‌رخان ئه‌که‌ن.
بێگومان، ئێمه‌ی کوردیش وه‌ک په‌ناهه‌نده‌ێک له ووڵاتی سوید ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ین، توانیومانه ببینه به‌شێک له به‌شداربووانی ئه‌م که‌رنه‌ڤاڵه.
ساڵانه 1تا 3 کۆمه‌ڵه‌ی کوردی، به نواندنی هه‌ڵپه‌ڕکێی هه‌مه جۆره‌ی کوردی و جل و به‌رگی ئاڵا و واڵا به‌شداری ئه‌کات. سوپاس بۆ دڵسۆزانی ئه‌و کۆمه‌ڵانه‌ی که خۆیان ماندوو ئه‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی کوردیش ئاڵا و ده‌نگ و ڕه‌نگمان دیار بێ و وه‌ک نه‌ته‌وه‌ێکی خاوه‌ن کولتور و فه‌رهه‌نگی چه‌ند ساڵه بناسرێین، له هه‌مان کاتدا په‌روه‌رده‌کردنی نه‌وه‌ێکی نوێ، به بیری کوردایه‌تی، که ئه‌رکی هه‌مووانه.
هه‌موو ساڵێک له کۆتایی مانگی مارسدا، بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ ئه‌م که‌رنه‌ڤاڵه به‌رده‌وام ئه‌بێ، ئه‌م ساڵیش که 34 مین ساڵی ساز کردنی بوو، نزیکه‌ی 25 کۆمه‌ڵه‌ی جیاواز له نه‌ته‌وه و کولتوری هه‌مه جۆره، به‌شداری تێدا کرد بوو.
ساڵی پار (کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌کان) به پله‌ی یه‌که‌م خه‌ڵاتی ڕێز لێنانی به ده‌ست هێنا، که به‌رپرس و سه‌رپه‌رشتییاری ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه به‌رێز (دڵشاد ئه‌حمه‌د) ه‌و به ئاماده کردنی ئه‌م گرووپه‌وه زۆر سه‌رقاڵه و هه‌میشه ئه‌ندامانی ئه‌م گرووپه به نواندنی جوان و چه‌ندین جۆره نمایشی هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردی، گۆڕه‌پانی هه‌مه‌رکوله ده‌ڕازێننه‌وه له هه‌مان کاتدا که‌س و کاریشییان سه‌ربه‌رز و دڵ خۆشن، شانازییان پێوه ئه‌که‌ن، که بوونه‌ته به‌شێکی گه‌وره‌ی کولتوری کوردی له شاری یۆته‌بۆری.
جوانی و سه‌رکه‌وتوویی ئه‌م گرووپه هانده‌رێک بوو بۆ گه‌نج و لاوی ئه‌م شاره که گرووپێکی هاوشێوه له نێو (کۆمه‌ڵه‌ی لاوانی یۆته‌بۆری) پێک بێنن، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به سه‌رپه‌رشتی خوشکه (ڕێناس ئامانج) که ماوه‌ی دوو ساڵه سه‌رپشکه بۆ ئاماده کردنی ئه‌م گه‌نجانه تا بتوانن به تابلۆێکی ڕه‌نگاو ڕه‌نگی تر، هه‌ڵپه‌ڕکێ و جل و به‌رگی ڕه‌سه‌نی کوردی به گه‌لانی به‌شدار بوو و سویدییه‌کان بناسێنن.
له کۆتایی ئه‌م چالاکیانه‌دا، لیژنه‌ی تایبه‌ت به شاره‌وانی ناوچه‌که، به به‌رچاوی هه‌موو ئه‌و ژماره زۆره‌ی له گه‌لی جیاواز و خه‌ڵکی سویدی که ئاماده‌ی که‌رنه‌ڤاڵه‌که بوونه، خه‌ڵاتی باشترین ڕاهێنه‌ر و گرووپی کۆمه‌ڵه‌کان، ده‌ست نیشان، ئه‌کرێ، له هه‌مان کاتدا شاجوانی نێو که‌رنه‌ڤاڵه‌که له کچ و کوڕ هه‌ڵده‌بژێردرێ.
به توانایی و لێهاتوویی کچه کورد په‌روه‌ری (کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌کان) خوشکه (شۆڤان ئه‌نوه‌ر) ئه‌مساڵیش خه‌ڵاتی باشترین ڕاهێنه‌ری به ده‌ست هێنا بۆ گرووپه‌که‌یان، هه‌روه‌ها خۆزگه‌کانمان ئه‌گه‌ر بهێڵن هه‌میشه چرۆ ئه‌کات، جوانی له نواندن و جل و به‌رگ و جوانی ڕووخسار و ڕووه خۆشه‌کانی لاوان و گه‌نجانی کورد، سه‌رنجی ئه‌ندامانی لیژنه‌که‌ی ڕاکێشا و شاجوانی نێو که‌رنه‌ڤاڵه‌که‌ش به‌شی ئێمه بێت، کچه کوردێکی ڕووح سووک و جوانی له دایک بووی سوید و دایک و باوکی به ڕه‌گه‌ز خه‌ڵکی کوردستان له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌رده‌ڵانییه‌کان، به ناوی (سانا خواجا) که یه‌کێکه له ئه‌ندامانی (کۆمه‌ڵه‌ی لاوانی یۆته‌بۆری)، تاجی شا جوانی خسته سه‌ر و بووه شاجوانی که‌رنه‌ڤاڵی هه‌مه‌رکوله‌ی ساڵی 2010 که بووه مایه‌ی خۆشی و دووباره بوونه‌وه‌ی ئاهه‌نگ گێڕان.
خۆشه‌ویستی نیشتیمان له هه‌موو خۆشه‌ویستیێکی تر به نرختره، بۆیه ووڵاتی سوید هه‌میشه داوا له خانه‌واده‌ی په‌ناهه‌نده‌کان ئه‌کات، مناڵه‌کانیان ڕابێنن به زمانی دایک بدوێن له نێو خۆیاندا، کولتوری نه‌ته‌وه‌یی به‌شێک بێت له پێداویستییه سه‌ره‌کییه‌کان له ژیانی په‌ناهه‌نده‌ییدا و بپارێزرێ.
سوپاس و ستایش و گه‌وره‌یی بۆ پاڵپشتی و خه‌م خۆر و به‌ته‌نگه‌وه هاتنی به‌رپرسانی ووڵاتی سوید له په‌روه‌رده‌کردنی نه‌وه‌کانمان و پاراستنی هزری نه‌ته‌وایه‌تیمان.
به‌و هیوایه‌ی خۆشییه‌کانمان به‌رده‌وام بێ و ئاڵای ڕه‌نگینی کوردستانیش له نێو ئه‌و که‌رنه‌ڤاڵه و هه‌موو که‌رنه‌ڤاڵه‌کانی له‌م شێوه‌یه، هه‌میشه له ڕیزی هه‌موو ئه‌و ئاڵایانه‌دا، به‌رز و شه‌کاوه بێت.


