كورده‌كه‌ی له مه‌ڕ خۆمان تایبه‌ت مه‌ندیه‌كی هه‌یه ئه‌ویش به خیلیه، پێم سه‌یره ئه‌وه‌ی ناوبانگێك په‌یدا بگات یاخود ڕاستتر بڵێم ئه‌وه‌ی ئه‌فراندنێك بكات له هه‌ر بوارێك، كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك ده‌كه‌ونه تانه‌و ته‌شه‌ر و توانج گرتن لێی و بگره ته‌شهیر كردن پێی، له‌م ڕۆژانه گه‌شتێكم كرد به نێو ماڵپه‌ڕه كوردیه‌كان و چه‌ند بابه‌تێكم خوێنده‌وه له‌سه‌ر كه‌سێك به ناوی (هه‌ڵكه‌وت زاهیر) وابزانم زۆرێكمان ئه‌وه‌نه به‌خیلین له به‌خیلی خۆمان ئه‌م ناوه بۆته وێردی سه‌ر زمانمان و ئه‌یناسین بۆیه من سیڤی ئه‌م پیاوه باس ناكه‌م، من پێم خۆشه بگه‌ڕێمه‌وه بۆ په‌نده نه‌سته‌قانی باو پابیرانمان كه فه‌رموویانه (ترشه ده‌مت نایگاتی) خوێنه‌ری به‌ڕێز ئه‌م په‌نده ڕێك له‌سه‌ر ئه‌م جۆره كه‌سانه ووتراوه كه هه‌ڵده‌ستن به نووسینی بابه‌تی بێ سه‌رو به‌ر و ته‌شهیر كردن به داهێنه‌ره‌كان، برای نووسه‌ر!من له تۆ ئه‌پرسم پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م (هه‌ڵكه‌وت زاهیر) ه ی كه ئێوه به فاكته‌رێك بۆ ناشرین كردنی هونه‌ری كوردی ئه‌یبینن ده‌ركه‌وێت چه‌ند هونه‌رمه‌ندی ئافره‌تت هه‌بوو؟
له هه‌مان كاتدا دوای په‌یدا بوونی ئه‌م پیاوه چه‌ند هونه‌رمه‌ندی ئافره‌تت هه‌بوو؟ باشه كاكی نووسه‌ر پێم ناڵێت بۆ یه‌خه‌ی ئه‌م پیاوه‌ت گرتوه؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاكه گوناهی ئه‌م پیاوه ئه‌وه‌یه كه ئه‌وه‌نه‌ی ئه‌م پاوه پشتگیری له ئافره‌تی كورد كردوه كه به ده یان ڕێكخراوی به‌ناو ئافره‌تانت هه‌یه نه‌یتوانیوه وه‌ك ئه‌م پیاوه پشتگیری و ده‌ستی ئافره‌ت بگرێت بۆكاری هونه‌ری؟، كاكی نووسه‌ر ئایا هاوكاری و پشتگیری كردنی ئافره‌ت تاوانه؟
كاكی نووسه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی خوێندوومه‌ته‌وه باسی ئاوازی عه‌ره‌بیت كردبوو یان ئاوازی بیانی، تۆ پێت وایه ته‌نها ئه‌وانه‌ی (هه‌ڵكه‌وت زاهیر) هاوكاری كردوون ئاوازیان بیانیه؟
ئه‌ی باشه كاتێك هونه‌رمه‌ندێك كه ره‌ِنگه زۆریش پێی سه‌رسام بیت به ناوی (... ) زۆرێك له ئاوازه‌كانی فارسین، یاخود هونه‌رمه‌ند (... ) كه دابه‌شكردنی موزیكی توركیه، له سه‌رووی هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه (هه‌ڵكه‌وت زاهیر) له دیمانه‌یه‌كدا خوێندمه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌م نه‌كردبێت ووتبوی (كاری من تێكه‌ڵ كردنی ئاوازی كوردیه به بیانی) جگه له‌وه‌ی ئه‌و بۆ زیاتر ناساندنی كورد و هونه‌رمه‌ندانیه‌تی به دوونیای ده‌ره‌وه، به‌ڵام ئه‌ی كاكی نووسه‌ر بۆ باس ئه‌و هونه‌رمه‌نده ناكه‌ی كه به ئاواز و دابه‌شكردنه‌وه سه‌رجه‌می كۆپی په‌یسته و زۆر بێ شه‌رمانه ده‌ڵێ هی خۆمه، بۆ دێیت باسی پیاوێكی واده‌كه‌یت كه هونه‌رمه‌دێكی وه‌ك (ده‌شنێ) كه له كه‌ناڵی (ڕۆتانا) وه‌ك باسی ده‌كه‌ن ڤیدیۆ كلیپێكی له‌م كه‌ناڵه په‌خش ده‌كرێت، (ده‌شنی) هه‌رچیه‌ك بێت ئایا كورد نیه؟ به‌ڕای جه‌نابت په‌خشكردنی ڤیدیۆ كلیپی گه‌نجێكی كورد له كه‌ناڵێكی (عه‌ره‌بی) كه من و تۆیان به (شمال الحبیب) ناوده‌برد به‌ڕای تۆ ئه‌مه شێواندنی هونه‌ری كوردیه؟
ڕاستیان فه‌رمووه پیاوانی پێشان (هه‌موو ته‌یرێك گۆشت خۆره به‌ڵام گورگ به‌د ناوه)
ده‌زانی كاكی نووسه‌ر چ شتێك وای له من كرد ئه‌م بابه‌ته بنووسم؟
ره‌ِنگه به بایه‌تیشی نه‌زانی به‌هه‌رحاڵ، منیش وه‌ك تۆ زۆرم تفه‌نگ به تاریكه شه‌وه‌وه نا به‌ڵام سودی نه به خۆم و نه به ووڵات و نه به هونه‌ری ووڵاته‌كه‌م گه‌یاند،
له‌م رۆژانه‌دا سه‌ردانی (هه‌ڵكه‌وت) م كرد ووتم ئه‌بێ ئه‌م پیاوه چی بێت ئه‌وه‌نه هێرش ئه‌كرێته سه‌ری و ده‌بێ چ كوشتارێكی كردبێت؟
به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی باسی پێشوازی ئه‌وتان بۆ بكه‌م كه له منی كرد، ده‌مه‌وێ بڵێم چه‌ندی تۆ سودی فلسێكت له‌م پیاوه كردوه منیش هه‌ر ئه‌وه‌نه سودم لێی وه‌رگرتوه ناشزانم تا چه‌ند باوه‌ڕم پێ ئه‌كه‌یت، به‌ڵام درۆ نه بۆ باوكم نه بۆ (هه‌ڵكه‌وت) یش ناكه‌م ئه‌وه‌ی بینیتم بۆتۆی باس ئه‌كه‌م تا ڕه‌ش و سپی له‌یه‌ك جیابكه‌یته‌وه كاكی نووسه‌ر.
سه‌ره‌تای بینینم وه‌ك بڵێت هه‌ستم كرد كه پێم بڵێت بمبووره كۆبوونه‌وه‌م هه‌یه و به په‌له ئیشه‌كه‌تم پێ بڵێ. به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی ته‌خمینه‌كه‌ی من ده‌رچوو و زۆر به شێوه‌یه‌كی گه‌نجانه و براده‌رانه پێشوازی كرد لێم كه یه‌كه‌م جارم بوو بیبینم له نزیكه‌وه، پێچه‌وانه‌ی به‌رپرسانی تر كه سه‌ردانم كردوون بۆ ئیش و كاری ڕۆژنامه‌وانی زۆر ده‌م به پێكه‌نین بوو، باسی ئه‌وه‌م له‌گه‌ڵ كرد كه ئه‌م به ناو نووسه‌رانه چ كێشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ تۆ هه‌یه؟ ده‌زانی كاكه‌ی نووسه‌ر له وه‌ڵام دا ئه‌و ووتی چی؟
ووتی هه‌ركه‌سێك كارێك بكات ببێته جێگه‌ی سه‌ره‌نجی خه‌ڵكی بێگوومان تووشی ڕه‌خنه‌ش ئه‌بێتوه.
واته ئه‌و پێچه‌وانه‌ی زمانه زبڵه‌كه‌ی تۆ به ڕۆحیه‌تێكی خۆشه‌ویستیه‌وه وه‌ڵامی هه‌ندێك له به ناو نووسه‌رانی وه‌ك تۆ و ئه‌م خه‌ڵكانه‌ی كه ئه‌و كاره‌ی (هه‌ڵكه‌وت زاهیر) ئه‌یكات بۆ خزمه‌ت كردن به هونه‌ری كوردی ئه‌وان بیریشی لێناكه‌نه‌وه كه تۆش هه‌مان بیر كردنه‌وه‌ت هه‌یه دایه‌وه. من له كۆتاییدا ده ڵێم (ئه‌و قه‌له نین هێلكه‌ی باز بشكێنن)
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
