ده‌مێكه ده‌مه‌وێ
چه‌ند وشه‌یه‌كی ناخم له‌باره‌ی یه‌كێك له هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌م مانیڤێست بكه‌م كه ئه‌ویش هونه‌رمه‌ند (ئه‌حمه‌د سالار) ه، لێ دوای خوێندنه‌وه‌ی دیدارێك له سایتی كوردستان نێت كه له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیان ساز درابوو، ئه‌و دیداره زیاتر هانیدام له ئێستادا ئه‌م وشانه بنووسم.
من مامۆستا ئه‌حمه‌د سالار له نزیكه‌وه ناناسم، تاوه‌كو ئێستا شه‌ره‌فی ئه‌وه‌م بۆ نه‌ره‌خساوه بۆ ساتكیش رووبه‌ڕوو گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بكه‌م. لێ ساڵانێكه چ له رێگه‌ی تێكسته شانۆییه وه‌رگێڕواكانی و چ له رێگه‌ی ئه‌و تكێستانه‌ی خۆی ده‌ینوسێت، هه‌روه‌ها له رێگه‌ی كاری نواندن و ده‌رهێنان و نوسین له هونه‌ری شانۆ و درامای ته‌له‌فزێونی پێی ئاشنام، واتا من راسته‌خۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و هونه‌رمه‌نده له په‌یوه‌ندیدا نیم، لێ ناراسته‌خۆ له رێگه‌ی داهێنانه‌كانیه‌وه، ئاشنام پێی.
بۆ من مامۆستا سالار سه‌ر به‌هه‌ر پارتێكی سیاسی كورد بێت، مه‌یلی به‌لای هه‌ر لایه‌نێك له‌لایه‌نه كوردستانیه‌كانه‌وه بێت (كه خۆی ئازاده) وام لێناكات كه ستایشی بێپیان و رێزی بێسنووری خۆمی بۆ ده‌رنه‌بڕم وه‌ختێ سی كتێبی دانسقه (كه به‌شێكی باشیانم خوێندووه‌ته‌وه) بخاته نێو كتێبخانه هه‌ژاره‌كه‌ی كورده‌وه.
دیاره سیاسه‌ت و ئابووری وه‌ك دوو كایه خه‌ریكه ژیان و كۆی هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه داگیر ده‌كه‌ن، هه‌ر چاودێرێك كه بیه‌وێ له‌م دۆخه‌ی كوردستان بڕوانێت تێده‌گا هه‌مووان هه‌ڵپه‌یان دێت بۆ بازاڕ په‌یدا كردن جا چ بازاڕێ سیاسه‌ت بێت، یاخود بازاڕی ئابووری، بێگومان له دۆخێكی ئاوادا رۆڵی هونه‌رمه‌ندێكی گه‌وره‌ی وه‌ك سالار ونده‌بێت یاخود به‌پێی ئاستی خۆی گرنگی پێ‌نادرێت.
هه‌ڵبه‌ت من نامه‌وێ له بایه‌خی سیاسه‌ت و ئابووری كه‌مبكه‌م، له گرنگی ئه‌و دوو كایه تێده‌گه‌م، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه‌ش ناگه‌یه‌نێت كه ئه‌و دوو كایه هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه داگیر بكات.
دیاره ئه‌و وته‌یه‌ی كه ده‌ڵێت رێزی میلله‌تانی دونیا به‌هونه‌ر و هونه‌رمه‌نده‌كانیانه‌وه‌یه راستیه‌كی رێژه‌یی زۆری تێدایه، با كۆماری ئیسلامی ئێران به نمونه بهێنینه‌وه، ئێران وڵاتێكه كۆمه‌ڵێك ئیسلامگه‌رای توندڕه‌و حكومی ده‌كه‌ن، به‌ڵام رێزێكی گه‌وره‌یان له نێو میلله‌تانی دونیا هه‌یه. كاتێك ئۆباما ستایشی كلتور و گه‌لی ئێرانی ده‌كات به هۆی موهه‌رجێكی وه‌ك مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد نیه، به‌ڵكو به هۆی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ره‌كه‌یانه‌یه، كاتێكیش ساركۆزی ده‌ڵێت: " گه‌لی ئێران شایه‌نی سه‌كرده‌گه‌لێكی باشترن تاوه‌كو حكومیان بكات. " به‌هۆی ریشه سپیه‌كه‌ی خامه‌نه‌ئی نیه، به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌و سه‌رمایه ره‌مزیه‌یه كه له داهێناندا پێكه‌شیان به مرۆڤایه‌تی كردووه.
كار و به‌رهه‌مه جیاجیاكانی مامۆستا سالار شایه‌نی ئه‌وه‌ن زیاد له خوێندنه‌وه‌یه‌كیان بۆ بكرێت، منیش گه‌ر بمه‌وێ لێره‌دا شتێكیان له‌باره‌وه بڵێم وته‌یه‌كی گادامێر داده‌تاشم و ده‌ڵێم: " مامۆستا سالار هه‌میشه له رێگای نوسین و به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی قسه‌یه‌كی نوێی هه‌یه بۆ گوتن. "
له كۆتایدا به مامۆستا سالار ده‌ڵێم: گه‌ر 18 ساڵه هه‌ولێری ڕێزت لێنه‌نراوه و له سلێمانیش ده‌ڵێن: ئه‌حمه‌د سالار پارتیه، ئه‌وا رێز و ستایشی گه‌نجێكی گه‌رمیانی قبوڵ بفه‌رموون.
30/5/2010
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
