بێده‌نگی کاریگه‌رترین و کوشنده‌ترین چه‌که که بتوانیت زاڵ بیت به‌سه‌ر نه‌یاره‌کانتدا، ئه‌وه‌نده‌ی بێده‌نگی نه‌یاره‌کانت توشی په‌شۆکان و نائارامی و ده‌رچون ئه‌کات له کاراکته‌ری ده‌ستکردی خۆیان هیچ شتێکی تر یاخود هیچ وه‌ڵامێک ئه‌گه‌ر زۆر به‌هێز و کاریگه‌ریش بێت نییه توشی وه‌ها ساتێکیان بکات.
ئه‌ڤین بۆ بێده‌نگه؟ ناتوانێت وه‌ڵام بداته‌وه؟ یان به‌هۆی سه‌رقاڵیه‌وه‌یه؟ یان نایه‌وێت خۆی بخاته‌به‌ره‌ی نه‌یاری که‌سه‌وه؟ یاخود نایه‌وێت ئاستی خۆی دابه‌زێنێت بۆ ئاستی که‌سانێک که شێوازێکی نوێی کۆمیدیایان خوڵقاندووه) ) خۆ به‌هونه‌رمه‌ند زانین، خۆ به‌نوسه‌ر زانین، بێژه‌ر، گۆرانی بێژ، ئاوازدانه‌ر، پێگه‌ی نادیار، ڕۆشنبیر، کاری بایکۆت کراو له‌هه‌موو ده‌زگاکاندا و هه‌موو کورد، شیوازێکی نوێ له بازرگانی کردن له‌به‌ینی وڵاتانی عه‌ره‌بیدا، هه‌فته ئه‌لبوم، ڕۆژه بابه‌ت له ماڵپه‌ڕه‌کاندا... . هتد ( (.
سه‌ره‌تا له تێڕوانینی خۆم بۆ ئه‌ڤیبن ده‌ست پیبکه‌م، له‌وانه‌یه به دیار %50 ی به‌رنامه‌کانی ئه‌ڤینه‌وه دانه‌نیشتبێتم نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که بڵێم کاره‌کانی خراپن یان بڵیم کاتم نه‌بووه به‌ڵکو بێ هۆکار ئه‌و جۆره به‌رنامانه ئاره‌زوو ناکه‌م به ڕێژه‌یه‌کی زۆر سه‌یریان بکه‌م. ئه‌بێت ئێمه هه‌ندێک له کاره‌کانی ئه‌ڤین ورد بینه‌وه و به‌راوردێک بکه‌ین له‌گه‌ڵ کاره‌کانی ئه‌و که‌سانه‌ی که خۆیان خستۆته به‌ره‌ی نه‌یاری ئه‌ڤینه‌وه، ئه‌ڤین له ماوه‌یه‌کی که‌مدا چه‌ند جۆره به‌رنامه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو له هه‌موو جیهاندا وه‌گێڕایه سه‌ر کوردی و به زمانی کوردی پێشه‌که‌شی کردین ووه توانی بینه‌رێکی یه‌کجار زۆر له به‌رنامه‌کان و تیڤیه‌کان کۆبکاته‌وه، که ئه‌مه‌یان به‌سه‌رده‌می ئاشت کردنه‌وه‌ی بینه‌ر و به‌رنامه ناوی ئه‌به‌م، هه‌ره‌وه‌ها چه‌نده‌ها که‌سی به‌هره‌مه‌ند و به‌توانا له‌هه‌ردوو ره‌گه‌ز و له‌هه‌موو چین و توێژه‌کان ده‌رکه‌وتن و کاره‌کانیان پیشانی بینه‌ر ئه‌دا و بینه‌ریش خۆیان ئه‌وکه‌سانه‌یان ده‌ست نیشان ئه‌کرد که شایه‌نی سه‌رکه‌وتن بوون، وه خاڵی گرنگی به‌رنامه‌کانی ئه‌ڤین و هۆکاری سه‌رکه‌وتنیان ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رنامانه‌ی به شێوه‌ی پێشبڕکێ پێشکه‌ش ئه‌کران به‌شداربوه‌کان به مافی خۆیان ئه‌گه‌یشتنه قۆناغه‌کانی دواتر و سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست ئه‌هێنا، هیج بینه‌رێک هه‌ستی به نایه‌کسانی نه‌کردووه و گله‌یی نه‌بووه. که‌واته ده‌رئه‌که‌وێت که ئه‌ڤین وه‌ک پێشکه‌ش کار پێشکه‌شکارێکی ڕاسته‌قینه بووه و بێلایه‌ن بووه چاره‌نوسی هیچ به‌شداربویه‌کی نه‌کردۆته قوربانی که‌سێک که خۆی ئاره‌زوی کردووه سه‌ربکه‌وێت، وه خاڵێکی تری گرنگ ئه‌ڤین کۆمه‌ڵه‌ی له‌ده‌وری خۆی دروست نه‌کردووه و هه‌موو کاری ئه‌وه بێت ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌وری خۆی ده‌ربخات، پاشان ئه‌ڤین هیج کات نه‌هاتووه خۆی بسه‌پێنێت به‌سه‌ر که‌سدا و وه ڕه‌خنه له که‌سانی تر بگرێت و کاری خۆی له هه‌موو که‌س به باشتر بزانێت، ته‌نها کاره‌کانی خۆی کردووه و به‌رده‌وام بووه بۆ دروست کردنی کاری نوێ. ئێمه ئه‌توانین ئه‌مه ناو بنێین خۆشه‌ویستی بۆ کار و بۆ نه‌ته‌وه، ڕۆشنبیری، هه‌ره‌وه‌ها له ڕویی زمانپاراوییه‌وه ئه‌ڤین که‌سێکی قسه زانه و توانایه‌کی باشی هه‌یه له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌دا و قسه‌کردن وه هه‌موشمان بینیومانه که بۆ چه‌ند کاتژمێرێک به‌رنامه‌کانی پێشکه‌ش ئه‌کات، به‌گستی ئه‌ڤین که‌سێکی به‌توانایه و سه‌رکه‌وتووه له‌وانه‌یه هه‌ڵه‌شی هه‌بێت و له‌داهاتوشدا هه‌ڵه بکات چو‌نکه هه‌موو که‌س شایانی هه‌ڵه کردنه.
ئه‌گه‌ر بێینه به‌ره‌ی هه‌ڵکه‌وت زاهیر.
هه‌ڵکه‌وت زاهیر که‌سایه‌تیه‌کی زۆر بێتوانای هه‌یه نمونه‌کانیش هه‌موو له‌به‌ر چاوانن کاتیک هه‌ڵکه‌وت زاهیر له کۆڕه‌ک بوو ئه‌و تیڤییه ببوه که‌ناڵی گۆرانی و به‌رنامه بێزار که‌ره‌کان وایان له بینه‌ر کردبوو له که‌ناڵی کۆڕه‌ک به‌یه‌کجاری بێزار ببن، که ئه‌مه‌ش زیاتر هانده‌ر بوو بینه‌ر په‌نا ببه‌نه به‌ر سه‌یرکردنی که‌ناڵی زاگرۆس و به‌رنامه‌کانی ئه‌ڤین ئه‌مه‌ش بووه زیاتر هۆکاری ده‌رکه‌وتنی تواناکانی ئه‌ڤین، یه‌کێک له‌کاره هه‌ره بێزار که‌ره‌کان له‌م که‌ناڵه هه‌موو هه‌فته‌یه‌ک کلیپیکی تازه به‌ڵام هه‌مان گروپ هه‌مان ئاوازی عه‌ره‌بی هه‌مان تێکست به‌ڵام ووشه‌کان پاش و پێش ئه‌خران بۆ نمونه جارێک حه‌زی له‌ماچه له گۆرانیه‌کی تردا حه‌زی له‌ماچی لێوه له گۆرانیه‌کی تردا هه‌مان ماچ به‌ڵام شوێنه‌کانیان گۆڕاوه، ته‌نها دوو گۆڕانکاری گه‌وره که له گۆرانیه‌کاندا ئه‌کران ئه‌وانه بوو که ووڵاته‌کانی کلیپه‌کانی لی ئه‌کرا جیاواز بوون له‌گه‌ڵ به‌رگی زیاتر وروژێنه‌ر ئه‌بینرا، ئه‌مانه‌ن کاره هونه‌ریه‌کانی هه‌ڵکه‌وت زاهیر. له ڕوی پێشکه‌شکاری و به‌رنامه‌وه له گۆرانی دروست کردن تێیاندا نه‌شاره‌زاتر بوو، کۆمه‌ڵێک گه‌نجی به‌توانا و ده‌نگخۆشی کۆکرده‌وه له به‌رنامه‌که‌ی به‌ڵام له کۆتایی به‌رنامه‌که‌دا ته‌نها ئه‌وکه‌سه‌ی کرده براوه که خۆی مه‌به‌ستی بوو ئه‌و که‌سه یه‌که‌م بێت، بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت له‌ڕووی زانستییه‌وه و حه‌زی بینه‌ر بیسه‌لمێنێت که خزمه‌که‌ی به‌تواناتره، وه کاره‌کانیشی دیارن پاش ماوه‌یه‌کی که‌م هه‌ر دیار نه‌ما وه‌ک بڵقی سه‌ر ئاوی لیهات، یه‌که‌م که‌سیش له‌م ناڕه‌واییه که هه‌ڵوێستی وه‌رگرت مامۆستا) ) هه‌ڵبه‌ست ێلاح ( (بوو که وازی له‌و به‌رنامه ناداتپه‌روه‌ره هێنا.
له‌ڕووی قسه‌زانی و زمانپاراوی هه‌ڵکه‌وت زاهیره‌وه، هه‌موومان دیمانه و به‌رنامه‌کانی هه‌ڵکه‌وتمان بینیوه که چه‌ند که‌سێکی شه‌رمن و قسه نه‌زانه و توانای 10 خوله‌ک قسه کردنی نییه به ته‌واوی، له کۆتایی نوسینیدا زۆر به‌جوانی ڕاستی ئه‌م قسه‌یه‌م ده‌ر ئه‌که‌وێت که چه‌ند ڕۆژیک له‌مه‌و به‌ر بۆ پرسه‌نامه‌ی خوالێخۆسبوو) ) عیرفان زه‌نگه‌نه ( (نوسیبووی نه‌یتوانیوه چوار دێڕ به جوانی بنوسێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆکارانه‌یه که که‌سانێکی له خۆی کۆکردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ڕۆژێک به ناوێکه‌وه شتێکی تازه‌ی بۆ بنوسن، من گلله‌یی له‌و نوسه‌رانه ناکه‌م چو‌نکه ئه‌مه ژیانه پێویستی به بژێوی هه‌یه بۆ په‌یداکردنیشی هه‌رچی بنوسیت گرنگ نییه ته‌نها قه‌ڵه‌مێکی درۆزنی گه‌ره‌که، به‌ڵام ئامۆژگاریه‌کی بچوکم بۆ ئه‌و نوسه‌رانه هه‌یه ئه‌گه‌ر بۆی بکرابایه له‌و بواره‌ی که‌خۆی تێیدا تاڕاده‌یه‌ک ناسراوه کار بکاته‌وه باشتره ئه‌گه‌ر ساڵی چوار دێڕیش بنوسێت له‌وه زیاتر جێگای شانازیییه که ڕۆژی لاپه‌ڕه‌یه‌کی بێ‌گیان بنوسێت و ئاستی خۆی زیاتر دابه‌زێنێت.
که‌سانی تری ده‌وری هه‌ڵکه‌وت زاهیر من هیجم نییه شایانی نوسین بێت له‌سه‌ریان چو‌نکه تاکی کورد خۆی بڕیاڕی خۆیان داوه که پشگیری له چی ئه‌که‌ن و چی په‌راوێز ئه‌خه‌ن.
ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌وێت به هه‌ڵکه‌وت زاهیر و کۆمه‌ڵه‌که‌ی بڵێم ئه‌وه‌یه به‌سه چیتر واز له‌م جۆره ڕه‌خنه بێ بنه‌مایانه‌تان بهێنن و ده‌ست له‌م کاره ناشرینانه هه‌ڵبگرن، نابێت ئه‌وه‌تان له‌بیر بچێت خه‌ڵکی ئێمه ڕۆشنبیره خۆی ئه‌توانێت کاری باش و خراپ هه‌ڵسه‌نگێنێت ئێوه ناتوانن که‌س چه‌واشه بکه‌ن و به ڕێگای خۆتاندا بیان به‌ن، خۆ ئێوه خۆتان له‌و جێگایه‌ی ئه‌واندا بوون هه‌مان ئه‌و پاره‌ی ئێستا له‌به‌ر د ه‌ستی ئه‌واندایه له‌به‌ر ده‌ستی ئێوه‌ش هه‌بوو به‌ڵام کاتێک بینه‌ر چیتر ئێوه‌ی به پێویست نه‌زانی ده‌رکه‌ون له شاشه‌ی تیڤیه‌کانه‌وه هه‌ر ئه‌وکه‌سی که ئێوه‌ی دانا خۆی لایبردن و هه‌ر خۆشی که‌سانی دڵسۆزتر و شاره‌زاتر و به‌توانا تری هێنایه جێگای ئێوه ئه‌گه‌ر ئێوه بتانه‌وێت به‌م کارانه‌تان بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی پێشوتان یان هه‌مان پایه‌ی جه‌ماوه‌ری بۆخۆتان ده‌سته‌به‌ر بکه‌نه‌وه ئه‌مه خه‌ونێکی گه‌مژانه‌یه فه‌رموون بێده‌نگی هه‌ڵبژێرن و کار بکه‌ن تا خه‌ڵک بونتان له شوێنی گرنگدا به گرنگ بزانێت، دڵنیاتان ئه‌که‌مه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌ڤینیش بکه‌وێته هه‌مان هه‌ڵه‌کانی ئێوه‌وه وه‌ک ئێوه‌ش ئاستی ئه‌وه‌نده داببه‌زێت ئه‌و کاته له‌و شوێنه‌ی ناهێڵن، به‌ڵام تاکاری وا باش و سه‌رکه‌وتوو بکات هه‌موو هه‌وڵه‌کانی ئێوه مایه پوچ ئه‌بێت و زیاتر خۆتان له‌به‌ر چاوی خه‌ڵک ئه‌خه‌ن و زیانی زیاتر و زیاتر له که‌سایه‌تیتان ئه‌دات.
ماوه‌ته‌وه بڵێم ده‌ستت خۆش ئه‌ڤین که وه‌ڵامی که‌س ناده‌یته‌وه و کاری خۆت ئه‌که‌یت و ئاستی خۆت دانابه‌زێنیت بۆ وه‌ها ئاستێک، تکا ئه‌که‌م هه‌ر بێده‌نگی هه‌ڵبژێره
کاردۆ.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
