
ئه‌مرۆ له شاری هه‌ولێر له هۆتێل چوار چرا به ئاماده‌بوونی ڕۆژنامه‌نوسان و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن هونه‌رمه‌ند ڕوزبێ یه‌كه‌م ئه‌لبوومی خۆی به‌ناوی كۆچ پێشكه‌ش به گوێگرانی خۆی كرد، سه‌ره‌تا هونه‌رمه‌ند ڕوزبێ خۆشحاڵی خۆی ده‌ربری كه به‌م جۆره خه‌ڵك پێشوازیان له گۆرانی كۆچ كردووه هیوای ئه‌وه‌شی خواست كه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گوێ له ڕوزبێ ده‌گرن ئه‌وا خۆیان به دوور بگرن له كۆپی كردنی ئه‌لبوومی هونه‌رمه‌ندان و هه‌روه‌ها له درێژه‌ی قسه‌كانی دا روزبێ وتی: من هاتووم كه‌سێك بم كه خزمه‌ت به هونه‌ری كوردی بكه‌م و تا هه‌موو دوونیا بزانێت كه كوردیش خاوه‌ن هونه‌ری خۆیه‌تی و ره‌سه‌نایه‌تی خۆی پاراستووه، له كۆتایی دا هونه‌رمه‌ند ڕوزبێ ئه‌لبوومی كۆچی پێشكه‌ش به ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌نووسان كرد.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
