
هه‌ر سێ خوشكه‌ی هونه‌رمه‌ندی شانۆكار "ئۆسكار ئیمساعیل، رووبار ئیسماعیل، ژیار ئیسماعیل" به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان له گروپی گه‌نج بۆ شانۆ راگه‌یاند.
به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی ده‌ستمان كه‌وتووه هه‌رسێ خوشكه شانۆكار، كه ئه‌وان وه‌كو ئافره‌ت دینگه‌ی سه‌ره‌كی كاره‌كانی ئه‌و گروپه بوون و له به‌شی هه‌ره زۆری به‌رهه‌مه‌كانی ساڵی گروپی گه‌نج بۆ شانۆ رۆڵی سه‌ره‌كیان هه‌بوو، رۆژی 6/4/2010 به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه.
رووبار ئیسماعیل یه‌ك له خوشكه شانۆكاره ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كانه ده‌رباره‌ی ئه‌و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان گوتی: ئێمه وه‌كو 3 خوشكی شانۆكار كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك بوو له‌و گروپه كارمان ده‌كرد، رۆژی 6/4/2010 به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆمان پێشكه‌شی ده‌سته‌ی كارگێڕی گروپی گه‌نج بۆ شانۆ كرد، هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه وه‌كو "3" شانۆكاری كوردستان نامانه‌وی خۆمان به تاكه گروپێك ببه‌ستبنه‌وه، به‌ڵكو ده‌مانه‌وی وه‌كو 3 هونه‌رمه‌ندی سه‌ربه‌خۆی كورد له‌هه‌ر كوێیه‌كی كوردستان كاری باش هه‌بێ به‌شداری تێدا بكه‌ینز
شیاوی گوتنه له‌هه‌ریه‌ك له شانۆگه‌رییه‌كانی "ته‌نها یه‌ك شه‌و، دیوار، من و شێت" هه‌ریه‌ك له رووبار و ژیار رۆڵی سه‌ره‌كیان هه‌بوو، ئۆسكار ئیسماعیلیش یه‌كه‌م ژن بوو له‌و گروپه كاری ده‌رهێنانی بۆ شانۆگه‌رییه‌ك كردووه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
