
هونه‌رمه‌ند رووپاك عه‌بدولقادر به (سڤیل) ـی راگه‌یاند، به رۆڵی زردایكێكی خراپ و دڵره‌ق به‌شداری له زنجیره درمایه‌ك ده‌كات، كه له شاری هه‌ولێر ده‌ست به قۆناغی وێنه‌گرتنی كرایه و بڕیاره له رێگه‌ی كه‌ناڵی نه‌ورۆزه په‌خش بكری.
له باره‌ی دوایین كاره هونه‌رییه‌كانی خۆی، هونه‌رمه‌ندی شانۆكار رووپاك عه‌بدولقادر به (سڤیل) ـی راگه‌یاند، به‌شداری له زنجیره درامایه‌كی پانزه ئه‌لقه‌یی ده‌كات، كه نازم دڵبه‌ند سیناریۆكه‌ی ئاماده‌كردووه و له‌لایه‌ن به‌كر مه‌عروفه‌وه كاری ده‌رهێنانی بۆ ده‌كری و ئه‌وه‌ش ده‌بێته نۆیه‌مین كاری درامایی ئه‌و ئافره‌ته هونه‌رمه‌نده، رووپاك گوتی " (فرمێسك) ناوی دراماكه‌یه، تێیدا رۆڵی زردایكێكی خراپ ده‌بینم، كه ده‌بمه خاوه‌ن كچێكی رۆژنامه‌نووس، كه‌رێگه ناده‌م شوو به كوڕێك بكات، هه‌رچه‌نده كچه خۆی حه‌زی لێ ده‌كات، چونكه كوڕه‌كه له كاره‌ساتێكدا تووشی ئیفلیجبوون ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دایكێكی پوله‌كیم"، رووپاك عه‌بدولقادر هیواخوازه له‌گه‌ڵ په‌خشكردنی درماكه‌دا جه‌ماوه‌ر رقیان لێی نه‌بێته‌وه و به ئاسایی وه‌ریگرن و گوتی "له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و رۆڵه زۆر له كه‌سایه‌تی راسته‌قینه‌ی خۆم دووره، هیوادارم جه‌ماوه‌ر رقیان لێم نه‌بێته‌وه و وه‌ك كارێكی هونه‌ری وه‌ریبگرن، كه كه‌سایه‌تی ئه‌كته‌ر له كارێكی هونه‌رییه‌وه بۆ كارێكی تر ده‌گۆڕێ، ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ر رقشیان لێم ببێته‌وه، ئه‌وه نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتنی من نیشانده‌دا له‌و رۆڵه‌ی، كه پێمدراوه و ده‌بی ته‌مسیلی تێدا بكه‌م، به‌ڵام من هیوادارم ئه‌و زڕدایكانه‌ی، كه به‌شێوه‌یه‌كی دڵره‌قانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان ده‌كه‌ن سوود له‌و درامایه وه‌ربگرن و به‌خۆیاندا بچنه‌وه".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
