
كریستاڵ كچه كوردێكی دانیشتووی كوردستانه، به هونه‌رمه‌ندبوونی وه‌ك گۆرانیبێژێك ئاواتی ئه‌و كچه جوانه بووه و ئێستا به هاوكاری هه‌ڵكه‌وت زاهیری ئاوازدانه‌ر كار بۆ ئه‌لبوومێكی گۆرانی ده‌كا، كه به‌شێكی زۆر له گۆرانییه‌كانی ته‌واو بووه و به‌م نزیكانه یه‌كه‌م كلیپی خۆی له كه‌ناڵه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه كریستاڵ به (سڤیل) ـی راگه‌یاند، كه خۆی زۆر به خۆشحاڵ ده‌بینی، وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك كار بۆ یه‌كه‌م ئه‌لبوومێكی گۆرانی خۆی ده‌كا، كه سه‌رجه‌م میلۆدییه‌كان له‌لایه‌ن ئاوازدانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیره‌وه دانراوه و سوودیشی له‌تێكستی چه‌ندین شاعیر وه‌رگرتووه، گوتی "ئه‌لبوومه‌كه‌م له 10 تراك پێكهاتووه و به‌شێكی زۆری كاره‌كانی ته‌واو بووه، له ئاینده‌یه‌كی نزیكیشدا هه‌موو كاره هونه‌رییه‌كانی ئه‌لبوومه‌كه‌م ته‌واو ده‌بی، كه چه‌ندین ستایلی جیاوازی تێدا به‌كارهاتووه"، كریستاڵ ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، به‌م نزیكانه گۆرانییه‌ك له پێكهاته‌ی ئه‌لبوومه‌كه‌ی كلیپ ده‌كا و بڵاوی ده‌كاته‌وه، كه ئه‌و به‌سه‌ركه‌وتنی خۆیشی زۆر گه‌شبینه، گوتی "له‌به‌رئه‌وه‌ی به ستایلێكی جیاواز و زۆر گه‌نجانه، گۆرانییه‌كان بۆ من ئاماده كراوه، هه‌روه‌ها مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیر هاوكار و پاڵپشتی سه‌ره‌تای گۆرانی گوتنم و ناساندنم ده‌بی، به سه‌ركه‌وتنم زۆر گه‌شبینم".
كریستاڵیش به‌و ئه‌لبوومه‌وه دێته ریزی ئه‌و كچه گۆرانیبێژانه‌ی، كه هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر دروستكه‌ریان بووه و له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه كاره هونه‌رییه‌كانیان بۆ ئاماده ده‌كری.
Zanadzey@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
