(چین زلهێزی نوێی جیهان) . یه‌که‌مین کتێبه که‌به زمانی کوردی له‌سه‌ر وڵاتی چین ده‌نووسرێت.
ئه‌م کتێبه له‌لایه‌ن (ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا) نووسراوه. کتێبه‌که له پێنچ به‌ش پێکهاتووه. به‌شی یه‌که‌م باسێکی جوگرافی ودیمۆگرافی و کۆمه‌ڵایه‌تی چینه. له‌به‌شی دووه‌م و سێهه‌می کتێبه‌که‌شدا باسی مێژووی کۆنی چین هه‌تاوه‌کوو ئه‌مڕۆ ده‌کات. له‌هه‌ردوو به‌شه‌که‌دا نووسه‌ر، باسی فه‌رمانڕه‌وا کۆنه‌کانی چینی کردووه، له‌یه‌که‌مین فه‌رمانره‌وای (خیا، 2200 پێش زاین، هه‌تا دواهه‌مین فه‌رمانره‌وای چین (کینگ)، 1644 تا 1911 ز) . پاشان باسی داگیرکردنی چین له‌لایه‌ن کۆلۆنیالیستی جیهانیه‌وه (ئینگلیز، فه‌ره‌نسا، ئه‌مه‌ریکا، ئه‌لمانیا، رووسیا، ژاپۆن) . به‌درێژی باسی هه‌ردوو جه‌نگی تلیاک و، راپه‌رینی بۆکسه و، ئه‌و په‌یماننامانه‌ی که‌به‌زۆر به‌سه‌ر چیندا سه‌پێنراون. پاشان باسی یه‌که‌مین کۆماری چین ساڵی 1911، جه‌نگی ناوخۆی چین، داگیرکردنی چین له‌لایه‌ن ژاپۆنه‌وه. له‌به‌شی سێهه‌مدا باسی پارتی کۆمۆنیستی چین، گرتنه ده‌سه‌ڵاتی ماوتسیتوونگ، شۆرشی کولتووری، گرتنه ده‌سه‌ڵاتی دینگ خیاپینگ، رۆلی باشی ئه‌م سه‌رکرده‌یه به درێژی باس ده‌کات. له‌به‌شی چواره‌مدا، باسی خاڵه به‌هێز و لاوازه‌کانی چین ده‌کات، چۆن چین بۆته زلهێزی جیهان. له‌به‌شی پێنچه‌میشدا باسی گرنگی چین بۆ جیهان، په‌یوه‌ندی کورد و چین. ده‌کات. ئه‌م کتێبه له 248 لاپه‌ره‌ی گه‌وره پێکهاتووه. چه‌ندین وێنه‌و نه‌خشه‌ی جوگرافی و ئابووری وسه‌ربازی تێدایه. نووسه‌ر زیاد له سه‌د سه‌رچاوه‌ی به‌کارهێناوه، زیاتر پشتی به‌سه‌رچاوه‌ی ئه‌ڵمانی به‌ستووه.
ئه‌م کتێبه له‌لایه‌ن ده‌زگای ئاراس، که گه‌وره‌ترین ده‌زگای چاپکردنی کوردیه چاپکراوه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی کتێبه‌که ئێره کلیك بکه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.

