
سینه‌ماكاری ناوداری كورد به‌همه‌ن قوبادی له میانه‌ی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی movies that matter له شاری لاهه‌ی هۆڵه‌ندا خه‌ڵاتی ته‌مه‌نێك چالاكیی سینه‌مایی له لایه‌ن مافی مرۆڤه‌وه پێبه‌خشرا.
فیلمی سینه‌مایی "كسی از گربه‌های ایرانی خبر نداره" واته "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه" No One Knows About Persian Cats دوایین به‌رهه‌می سینه‌ماكاری ناوداری كورد به‌همه‌ن قوبادی له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی movies that matter له شاری لاهه‌ی هۆڵه‌ندا به ئاماده‌بوونی به‌همه‌ن قوبادی و وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر و ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تییه سیاسی و فه‌رهه‌نگییه‌كان نمایش كرا.
له دوای نمایش كردنی دوایین به‌رهه‌می "به‌همه‌ن قوبادی"، ئه‌م هونه‌رمه‌ند و ده‌رهێنه‌ره به‌توانایه‌ی سینه‌ما له لایه‌ن مافی مرۆڤ خه‌ڵاتی ته‌مه‌نێك چالاكیی سینه‌مایی به ناونیشانی Lifetime Achievement له‌به‌ر سازكردنی فیلم گه‌لێك كه كاریگه‌ریی زۆریان بووه و داكۆكی كردن له مرۆڤایه‌تی و بایه‌خدانان بۆ ماهییه‌تی و پرسی مرۆڤایه‌تی به‌ده‌ستهێنا.
هه‌روه‌ها "شه‌روین نه‌جه‌فیان" به نوێنه‌رایه‌تی له هونه‌رمه‌ندانی بواری موزیكی ژێرزه‌وینی ئێران رێزی لێ‌گیرا و رۆژنامه‌كان ئه‌و فیلمه سینه‌ماییه‌یان به باش هه‌ڵسه‌نگاند.
نمایشێكی دیكه‌ی فیلمی سینه‌مایی "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه" له فیستیڤاڵی رێزگرتنی "به‌همه‌ن قوبادی" به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه تیایدا سه‌رجه‌می فیلمه بڵینده‌كانی ئه‌و سینه‌ماكاره نمایش ده‌كرێت.
كۆمپانیای بڵاوكه‌ره‌وه‌ی فیلمی "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه" cineart به‌م زووانه ئه‌م فیلمه سینه‌ماییه له سینه‌ماكانی وڵاتی هۆڵه‌ندا نمایش ده‌كات. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه به‌رنامه‌ی نمایش كردنی ئه‌م فیلمه له وڵاتانی ئیسپانیا، ئینگلته‌را، ئیتاڵیا، ئه‌مه‌ریكا و هۆڵه‌ندا له یه‌ك مانگدا رێك ده‌كه‌وێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه كه‌ناڵی جیهانی CNN دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له راپۆرتێكی تێروته‌سه‌لدا له گه‌ڵ به‌همه‌ن قوبادی لێكدانه‌وه‌ی بارودۆخی سینه‌مای له ئێران باس كردووه.
ده‌رهێنه‌ری لێهاتووی سینه‌مای كوردستان و ئێران به‌همه‌ن قوبادی له رۆژی 4ی ئه‌پرێلی 2010 بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ بۆ ناساندنی فیلمی سینه‌مایی "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه" له وڵاتی ئیسپانیا ئاماده ده‌بێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
