به بۆنه‌ی 27/3 رۆژی جیهانی شانۆ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆی هه‌ولێر به هاوكاری ناوه‌ندی هه‌ولێری رێكخراوی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان ئێواره ئاهه‌نگێكی سازكرد و تێیدا رێز له چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك و رۆژنامه‌نووسێكیش گیرا.
له ده‌ستپێكدا هیوا سوعادی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شانۆی هه‌ولێر به‌خێرهاتنی میوانانی كرد و پیرۆزبایی ئه‌و رۆژه پیرۆزه‌ی لێ‌كردن، دواتر هونه‌رمه‌ند كامه‌ران ساڵح به‌چه‌ند گۆرانییه‌ك ئاهه‌نگه‌كه‌ی رازانده‌وه‌و هه‌ریه‌ك له هونه‌رمه‌ندان "عه‌لی ئه‌حمه‌د، ئه‌یام ئه‌كره‌م، ته‌ها ئاغاجان، تارا عه‌بدولره‌حمان، عوسمان ئه‌حمه‌د جاسم" چه‌ند قسه‌یه‌كی خۆشیان گێڕایه‌وه.
دواتر بڕوانامه‌ی رێزلێنانی چه‌ند ساڵ به‌خششی هونه‌ری به‌خشرایه هه‌ریه‌ك له"خه‌رمان هیرانی، ئازاده جه‌لال، جیهان ئه‌حمه‌د، رووپاك عه‌بدولقادر، شیرین سابیر، سوهام حه‌سه‌ن، گه‌لاوێژ تاهیر، مژده جه‌لال، شلێر ئه‌حمه‌د كۆیی" و خه‌ڵاتی رێزلێنانی به‌خششی هونه‌ریش به‌خشرایه هونه‌رمه‌ندی ئه‌زمووندار "سه‌فوه‌ت جه‌راح" كه خۆی له‌وی له‌به‌ر خراپی باری ته‌ندروستی نه‌یتوانی ئاماده‌بێ، بۆیه بڕیاره له رۆژانی داهاتوو ئه‌و دیارییه‌ی بۆ به‌رن.
له كۆتاییشدا له‌پای خزمه‌تكردن به‌ره‌وتی هونه‌ری ئه‌و شاره رۆژنامه‌نووسی هونه‌ری "عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵڵا" خه‌ڵاتكرا.
شیاوی گوتنه له‌و ئاهه‌نگه‌دا هونه‌رمه‌ندان هه‌موو به‌یه‌كه‌وه و له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان به‌شداری ئه‌و رۆژه خۆشه‌یان كرد و تێر هه‌ڵپه‌ڕین.

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
