
به داوه‌تێكی فه‌رمی رێكخراوی دۆستایه‌تی كوردستان- كۆریا خانمه شانۆكاری كورد "خه‌رمان هیرانی" هاوشان له‌گه‌ڵ پیانۆژه‌نێكی ئه‌ڵمانی گه‌ڕاوه‌ته كوردستان بۆ سازكردنی سیمینارێك ده‌رباره‌ی هونه‌ری ئیرۆتمی له رۆژی سێشه‌ممه.
له‌مباره‌یه‌وه خه‌رمان هیرانی گوتی: گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وجاره‌م بۆ كوردستان به داوه‌تێكی فه‌رمی رێكخراوی دۆستایه‌تی كوردستان- كۆریایه، كه به مه‌به‌ستی سازكردنی سیمینارێك ده‌رباره‌ی هونه‌ری ئیرۆتمی گه‌ڕاومه‌ته‌وه‌و له‌و سیمیناره‌دا هاوشان له‌گه‌ڵ پیانۆژه‌نێكی ئه‌ڵمانی باس له هونه‌ری ئیرۆتمی به شێوه‌ی تیۆری و پراكتیكی ده‌كه‌م، كه بڕیاره ئه‌و سیمیناره له كاتژمێر 5ی ئێواره‌ی رۆژی 30/3/2010 له هۆڵی سوبحی كۆیی له‌ناو كتێبخانه‌ی زه‌یتون به‌ڕێوه‌بچێ".
جێی ئاماژه‌یه له‌مانگی 10ی پارساڵدا خه‌رمان هیرانی له كوردستان وۆرك شۆپێكی بۆ زیاتر له 13 شانۆكار له شاری هه‌ولێر سازكرد، كه به داوه‌تی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شانۆی هه‌ولێر گه‌ڕابووه‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
