دوای كۆچی ناواده‌ی هونه‌رمه‌ند ئه‌رده‌لان به‌كر، زیادی ئه‌سعه‌دی مه‌لیكی گۆرانی كوردی داوای مردن ده‌كات و مه‌رگ به ئاواته‌وه ده‌خوازی بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی دوای ئه‌رده‌ڵان به‌كر بگه‌ڕێته‌وه كوردستان... . نامه‌كه‌ی كاكه زیاد كه بۆ مه‌رگی ناواده‌ی ئه‌رده‌ڵان به‌كری نووسیوه چاوی گه‌لێك له جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ئاشنای گریان كرد و هاوڵاتیانیش هه‌ر یه‌كه‌یان له‌لای خۆیانه‌وه نامه‌كه شرۆڤه ده‌كه‌ن..
هه‌میشه حكوومه‌تی هه‌رێم پاڵپشتی سه‌ره‌كی هونه‌رمه‌ندان به‌گشتی بووه بۆ درێژه‌دان به‌كاره هونه‌ریه‌كانی خۆیان و به‌تایبه‌تیش گۆرانیبێژه‌كان چجای له‌ناوه‌وه‌ی كوردستان بن یاخود له‌ده‌ره‌وه، وه‌لی ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت كاكه زیاد ئه‌سعه‌دی نه‌گرتۆته‌وه.. ئیدی نازانم و لێی حاڵی نیم! بێگومان ئه‌وانه‌ی له‌بواری گۆرانی و موزیك و ئاوازدانان خزمه‌ت ده‌كه‌ن هه‌میشه جێپه‌نجه‌یان دیاره‌و تاسه‌ر ئێسقان خه‌مخۆری نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیانن، ئه‌وه‌ی ساڵانێكه له‌مێشكمدا ده‌خولێته‌وه‌و ده‌مێكه به‌دوایدا وێڵم ئه‌و پرسیاره بێوه‌ڵامه‌یه كه سی خاڵ به‌دوای خۆیدا جێئه‌هێڵی و منیش ده‌باته‌وه دونیای روئیاكان و به‌خه‌یاڵی سپێده‌ش حه‌وداڵم ده‌كات.. وه‌زاره‌تی رۆشنبیری كابینه‌ی پێنجه‌م و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی ئێسته‌ش هه‌میشه درێخی نه‌كردوه له بانگهێشتكردنی گۆرانیبێژه‌كان بۆ خزمه‌تكردن به بواره‌كه‌ی خۆیان له كوردستان و بۆ كاره هونه‌ریه‌كانی خۆشیان یارمه‌تیاندراوه، جگه له هونه‌رمه‌نده كورده‌كانیش ئه‌م خزمه‌تكردنه بێوێنه‌یه یاخود به‌جۆرێكی دیكه بێژم ئه‌و دۆلار باراندنه به‌سه‌ریان گۆرانیبێژه‌كانی جگه له كوردیشیان گرتۆته‌وه كه زوو زوو بانگهێشتی كوردستان ده‌كرێن و دۆلار باران ده‌كرێن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه، بانگكردنی هونه‌رمه‌نده‌كانی وه‌ك (موعین ئه‌سفه‌هانی و جه‌مشید و شوهره‌وشه‌هرام و نه‌جواكه‌ره‌م و ئیبراهیم تاتڵی ساس و... تاد و چه‌ندانی تریش به‌دوای ئه‌وانه‌وه له‌ڕێدان) شایه‌دحاڵی ئه‌و راستیه‌ن كه هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌یزانێت. دوای ئه‌وه‌یش كه هونه‌رمه‌ندی دووره وڵات ئه‌رده‌ڵان به‌كر له تاراوگه سه‌ری نایه‌وه و ته‌رمه‌كه‌ی گه‌ڕایه‌وه مه‌نزڵگه‌ی خۆی له هه‌ولێر زۆری له‌سه‌ر نووسراو زۆریشیان پێهه‌ڵگۆت له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و تیڤیه‌كانی كوردستان! ئه‌وه‌ی منی تاساند و وه‌ك له‌سه‌ره‌تاشه‌وه ئاماژه‌م بۆ كرد ده‌مێك بوو به‌دوایدا وێڵ بووم نامه پڕ فرمێسكه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ندی خۆشه‌ویستی دووره وڵات كاكه زیاد ئه‌سعه‌د بوو كه له گۆڤاری نواڵه‌ی نوی بڵاو كرایه‌وه كه بۆ مه‌رگی ناواده‌ی ئه‌رده‌ڵان به‌كری نووسیبوو.. بێگومان كاتی ده‌قی نامه‌كه‌م خوێندمه‌وه ئه‌و پرسیارانه‌ی ساڵانێك بوو له‌مێشكم ده‌خولانه‌وه هاتنه‌وه به‌رچاوم و لێڵاییه‌ك به‌رچاوی ته‌نیم و ئه‌سرینی غوربه‌تی مه‌لیكی گۆرانی كوردی له تاراوگه رژایه سه‌ر كوڵمه‌كانم.. ئه‌و پرسیارانه‌ی كه وه‌ڵامیان به‌ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت ئه‌وه‌بوون، گۆرانیبێژێكی وه‌ك كاكه زیاد بۆچی نه‌هاتۆته‌وه كوردستان؟ بۆچی تاكو ئێسته له كه‌ناڵێكی كوردی له كوردستان بانگهێشت نه‌كراوه؟ بۆچی وه‌كو گۆرانیبێژه‌كانی دیكه‌ی كورد سه‌یری ناكرێت؟ بۆچی یارمه‌تی نادرێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی به‌رهه‌مه‌كانی؟ ئایا به‌راست تۆبڵێی مردبێت و كه‌س باسی نه‌كات؟ یاخود هه‌ر كورد نیه؟ لێم مه‌گرن كه به‌مجۆره شێتم و قسه له‌خۆمه‌وه ده‌كه‌م و وڕێنه مێشكمی داگیر كردووه! نا... نا.. به‌راستی ئه‌وانه پرسیاری زۆربه‌ی ئێمه‌یه، به‌ڵام خۆمانی لی له‌گێلی ده‌ده‌ین و حكوومه‌ت و لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیداریش مێش میوانیان نیه! ئه‌وه‌ی من ئاگاداربم و وه‌ك خۆیشی له دیمانه‌یه‌كدا له ئینته‌رنێت خوێندمه‌وه باسی لێوه كردووه كاكه زیاد ئه‌سعه‌د زیاتر له 60 گۆرانی نوێی ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی تۆماری بكات، جگه له‌وه‌ش له سوێده‌وه و به تێكسته ناسك و ئاوازه خۆشه‌كانی یارمه‌تی زۆربه‌ی گۆرانیبێژه كورده‌كانی له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی كوردستانی داوه، هه‌رچه‌نده جارێك له گۆڤارێك بڵاو كرایه‌وه كه كاكه زیاد به نهێنی دوو رۆژ هاتبێته‌وه هه‌ولێر!به‌ڵام نه‌چووه مێشكم..
ئه‌وكاته‌ی كاكه زیاد گۆرانی ده‌چڕی به ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی له هه‌ولێر ئه‌وانه‌ی ئێسته به ده‌فته‌ر دۆلار له گیرفانی ئێمه ده‌رئه‌كه‌ن له‌كوی بوون؟ بۆچی حكوومه‌تی خۆمان ئه‌وه‌نده بێوه‌فایه به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه‌ی كه به‌راستی خزمه‌تی كوردستان ده‌كه‌ن له‌بواره‌كه‌ی خۆیان؟ نها گۆرانیبێژ هاتۆته مه‌یدانی گۆرانی چڕین ته‌نها به دوو گۆرانی و كلیپ له تاراوگه‌وه داوه‌ت ده‌كرێت و له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و تیڤیه‌كانی كوردستان رێكلامی بۆ ده‌كرێت و مژده‌مان بۆ ده‌كات كه جه‌نابیان هاتۆته‌وه هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان! من ده‌ستگرتنی لاوان بۆ كێش كردنی گۆرانی كوردی به خراپ نازانم، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه جیاوازی نه‌كرێت له‌نێوان هونه‌رمه‌ندان و به‌تایبه‌تیش گۆرانیبێژێكی به ئه‌زموون و خاوه‌ن هه‌ڵوێست و پڕ له عیشق بۆ كاره‌كه‌ی خۆی و خزمه‌تێكی بێوێنه‌ی هه‌بێت. ئه‌ویش مه‌لیكی گۆرانی كوردی زیاد ئه‌سعه‌د بێت. ئێسته‌ش هۆكاری داوه‌ت نه‌كردنی ئه‌و هونه‌رمه‌نده له به‌رنامه‌یه‌كی هونه‌ری تایبه‌ت به گۆرانیبێژه‌كان له كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كانی كوردستان نازانم. هونه‌رمه‌ند نه‌ما داوه‌ت نه‌كرێت، هونه‌رمه‌ند نه‌ما یارمه‌تی نه‌درێت، هونه‌رمه‌ند نه‌ما نه‌گه‌ڕێته‌وه باوه‌شی كوردستان، ئیدی ته‌نیا ئه‌و نه‌بێت دوای ئه‌وه‌ش كه دایكی كۆچی دوایی كردووه كاكه زیاد زۆر ره‌شبین بووه به‌رامبه‌ر به ژیان.. لێره‌دا پێویسته وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی كوردستان و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و خودی حكوومه‌تی كوردستان به داوه‌تێكی فه‌رمی كاكه زیاد ئه‌سعه‌دی مه‌لیكی گۆرانی كوردی داوه‌تی كوردستان بكات و تاكو ئێمه‌ش به بینینی شاد بینه‌وه‌و ئه‌ویش مشتی خۆڵی كوردستان بۆن بكات و باوه‌ش بۆ پایته‌ختی كوردستان بكاته‌وه و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ئاهێكی خۆشی هه‌ڵمژن، دوای ئه‌وه‌یش یارمه‌تی بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گۆرانیانه‌ی كه ئاماده‌ن بۆ تۆماركردن بۆ ئه‌وه‌ی تۆماری بكات به‌جوانترین شێوه، نه‌وه‌ك خوانه‌خواسته مه‌رگ مه‌ودای نه‌دات و بۆشاییه‌ك بخاته نێو گۆرانی كوردی و ئه‌و گۆرانیانه‌ی كه ئاماده‌شی كردوون له‌ناو بچن، ئینجا په‌شیمانی هیچ دادی كه‌س نادات و له‌دوای مردنیشی ده‌زانم هه‌موو لایه‌ك به‌شان و باڵی هه‌ڵده‌كات و نووسه‌ره‌كانیش به جوانترین وشه له‌سه‌ری ده‌نووسن وه‌ك پیاهه‌ڵدان بۆ مه‌رگی ئه‌و هونه‌رمه‌نده، لێره‌دا ئه‌مه به پله یه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر خودی حكوومه‌تی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه به‌م كاره هه‌ڵسن و كاكه زیاد به جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی شاد بكه‌نه‌وه... هه‌ستیش ده‌كه‌م كاكه زیادیش تامه‌زرۆی بینینی كوردستانه و به هاتنه‌وه‌یشی زیاتر خزمه‌ت ده‌كات به گۆرانی كوردی و ئاوازه ناسكه‌كانی به گوێچكه‌مان ئاشنا ده‌كات..
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
