1
كه‌عه‌شق سه‌وز ده‌بێت و ده‌سوتێت،
هه‌رچی په‌روانه هه‌یه
رۆحی ده‌بێت به‌چرا
كه‌عه‌شق زه‌رد ده‌بێت و
ره‌نگی پرته‌قاڵی ده‌نوێنێ
پشكۆی خۆی ده‌خاته
باوه‌شی ئاگره‌وه
ئه‌مه چیرۆكی سووتانی ئێمه‌یه
چیرۆكێك پر پڕ له‌خه‌مناكی،
پڕپڕ له‌گوڵی هه‌ڵوه‌ریووی پایز
2
كه‌عه‌شق روخساری سروشت و
خه‌رمانه‌ی باخچه‌كانی په‌رێشان بوو
چی له‌سووتانی رۆحی
ئه‌و كچه شه‌رمنانه ده‌كه‌یت
كه‌وه‌سێتی
روباری رۆحیان ده‌نوسنه‌وه
سه‌ربرده‌یه‌كی پڕ ئازار
به‌خشینی ئاگر به‌جه‌سته‌ی خۆیان
3
له‌ورۆژه‌دا كه‌ته‌مه‌ن
ئاوبوونی خۆی ووت
ئێمه پێیه‌كمان
له‌ناو بێ مانای ژیاندا:
بیره‌وه‌ری تاڵی ده‌چنیه‌وه‌و،
پێیه‌كی ترمان
بۆمه‌رگ پیاسه‌ی ده‌كرد
4
نوسینه‌وه‌ی عه‌شق
به‌ناو كۆڵانه‌كانی ئاگرو
شه‌قامه‌كانی سووتان و
ده‌رونی هه‌ڵقرچاوو،
ره‌نینه‌وه‌ی ئه‌و كتێبانه بوو
له‌ناو ره‌فه‌ی مردن
عه‌شق دارستان ده‌كات به‌مه‌رگ
ژیان ده‌بێته چرای شه‌و
5
كه‌مردین
كۆڵانه‌كان بیره‌وه‌ری و
شه‌قامه‌كان یاده‌وه‌ری و
ته‌مه‌نی به‌هاریش ده‌بێته
په‌ڵه هه‌ورێكی كورت بۆوه‌رین
6
كه‌ده‌رۆین
هه‌رچی باخی ره‌نگاو ره‌نگ و
هه‌رچی قژی ره‌ش و سپی هه‌یه
هه‌رچی دارستانی سپی پێست و
سه‌وز هه‌یه
بۆسووتانی ئێمه ده‌گرین
7
ئێمه یه‌كه‌مین په‌پوله‌ی شه‌هیدین
له‌ناو كتێبه‌كانی دارستان
یه‌كه‌مین په‌روانه‌ی كۆچكرددوین
له‌ناو شاكاری چرادا
یه‌كه‌مین دڵی به‌فرین
كه‌ده‌بینه پشكۆی خوێن و ئاگر
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
